شێعر و پەخشان

دوو شیعر

قادر نیازی

 

من حازرم ئەشکەوتێک بەو شێعرەدا هەڵواسم
 ئەگەر جارێک
 پێڵاو بە تەنگانەی ئەفلاتوونەوە تەنگ نەبێ

 

دوو شیعر

قادر نیازی

(شێعری یەکەم)

خەونی ئەشکەوت کە دەبینم لە باوەشت­دا ون دەبم

لە دەمارم­دا ئەفلاتوون ددانی عەقڵ دەردێنێ

[بە چاوی نیسێ کە لێم بڕوانی خۆریش دەست لە دەمارگرژی بەرنادا...ئەشکەوت]

دوو کەس بووین

دەمار لە سینەم­دا دانای کوللی ئەو پیلانەیە

[پەڕانتێزیش بکەمەوە سناریۆ جیگای پێکەنینی رووخاوی ئیزرائیل نابێ]

چاوت جۆرێک بسووڕێنەوە

پڵینگەکان گەسک بدا لە هێندستان­دا ئاسمان...

ناتوێرمێ!

چاوت جاددە لەگەڵ خۆی دەبا و تەنیایی لە عەقڵم­دا دەترەکێ

[بە عەقڵم ئەفلاتوون تەنیایە] و ...

بە هیچ بایەکیش نەلەرزم درەخت لە حەنجەرەم­دا  نارەقسێ

ئێستا دەمن­دا شەڕێکە

دۆن­کیشۆت سینەخیز دەڕوا و

ئەفلاتوون بە زەعفەرانەوە مەجبوورە

زەوی لە ئەشکەوتێک­دا بنێژێ و

سوقڕات دە عەقڵم بفکرێ بۆ پیاڵە

 من دەڵێم هەتاو لەخۆی ناتوانێ بڕوانێ

 کاتژمێرێک لە چاوم­دا – بە دوعایەک دادەکەوم

قیامەت بەر لە دۆن­کیشۆت  دەبم بە سەرباز بۆتان –

/واجبە خۆم پڕکەم لە باوک خوا گەورەیە/

خەونێکم دی :

[ئەفلاتوون تاقەتی پازێلی نییە و هیچ شەهیدێک سوور ناچێ سوقڕات]

نیسێکەم وەسەتی جیهانە و مێشەکەرە ..../ بە دەرەک/

چاوتان خۆ فەلسەفە بە دووی خۆی­دا رادەکێشێ و

 لە دەمارم­دا بە شوێن بکووژێک دەکەون

تا

 ئیزرائیل لەسەر نوقتێک خەو بیدزێ تێیدا

 ئەشکەوت نیسێ لە عەقڵی خۆی دەکا

 نیسێ هاوتەریبی پیاوێکی موبتەلایە

 عەقڵم ئەگەر لای دیوارێک بەجێ بێڵم هەموو مەوداکان دەتوکمێن.

 دە فیلمێک­دا ئەفلاتوون ددانی دێشا

 [دانیشن و ئەشکەوتەکان مسواک لێدەن]

 باوەڕکەن لە خوێنم­دا شتێک هەڵ­دێ

 دۆن کیشۆت پەنجەرە دەکاتەوە       نەیکاتەوە /کەرە کەر/

 ئەی بیابان چۆن لە کاروان­دا بخولێتەوە؟!

 لە خەتێکم ببەستنەوە هیچ سناریۆیەک ئەگەر تێیدا تەواو نەبێ

 ئیزرائیل قەت پێ­نەکەنێ..../فیلمەکە کۆتایی هات/

عەقڵم دێشێ و سینەم لە هەنگاوەکان دەهاڵێ

 کەسێک کوتی سەربازیم کۆتایی پێهات دۆن­کیشۆت بوو؟

 مێژوو دەبێ کەسێک بیکڕێ

 یەکێک کوتی: لە ئەشکەوتەوە تا شەهید کەسێک دەبێ

 دەمار و عەقڵی بفرۆشێ          تۆ دەڵێی چی ؟!

