سەرچاوە: ئاوێنە
بۆیه‌شه پێویسته ئێستا خه‌ڵك نه‌كه‌ونه داوی حه‌ماسه‌تی ناسیۆنالیستی‌و ڕاسیستییهوه. ئه‌مه بۆ ئێستا یه‌كێكه له‌ماناكانی به‌ره‌نگاری. پێویسته چه‌پیش خه‌باتێكی لۆكاڵیی كوردستانی داڕێژێته‌وه كه مژده باوه‌كانی ناسیۆنالیزمی كوردی به‌ته‌واوی بهتاڵبكاتهوه. ده‌سه‌ڵاتی كوردی، مرۆڤی كوردیی بچوككردهوه.
چەپی کوردستان زیاتر لە پانزدە ساڵە لە بنبەستدا دەژی
سەرچاوە: ئاوێنە
وه‌لید عومه‌ر، کە نوسەرێکی دیاری رەوتی چەپی نوێ‌و ئه‌ندامی گروپی نێگهتیڤە كه گروپێكی فكریی تیۆرییه، لەم گفتوگۆیەی ئاوێنەدا دەڵێت “شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر ئاسۆیه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌موو ژیانیان به‌كارو كۆیلایه‌تی‌و سته‌می مادی نهڕواتو داهێنه‌ر بن”.
ئا: لەیلا جەمال
ئاوێنە: شۆڕشی ئۆکتۆبەر، چی پێشکەش بەمرۆڤایەتی کرد؟
وەلید عومەر: دیاره ژماره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه باسی ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ریان كردوە، بێشومارن. بۆیه وا باشتره گۆشه‌یه‌كی تر هه‌ڵبژێرین بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی ئۆكتۆبه‌رو مرۆڤایهتیو سه‌ره‌نجامیش كورد. زۆرجار كڵێشه‌یه‌ك لای خوێنه‌وارانی كورد هه‌یه‌و ده‌ڵێن: “مرۆڤایه‌تی پێویستی به كورد نیه، گه‌ر سبه‌ی له‌خه‌و ههستیتو كورد له‌سه‌ر زه‌وی نه‌مابێت، ئه‌وا مرۆڤایه‌تی هیچ زه‌ره‌رو زیانێك ناكات”. ئه‌م بۆچونه له‌ڕواڵه‌تدا گاڵته‌ئامێزه، به‌ڵام له‌ناواخندا بۆچونێكی نازانیستییشه. بۆ؟ چونكه كورد به‌هۆی هه‌لومه‌رجێكی دوورودرێژی مێژوویی‌و سیاسییه‌وه بوە به كورد‌و خه‌ڵكانێكی عهجیبو غه‌ریب نین بیانخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی زهویو مێژوەوه. په‌یوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌و دیاله‌كتیكی له‌نێوان كورد‌و “ئه‌ویتر”دا ههبوەو هه‌یه‌و گه‌ر كورد له‌مێژووی جیهاندا پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ری نه‌بێت ئه‌وه خه‌تاكه هه‌مووی له‌كورده‌وه نه‌بوە. كاتێك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌چه‌وسێته‌وه‌و گه‌شه‌ی پێویست ناكات، ته‌عبیره له‌وه‌ی چه‌وسێنه‌رێك هه‌یه‌و ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی چهوساندوەتهوه. ویستم بڵێم، شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر ئاسۆیه‌كی تازه بوو كه خه‌باتی گه‌لانی چه‌وساوه‌ی خێراتر كرده‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی “مافی چاره‌ی خۆنوسین”ـی هێنایه ناو مێژوەوه. لای سه‌رانی شۆڕش هیچ گه‌لێك زیاده نه‌بوو له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌لومه‌رجێكی مێژوویی‌و سته‌می ئیمپریالیستی بوو گه‌لانی داپڵۆسیبووو ده‌بوو تازوە ئازاد ببن. ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، حكومه‌تی نوێ بانگه‌وازێك به ڕووی گه‌لانی ئیسلامی‌و خۆرهه‌ڵاتدا بڵاودهكاتهوهو باسی ئه‌وه ده‌كات كه دنیایه‌كی تازه هاتۆته‌ئاراوه. دنیایه‌ك كه هی خه‌ڵكانی ڕه‌نجده‌رو گه‌لانی ئازاده. له‌م بانگه‌وازه‌دا باس له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه ده‌كرێت كه ڕووسیای پێشوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستییه ئه‌وروپییه‌كاندا ئیمزای كردبوو بۆ داگیركردنی خاكی وڵاتانی تر. یه‌كێك له‌ده‌رسه فه‌لسه‌فییه‌كانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ر ئه‌مه بوو كه هیچ مرۆڤێك له‌ویتر كهمترو زیاتر نیه. هیچ گه‌لێك له‌ویتر كهمترو زیاتر نیه. ئه‌وه كه‌ڵه‌كه‌بونی چه‌ندهه‌زار ساڵه‌ی مێژوە كه یه‌كێكی كردوە به چه‌وسێنه‌رو یهكێش ده‌كات به چه‌وساوه. ئالان بادیۆ، فه‌یله‌سوفی چه‌پ ئه‌مساڵ له‌یادی سه‌دساڵه‌ی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ردا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌دوای شۆڕشی چاخی به‌ردینی نوێوه، ته‌نیا یه‌ك شۆڕشی ڕاسته‌قینه‌و بنه‌ڕه‌تی هه‌بووه كه شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ره. واته گه‌ر له‌ماوه‌ی 200 هه‌زار ساڵدا دووشۆڕشی چاره‌نووسساز له‌مێژووی مرۆڤدا كرابێت ئه‌وا یه‌كیان ئۆكتۆبه‌ره. خهونو ناوه‌ڕۆكی شۆڕشه‌كه، درووستكردنی مرۆڤێكی ته‌واو تازه بوو له‌مێژوودا كه نه‌ك هه‌ر له‌ڕووی ماده‌وه نه‌چه‌وسێته‌وه، به‌ڵكو له‌ڕووی مهعنهویاتو به‌هاو مۆراڵیشه‌وه نه‌چه‌وسێته‌وه. دیاره خه‌ونه‌كانی شۆڕش زۆر له‌و مێژوە گه‌وره‌تر بون كه تێی كه‌وت. لێره‌شه‌وه‌یه كه پرسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان ڕه‌هه‌ندێكی فه‌لسه‌فیی هه‌یه‌و داننانه به‌وه‌دا كه مرۆڤی كورد له‌هیچ مرۆڤێكی تر كهمترو زیاتر نیه‌و ده‌توانێت به‌شداری له‌میراتی مرۆڤایه‌تیدا بكات. سه‌ره‌ڕای چه‌وساندنه‌وه‌ی ناوخۆیی‌و سیاسه‌تی چه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد، مرۆڤی كورد ئه‌و ئیمكانه‌ی تیایه داهێنه‌ر بێت. گه‌ر ڕێ له‌داهێنان بگیرێت، ڕه‌نگه وزه‌كه پێچه‌وانه ببێته‌وه‌و سه‌ربكێشێت بۆ فاشیزمی سیاسی‌و كه‌لتوری‌و هتد. ئۆكتۆبه‌ر ئاسۆیه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌موو ژیانیان به كار‌و كۆیلایه‌تی‌و سته‌می مادی نه‌ڕوات،و داهێنه‌ر بن.
