کۆن، دەرفەتێک بۆ نوێ

کۆن، دەرفەتێک بۆ نوێ
روانگەی مێژووگەراکان بۆ ئەدەبییات، روانگەیەکە تیلیۆلۆژیست. واتە پێیان وایە ئەدەبییات خاوەن رەوتێکە لە گەشە و لە بەرەوپێشچوون. رەوتێک کە بەردەوام بەرەو شتی نوێ دەچێ. روانگەیەک کە فۆرمالیستەکان رەدیان کردەوە.
 
لای فۆرمالیستەکان کاتێک باس لەسەر دابڕان لە قۆناغێکی ئەدەبییەوەیە بەرەو قۆناغێکی تر، دەکرێ بە هەمان رادە ئەم دابڕانە بریتی بێت لە گەڕانەوەی ئەدەبییات بەرەو فۆڕمە کۆنەکان، وەها کە بە کەڵک لێ وەرگرتنیان دەتوانێ شتی نوێ بخوڵقێنێ.
 
 
فۆرمالیستەکان گۆڕانی ئەدەبی وەک رەوتێک سەیرناکەن لە پلەی خوارەوە بۆ پلەی سەرەوە. ئەوان پێیان وایە گەشەی ئەدەبی لە گۆڕان لە وێنە یاخود نێوەڕۆکە ئەدەبییەکان پێک نایەت، بەڵکو لەوەوە پێک دێت کە توانای کارتێکریی ئەدەب لە رێگای دروستکردنی وێنە و فۆڕمی تازە لە سەردەمە جیاوازەکاندا چێ دەبێ.
 
رەنگە ئەدەبی پۆستمودێڕن لە بواری رۆماندا نموونەیەکی باش بێت بۆ سەلماندنی رای فۆرمالیستەکان، بەڵام لەهەمان کاتدا دەبێ بڵێین ئەدەبی پۆستمودێڕن لە هەموو دەرکەوتەکانیدا تەنیا گەڕانەوە نیە بەرەو هەندێ فۆڕمی کۆن.
 
لای مێژووگەراکان، پێشکەوتن رەوتێکی هێڵ ئاسایە و لای فۆمالیستەکان نا. گەڕانەوەی فۆرمالیستەکان بۆ هەندێ دیاردەی کۆن جوانە، بە هەمان ئەندازە کە مەیلی مێژووگەراکان بۆ داهاتوو.
 
سایتی قەڵەم
٣ مەی ٢٠١٧
 Image result for formalisme