-  پۆتینەکانم دێشن – نزیکترین ئەشکەوتمن

  من حازرم ئەشکەوتێک بەو شێعرەدا هەڵواسم

 ئەگەر جارێک

 پێڵاو بە تەنگانەی ئەفلاتوونەوە تەنگ نەبێ

 جووتێک بووین /دەمار لە سینەم­دا چوارگۆشە/

 " با " خەریکە نیسێکان رادەگوێزێ و

 ئەفلاتوون یانی چاویلکە

 

(شێعری دووهەم)

کاتژمێر لە خۆر تێ­پەڕی/ کەم نی/

ئاخ لە هەورێک کە بە گەرووی ئیشکم­دا، باڵندەیەک بە فکرت داکە هەڵفڕیم

دەمرم لە تۆ

ببوورە ئەگەر لە ریشەم­دا هەچەند دەستێک تەواو دەبم لە فڕین

لە بنەڕەت­را ئەگەر بمبووری ئەگەر دەریا ئەگەر لەمن ریشە دەمرم بۆ درەخت­بوونت

چ فایدە ئەگەر بێزارنەبی/کە بی بە دیوار و درەخت/هیچ بزمارێک بیروڕاشت لێ کون ناکا...

بیر لە تۆ دەکەمەوە دەبمە درەخت /کڕنۆش بۆ تەبیعەت دەبەم ئاو دەبیسم/

من لە گەرووی تۆ دەدوێم ئەگەر بڕوێم دوو قولانج ئەولای هەمیشە بۆ لەتێک نان دەبیە هێشتا بۆ لەتێ تر ئەگەر برسی

چەند دڵتەنگم لە نیوەت­دا هیچ کات لەسەر جێی خۆت کە نی شەڕێک دزە دەکاتە ناو وێنە

دەبیە دراوسێی هەناسەم لەسەر دێڕی هەواڵێک را وەرگێڕانم لە خۆرەوە دەست پێ­دەکەی

شتێک لە جنسی ئاخ و نان

کاتێک کە خۆر دەمرێ لە تۆ بەشی دونیا هەر هێشتایە و روو بە دووپاتی تێ­پەڕین بۆ ئەوەی کە قەت تەواو بی ببیە دیوار

لانیکەم تۆ

من

یا ژوان

بۆ ئەوانەی بە پاڵ کراسم­ دادەڕۆن ئەوەی هەر بەخۆم دەڵێم من

ختوور دەکەم بە لانیکەم و هێشتادا ئەگینا دەبم بە دونیا      لەو بارەوە هیچ کات کۆ نیم ئەگەر کەسێک بەتۆ بڵێ:

ژنێک لێچکەکەی دادێنێ نامهەوێ ئەگەر لانیکەم کەسێک بێت و لەو شێعرەدا تەواوم کا بەردەوام خۆم دەگۆڕمەوە

چ فایدە ؟ سەرفیشم کەی قەعیشم کەی لەو کردەدا رێگا لە پاشمە و نامگاتێ

ئەگەر لە بیریشم چووبێ دەستت، لاقم دێڕی رۆیشتنە و داوای لێبوردن لە درەخت/لە لەت/

لە نان/ ئەگەر هەمیشە نیوەت بم

کەسیش پڕۆتستۆ ناکا وێنەم بۆ ناسیۆنالیستی چاوت کە هەمیشە ئەو جۆرەی کە من پێمخۆش نییە

لە شەڕەکان بەجێ­ماوە و

دەبێتە سیاسی­تری دیوار بۆ دەست­درێژی شەڕخوازترین وێنەی ساڵ و قەتعییەتی رەگ و هێشتا

دڵم تەنگە و

تا ئاگارکردنەوەی تر نیشتەجێی ویلایەتی یەکگرتووی دوو قولانج ئەوبەری سینگتم / دەبێ ببم / بە لانیکەمێک لە سنوور/

کە گیوومە بۆ ئانالیزبوونی لەت و

تۆ کە هێشتاش لەسەر دێرم راوەستاوی؟!

تیتری یەکەم: ئینتزاعی تر لە نیگات لە کۆتایی بێدەنگیت­دا هەروا لەتم

تیتری دوایی: چەندە ناڕۆی ئەگەر نەبێ کە تۆ ببی و تامی نەتەوە گۆڕاوە لە چاوت دا

مردم لە تۆ، مردی لە خۆر، مردن لەوان

ئەلۆ پۆلیس؟!

لێرە چەند هەواڵ مردوون و خۆر بە پاڵیان­دا تێپەڕ بوو هیچ کەس پڕۆتستۆ ناکا

 

لەعنەت لە قەتعییەتی هەڵفڕین...

Image result for avangardism