ئاوێنە: بەلشەفیەکان چەوساندنەوەی چینایەتی بەئاستێک کۆتایی پێدێنن، چەوساندنەوەی ئایدۆلۆژی دەستپێدەکەن، نەیارانی شۆڕش لەناودەبەن، شۆڕشی ئۆکتۆبەریش ناتوانێت کۆتایی بەستەمکاری بێنێت، ئایا خاڵی لاوازی شۆڕش هەر لێرەدا نەبو؟
وەلید عومەر: دوای شۆڕش كۆمه‌ڵێك بڕیاردرا، كه به‌نیسبه‌ت مێژووی مرۆڤه‌وه له”بڕیار” زیاتر بون. بۆنمونه، جیاوازیی ڕه‌گه‌زی هه‌ڵگیرا، سته‌می سه‌ر ژنان به‌هۆی كۆمه‌ڵێك ڕێ‌و شوێنی یاسایی‌و ئه‌منییه‌وه لابرا، مافی له‌باربردنی كۆرپه‌له درا، مافی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان درا(كه پێش هه‌موو ئه‌وروپا جێگیركرا)، كاروباری كه‌مینه‌كان درایه‌وه ده‌ستی خۆیان‌و هتد. شۆڕش له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، تا ئه‌و كاته‌ی لینین خۆی مابو، گه‌لێك ده‌سكه‌وتی گرنگی هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ش كه یه‌كسه‌ر دوای شۆڕش یه‌خه‌ی بهلشهفیكهكانی گرت، ئامانجه خێراكانی شۆڕشی خاوكردهوهو پاش مردنی لینینیش كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی تر كرا كه لێره‌دا بوار نیه باسی بكه‌ین. پاش شۆڕش شه‌ڕی ناوخۆ ڕوویداو ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیست ده‌یانویست له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێك پاشماوه‌ی قه‌یسه‌رو جووتیاره ده‌وڵه‌مه‌نده ناڕازییه‌كانه‌وه شۆڕشه‌كه له‌بار ببه‌ن. ئه‌ڵمانیا به‌شێكی زۆر له‌خاكی ڕووسیای داگیركرد. ڕووبه‌رێكی بچوك به‌ده‌ست بهلشهفییهكانهوه مایه‌وه. شه‌ڕی ناوخۆ خه‌ڵكی بۆ ماوه‌یه‌ك برسی كرد، خزمه‌تگوزارییه‌كان لاواز بون، خۆپیشاندان‌و مانگرتن‌و ئاژاوه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندبوو. هه‌موو ئه‌مانه وایكرد لینین به‌رنامه‌یه‌كی ئابوریی نوێ دانێتو كه‌مێك پاشه‌كشه لهدرووشمه سه‌ره‌كییه‌كانی شۆڕش بكات‌و هه‌رچۆنێك بوە خه‌ڵك لهقاتوقڕی ڕزگاربكات. بۆیه به‌ر له‌وه‌ی باسی ئه‌وه بكه‌ین كه ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی به سته‌م هێناوه یان نا، ئه‌وا ده‌توانین باسی ئه‌و سته‌مه سه‌پێنراوه بكه‌ین كه به‌سه‌ر بهلشهفییهكانو ئه‌زمونه تازه‌كه‌دا هاتبوو. ئۆكتۆبه‌ر خۆی تراوماو زه‌ربه‌یه‌كی ده‌رونی بوو بۆ مێژووی سته‌مكاری.
