ئه‌م شانۆوه هه‌روه‌ها له بیست و پێنجه‌می مێهره‌جانی شانۆ چه‌ندین خه‌ڵاتیشی له به‌شه جۆراوجۆره‌کان وه‌کوو به‌شی ده‌رهێنان، به‌شی دیزاینی جل و به‌رگ، به‌شی ئه‌کته‌ری پیاوان، به‌شی ئه‌کته‌ری ژنان و... مسۆگه‌ر کردووه.
کوردپرێس- شانۆی "پیاسه‌ی پێلاوه‌کانم بکه" وه‌کوو شانۆی هه‌ڵبژێردراوی بیست و پێنجه‌مین مێهره‌جانی شانۆی کوردستان له نووسین و ده‌رهێنانی عوبه‌ید ڕۆسته‌می له ڕۆژی یه‌که‌می ڕه‌زبه‌ر به شێوه‌ی گشتی له شاری سنه ده‌ستپێکرد و پێشکه‌ش ده‌کرێت و تا 10ی ڕه‌زبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م شانۆوه بارودۆخی ژیانی ژنان له 3 وڵاتی عێراق، ئێران و ئه‌فغانستان دێنێته پێش چاو و له سێ تابڵوی جیادا پێشکه‌ش ده‌کرێت که پێوه‌ندی ناوه‌ڕۆک ئه‌م سێ تابلۆیه پێکه‌وه ده‌لکێنێت. ئه‌م شانۆوه هه‌روه‌ها له بیست و پێنجه‌می مێهره‌جانی شانۆ چه‌ندین خه‌ڵاتیشی له به‌شه جۆراوجۆره‌کان وه‌کوو به‌شی ده‌رهێنان، به‌شی دیزاینی جل و به‌رگ، به‌شی ئه‌کته‌ری پیاوان، به‌شی ئه‌کته‌ری ژنان و... مسۆگه‌ر کردووه.
ڕاپۆرت و وێنه: یه‌حیا سه‌مه‌دی