سایتی قەڵەم
ئەم کتێبە بە چەندان تەکنیکی جیا جیای هونەری نووسینی چیڕۆک نووسراوە و لە دووتوێی کتێبێکدا بڵاو کراوەتەوە، ئێستە لە کتێبخانەکانی شاری هەولێر و سلێمانی و شار و شارۆکەکانی تری کوردستان بڵاو کراوەتەوە و لە بەردەستدایە.
کتێبی "شەکر و خوا" بڵاو چاپ و بڵاو کرایەوە
سایتی قەڵەم
کتێبی "شەکر و خوا نۆبەرەی بەرهەمە ئەدەبییەکانی ژیڤان خۆرانی یە. ئەم کتێبە بریتییە لە کۆمەڵە چیڕۆکێکی هەمەڕەنگ بە چەندان تەکنیکی جیاواز چیڕۆکەکان نووسراون.
کتێبی "شەکر و خوا" پێکهاتووە لە کورتە چیڕۆک و کورتیلە و چیڕۆک و ساتیرە چیڕۆک و ...تاد. ئەم کۆمەڵە چیڕۆکە لە دووتوێی کتێبێکی ١١١ لاپەڕەییدا چاپ کراوە.
کتێبەکە نووسەر لەسەر ئەرکی خۆی چاپی کردووە، دیزاینی ناوەوە و دەرەوەی "کامەران ڕەفیق"ی دیزاینەر نەخشاندوویەت. لە ڕووی هونەری چیڕۆکەوە، چیڕۆکنووسی بەتوانای شاری هەولێر "سابیر ڕەشید" لە تێبینی و سەرنجەکانی لەبارەی ژانری چیڕۆکەوە، کتێبەکەی دەوڵەمەندتر کردووە. بەتیراژی ٥٠٠ دانە یەکەم چاپی لە چاپخانەی کارۆی سلێمانی چاپ کراوە.
ئەم کتێبە بە چەندان تەکنیکی جیا جیای هونەری نووسینی چیڕۆک نووسراوە و لە دووتوێی کتێبێکدا بڵاو کراوەتەوە، ئێستە لە کتێبخانەکانی شاری هەولێر و سلێمانی و شار و شارۆکەکانی تری کوردستان بڵاو کراوەتەوە و ئێستە بەردەستە.
ئەم کتێبە دووەم کتێبی نووسەرە، هاوکات خاوەن دەیان وتاری ترە، کە لەبارەی ڕەخنەی ئەدەبی، ڕەخنەی کۆمەڵایەتی، بابەتی ئەدەبی، مێژووی ئەدەب و چەندانی تر لە ڕۆژنامە بڵاو کراوەتەوە. ژیڤان ئێستە خوێندکاری زانکۆی سەڵاعەدین کۆلێژی زمان بەشی کوردییە.