ئاوێنه: لەیادی سەدساڵەی شۆڕشی ئۆکتۆبەردا زۆر وەرگێڕدراوو نوسینتان بڵاوکردۆتەوە، هەندێک لەهاوڕێکانتان دەڵێن ئێمە بەلشەفیو لینینیی ئەمڕۆین، خەباتی سۆسیالیزم بەردەوامی پێ دەدەین، لەم سیاقەدا، چەپی نوێ چیه‌و کێن؟
وەلید عومەر: نازانم چه‌پی نوێ تاچه‌ند ناوێكی ده‌قیقه، به‌ڵام جووڵانه‌وه‌یه‌كی تیۆری‌و فیكری له‌م دوو سێ ساڵه‌ی ڕابردوودا ههبوەو درێژه‌ی هه‌یه كه داكۆكی له‌نه‌ریتی چه‌پ ده‌كات. نه‌ریت واته پێشكه‌شكردنی ڕوانگه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فیكری‌و سیاسی‌و ئابوری‌و هتد له‌سه‌ر كۆی كێشه‌كانی كۆمهڵگاو مێژوو. به‌م پێیه چه‌پی نوێ ناوی نه‌وه‌یه‌كی نوێیه كه ده‌یه‌وێت تێڕوانینی چه‌پگه‌رایانه‌ی خۆی بۆ دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگا بخاتهڕووو كاری بۆ بكات. چه‌پی نوێ، له‌سه‌ره‌تاوه دژی ئه‌و گوتاره ڕۆشنبیرییه زاڵه كارده‌كات كه گوتار‌و زمانی چه‌پی سهركوتكردوە(گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی ڕیاكارانه سودی له‌نه‌ریتی چه‌پ وه‌رگرتوەو تێكه‌ڵ به گوتاری خۆی كردوە). پاشان دژ به‌و سیاسه‌ته چه‌وسێنه‌ره كارده‌كات كه مێژوەكهی بۆ پێش ڕاپه‌ڕین ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا به كاری تیۆری‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ههژزمونی گوتاری چه‌پ ئه‌نجامده‌درێت. سیاسه‌تی كوردی، سیاسه‌تێكی بێ ئاسۆ بوەو تاكه هه‌وڵیشی بۆ ده‌ربازبون بوە له”ئه‌ویتری بێگانه”. ئه‌م بێفیكرییه واده‌كات پاش ڕاپهڕینو ده‌سه‌ڵاتی “خۆماڵی”، هیچ مه‌بده‌ئێك نامێنێته‌وه ده‌ستی پێوهبگرنو كاری بۆ بكه‌ن جگه لهدزیو تاڵانكاریو ئیهمالكردنی خه‌ڵك. بۆیه هه‌ر چه‌پێكی نوێ، به مانایه‌ك له‌ماناكان، ههوڵو گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕزگاركردنی سیاسه‌تی باوی كوردی. سه‌ره‌تای ئه‌م ڕزگاركردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌فتاكان. مه‌به‌ست له‌حه‌فتاكان، چركه‌ساتی شه‌هید ئارامه. شه‌هید ئارام، سه‌رباری هه‌ر سه‌رنجێك، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئاسۆیه‌كی تازه بوو به‌ڵام كپكرا. واڵته‌ر بنیامین فه‌یله‌سوفی چه‌پ، باسی ئه‌و ساته سهركوتكراوانه ده‌كات كه له‌ڕابردوودا ههنو ده‌بێت ڕزگاریان بكه‌ین. شه‌هیدئارام خۆی نه تیۆریستێكی گه‌وره بو، نه كه‌سێكی جه‌ماوه‌رییش؛ به‌ڵام ته‌عبیری لهدابڕانێك ده‌كرد له‌مێژووی هاوچه‌رخدا كه زوو سه‌ركوتكرا. چه‌پی نوێ(یان هه‌ر ڕه‌وتێكی نوێی ڕادیكاڵ) له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك توخم وه‌ستاوه وه‌ك: شوێنكاتی نوێ، ڕوانین‌و تیۆری نوێ، كێشه‌ی نوێ. ئێمه له‌به‌رده‌م جیلێكداین كه لهسهردهمو كاتێكی نوێ‌دا دهژیو هاوكات له‌شوێنی نوێشدا ده‌ژی(به‌هۆی فه‌زای مه‌جازی‌و ئهنتهرنێتو جیهانگیرو سه‌فه‌ره‌وه)؛ پێویستی به ڕوانین‌و تیۆری نوێشهو چیتر به‌هۆی چه‌مكی ته‌قلیدیی “كرێكار”ـه‌وه پێناسهناكرێت. چونكه زۆرینه‌ی خوێندكار‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌و ئه‌مه بۆ هه‌موو جیهان ڕاسته‌و له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست بۆ دواوه ڕێژه‌ی خه‌ڵكی خوێنه‌وار له‌جیهاندا زیاددهكاتو هه‌ر ئه‌مانیشن كه سیمای سه‌ره‌كیی چهوساوهكانن. كێشه‌ی تازه‌و هه‌لومه‌رجی تازه‌ش، بكه‌ری سیاسی‌و شۆڕشگێڕ تازهدهكاتهوهو تازه‌بونه‌وه ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیرادیی ڕووت نیه. گه‌نجێكی كورد له‌ئێستادا هاوڵاتییه‌كی جیهانییه‌و تـــــــهنیا بـــههۆی درووشمه ته‌قلیدییه‌كانی چه‌پی كۆنه‌وه ناتوانێت خۆی ببهستێتبه ئایدیای چه‌په‌وه.
ئاوێنە: چەپی نوێ پرۆژەیان چیە بۆ کۆمەڵگەی کوردی؟
وەلید عومەر: چه‌پی نوێ كهسێكو دووان، یان گرووپێك‌و دووان ناگرێته‌وه تا بێین‌و پرۆژه‌كه‌ی باسبكه‌ین. ده‌شێت له‌ژێر ناوی چه‌پی نوێ‌دا، نه‌وه‌یه‌كی جیاواز كاربكات. ئـــــــــه‌م نه‌وه‌یه‌ش چه‌ندین پرۆژه‌و كارنامه‌ی جیاوازی هه‌بێت. ئه‌وه گرنگه كه چه‌پی نوێ ته‌نیا له‌كایه‌ی فیكردا نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵكو بڕواته ناو كایه‌كانی تری كۆمه‌ڵگاوه وه‌ك هونه‌رو ئهدهبو په‌روه‌رده‌و هتده‌وه. چونكه كۆمه‌ڵگا پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆز‌و پێكداچوە له‌ژماره‌یه‌كی زۆر كایه. هه‌ریه‌ك له‌م كایانهش ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كایه‌كانی تر هه‌یه. بۆنمونه كاتێك هونه‌رمه‌ندێكی كورد قسه‌ده‌كات، زمانی پڕه له‌وشه‌ی دینی‌و چینایه‌تی. واته هونه‌ری كوردی نه‌یتوانیوه عه‌قڵیه‌ته چینایه‌تییه‌كه‌ی به‌ره‌و عه‌قڵیه‌تێكی یهكسانیخوازو چه‌پگه‌را ئاراسته‌بكات. هونه‌رمه‌ندیش هه‌یه پڕه لهژێستو نمایشی بۆرژوازییانه. یان گه‌ر سه‌یری په‌روه‌رده بكه‌یت، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان درێژكراوه‌ی خێزانه. خێزانیش ده‌زگایه‌كی سهركوتكارو چینایه‌تییه‌و باوك یان برا چینه چهوسێنهرهكهن. كاتێكیش حكومه‌ت ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وفێركردن بگۆڕێت، په‌نا بۆ كه‌رتی تایبه‌ت دهباتو خوێندن ئه‌هلی ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش دیسان تۆخكردنه‌وه‌ی چینایه‌تییه، چینێكی پاره‌دار ده‌توانن بخوێنن‌و چینێكیش ناتوانن. ئه‌مه جگه له‌و ههڵسوكهوتو بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه خوێندكارێكی قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی وه‌ریده‌گرێت، پڕده‌بێته‌وه لهكۆدی چینایهتیو ستایلی جیاجیای ژیان كه سیسته‌می باڵاده‌ست قبوڵیه‌تی. ئیشكردن له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت، ده‌كرێت یه‌كێك بێت له‌پرۆژه‌كانی چه‌پی نوێ(گه‌رچی پێشتر له‌ڕێگه‌ی نوسین‌و نامیلكه‌وه باسه‌كه‌مان ورووژاندوە). كه‌رتی تایبه‌ت كه شكستی كه‌رتی گشتی ده‌رده‌خات، ژیانی خه‌ڵك قورسترده‌كات. چونكه ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی خوێندن‌و كاره‌باو ئاو‌و هاتوچۆو زۆر شتی تریش بكڕیت.
به‌هه‌رحاڵ، چه‌پی نوێ ناویكی لێكدراوه بۆ جیلێكی ڕه‌خنه‌گرو به‌ره‌نگار كه ناكۆكیی جدیی له‌گه‌ڵ نوخبه‌ی سیاسی‌و ڕۆشنبیریی كۆنهپارێزدا هه‌یه نه‌ك چه‌پ خۆیدا. چه‌پی نوێ پێویستی بهجێخستنی تیۆری نوێ‌و ڕوانینی نوێیه. مێژووی باشور تێكڕا به‌ده‌ست نه‌بونی تیۆرێكی فیكر‌و زانستییه‌وه ناڵاندوویه‌تی. چه‌پیش له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌میشه لهبهدحاڵیبونێكی كۆمه‌ڵایه‌تییدا ژیاوه‌و كۆمه‌ڵگا ده‌رفه‌تی بۆ ڕێكنهكهوتوە تێبگات چه‌پ چیه‌و چیی ده‌وێت. بۆیه هه‌ر چه‌پێكی نوێ، ده‌بێت ئیش له‌سه‌ر لابردنی ئه‌م بهدحاڵیبونه بكات‌و چه‌پ له‌و غوربه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه بێنێته‌ده‌رێ. چه‌پی نوێ نابێت ته‌نیا كه‌ناڵی سیاسه‌ت بگرێته‌به‌ر بۆ كاركردن، به‌ڵكو پێویسته كۆی پرسه‌كانی سه‌رده‌م له‌خۆیدا كۆبكاته‌وه‌و سه‌رخانی كۆمه‌ڵگای پێ بگۆڕێت. كۆمه‌ڵگای ئێمه ته‌نیا چه‌وسانه‌وه‌ی ئابوریی له‌سه‌ر نیه، به‌ڵكو چه‌وسانه‌وه‌ی كه‌لتوری‌و كۆمهڵایهتییشی له‌سه‌ره. ڕزگاریی ڕێژه‌یی ئابوری چیتر ڕزگاریی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌دواوه نیه كه چه‌پی كلاسیك ئیدیعای ده‌كرد، به‌ڵكو ده‌شێت پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاست ده‌رچێت. بۆنمونه ساڵانێك پێش قه‌یرانه ئابورییه‌كه‌ی كوردستان، دۆخی مادیی خه‌ڵك باشر بوو؛ به‌ڵام ئه‌مه وایكردبوو كۆمه‌ڵێك نه‌ریتی كۆنه‌پارێزانه گه‌شه‌بكات وه‌ك: به‌شوودانی كچی مناڵ، فره‌ژنی، بهرخۆریو كاڵاپهرستیو هتد.
به‌كورتی، وه‌ك پرۆژه‌ی هه‌نوكه‌یی، پێده‌چێت به‌م نزیكانه گۆڤارێكی گشتگیر‌و نیمچه-ژۆرنالیستی به‌ناوی (چه‌پی نوێ)وه دهركهینو زۆرترین دهنگو وزه‌ی نوێ لهخۆبگرێتو كهمكهم ڕوانینهكــــــانمان به‌ناو كۆمه‌ڵگادا پهخشبكهینهوه.
ئاوێنه: گەڕانەوە بۆ کۆنسێرڤاتیزم وەک مەترسی گەورە دەبینرێت، بەتایبەت لەدیدی چەپەکانەوە، بەڵام چەپەکانی کوردستان نمونەی جیاواز نین لەکهلتوری باو، چۆن دەتوانن پێشەنگ بن؟
وەلید عومەر: كۆنزهرڤاتیزم عاده‌ته‌ن له‌سیاسه‌تدا چڕده‌بێته‌وه. له‌نیو سه‌ده‌ی ڕابردوودا هیچ هێزێكی تر نه‌یتوانیوه له‌ڕووی سیاسییه‌وه دوالیزمی مه‌لایی/جه‌لالی تێكشكێنێت(به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه). یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ ده‌رچون لهكۆنزهرڤاتیزم، ده‌رچونه لهمهلایی/جهلالیو پاشكۆكانی. ئه‌م كۆنزهرڤاتیزمهی باشور له‌سه‌ر گوزاره‌یه‌كی له‌م جۆره كارده‌كات: «لێگه‌ڕێن با ده‌سه‌ڵاتم هه‌بێت، ئیتر چی ده‌بێت با ببێت». ده‌سگرتن به‌م گوزاره‌یه‌وه، ده‌سگرتنه به نهریتو خێڵ‌و دین‌و كڵێشه كۆنه سیاسییه‌كانه‌وه.
له‌ڕووی ڕۆشنبیرییشه‌وه، كۆنزهرڤاتیزم سیمای تری هه‌یه. بۆنمونه به‌شێكی زۆری ڕۆشنبیری كورد له‌جیاتیی ته‌رحكردنی به‌دیل، به‌رده‌وام خه‌ریكی شیكردنه‌وه‌و ته‌حلیل بوە له‌ناو دۆخه باوه‌كه‌دا. به‌شێكیشی خه‌ریكی سوكایه‌تی بوە به‌چه‌مكی شۆڕش‌و چهپو ڕادیكاڵیزمو هتد. له‌دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه، چه‌پی باشور تێكڕا له‌ڕووی تیۆرییه‌وه كۆنزه‌رڤاتیڤ بوەو په‌نابردن بۆ تیۆریستێكی وه‌ك “مه‌نسور حیكمه‌ت” كه په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی به واقیعی كوردستانه‌وه نه‌بوە، جۆرێك بوە لهكۆنزهرڤاتیزم؛ چونكه له‌ناو مێژوویه‌كی وه‌ك مێژووی كوردستاندا نا‌توانیت كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌توێژه جیاجیاكان به‌ناوی پۆپۆلیزمه‌وه بكهیتهدهرێو پێتوابێت ئه‌وانه كرێكار نین‌و ده‌بێت “به‌شداریی سیاسی”یان نه‌بێت.
له‌ئاسته سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا ڕۆژانه ده‌رهاویشته‌كانی كۆنزهرڤاتیزم ده‌بینین وه‌ك كوشتن‌و ئه‌تككردنی ژن، پابه‌ندبون به ئسوڵی خێڵه‌وه، تێكه‌ڵبونی كاڵا‌و ستایلی دینی، زۆربونی به‌رچاوی باڵاپۆشی‌و په‌چه‌و عه‌با، زاڵبونی دیارده‌و زمانی كۆنه‌په‌رستانه له‌سۆشیاڵ میدیادا، هتد. هه‌موو ئه‌مانه له‌غیابی كه‌لتورێكی به‌هێزی چهپگهرایانهدایهو گه‌ر لهقهیرانهكاندا گوتاری چه‌پ زاڵنه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و مه‌ترسییه هه‌یه كه خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو كۆنهپارێزییهكی زیاتر.
ئاوێنه: هۆکارەکانی جێكهوتنەبونی ئایدیا‌و گوتاری چەپی نوێ چین لەهەرێمی کوردستان؟
وەلید عومەر: چه‌پی نوێ له‌سه‌ره‌تای خۆیدایه‌و له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابورییدا ده‌ستی به ئیشه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی كردوە. ئیشه‌كان تائێستا تێكڕا ئیشی خۆبه‌خشانه بوەو هیچ ده‌زگاو لایه‌نێكی ڕه‌سمی له‌پشت كاره تیۆرییه‌كانه‌وه نه‌بوە. خۆیشمان ئه‌و ئیمكانهمان نهبوەو ته‌نیا پشتمان به وزه‌ی مرۆیی كۆمه‌ڵێك گه‌نج بهستوە، به‌ڵام له‌و مه‌ودا سنورداره‌دا، جۆرێك له‌پێشوازی ههبوەو جیلی نوێ به‌دوای ئایدیایه‌كی نوێ‌دا وێڵه كه وه‌ڵامی كێشه‌كانی بداته‌وه. ده‌بێت تایپێكی نوێی چه‌پ جێبكه‌وێت، چونكه چه‌پی پێشوو زیاد له15 ساڵه لهبنبهستدا ده‌ژی. به‌شێكی زۆری چالاكوانه چه‌په‌كان له‌ئه‌وروپادا توانه‌وه‌و دووجار په‌یوه‌ندییان به كۆمهڵگاكهوه نه‌ما: جارێك تیۆری‌و جارێكیش واقیعی. هه‌ندێكیشیان بون به چالاكوانی فێمینیستیو ڕێكخراوه‌یی‌و سێكۆلار.
ئاوێنه: گرنگیی ئایدیای بهرهنگاریو ڕزگاری بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی هەرێمی کوردستان چیە؟
وەلید عومەر: كوردستان له‌ناو كۆمه‌ڵێك یاریی گه‌وره‌تری ناوچهییو نێودهوڵهتیدایهو هیوام به شتی خێرا نیه. ئه‌م قۆناغه سه‌خته، به‌ره‌نجامی دوو ده‌یه زیاتره. تاكه شت كه بكرێت ئه‌وه‌یه بیر لهبهدیلێكی درێژخایه‌ن بكه‌ینه‌وه كه مێژووی پێشوو تێپه‌ڕێنێت. هه‌ر بۆیه‌شه پێویسته ئێستا خه‌ڵك نه‌كه‌ونه داوی حه‌ماسه‌تی ناسیۆنالیستی‌و ڕاسیستییهوه. ئه‌مه بۆ ئێستا یه‌كێكه له‌ماناكانی به‌ره‌نگاری. پێویسته چه‌پیش خه‌باتێكی لۆكاڵیی كوردستانی داڕێژێته‌وه كه مژده باوه‌كانی ناسیۆنالیزمی كوردی به‌ته‌واوی بهتاڵبكاتهوه. ده‌سه‌ڵاتی كوردی، مرۆڤی كوردیی بچوككردهوه. له‌ئاستی سیاسی‌و كه‌لتوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سایكۆلۆژی‌و هتده‌وه، مرۆڤێكی ته‌پیوی درووستكردهوه كه ده‌مێك پێشتر داگیركه‌ران ده‌ستیان دابوویه. گه‌ر مرۆڤی كوردی له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌دا سهركوتكرابێت، ئه‌مانیش له‌ناوخۆدا مرۆڤی ئێمه‌یان ئیهمالكرد. له‌شه‌ڕی ناوخۆوه خه‌ڵكیان فێری شهڕهگهڕهكو شه‌ڕی مناڵ‌و شه‌ڕی ژنومێرد كرد. له‌ڕووی سایكۆلۆژییشهوه، كه‌وتنه ئه‌تككردنی سامانی ئه‌م وڵاته‌و وه‌ك بڵێی بڕوایان به خۆیان نه‌هێنابوو كه ئه‌م خاكه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ده‌بێت بنیاتی بنێنه‌وه.
ئێستا سیاقێكی نوێ له‌ئارادایه‌و كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌ر یه‌كه‌مین قه‌یرانی ئابوریی جیهانی كهوتوەو پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش تا داهاتوویه‌كی نادیار شكستی هێناوه. سه‌دان هه‌زار بێكاری گه‌نجت هه‌یه، كۆنه‌پارێزی به فۆرمی تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سیاسه‌تی كوردی به‌ره‌و نه‌وه‌یه‌كی تری بنه‌ماڵه‌یی ده‌برێت، ڕیفۆرمی پارله‌مانی شكستیخواردوەو هتد. هه‌موو ئه‌مانه‌و زۆر پرسی تریش، پرسی چه‌پن. به‌ڵام چه‌پ عه‌سای سیحریی پێ نیه‌و ده‌بێت وردتر بیر لهكۆمهڵگاكه بكاته‌وه. جگه له‌وه‌ش پێویستی به ڕامانه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبكاته‌وه، چونكه پێموایه لایه‌نه چه‌په‌كانی كوردستان ده‌مێكه توانای گه‌شه‌و هه‌ستانه‌وه‌یان نه‌ماوه.