شێعر و پەخشان

دوو ڕۆژ لە ئەستەمبوڵ

نه ژاد عزیز سورمێ

 

سەرنووسەری (زەمان) لە تافی لاویدا بیستبووی
لەسەر ئەوەی لە خەودا بە کوردی قسەی کردووە
لەلایەن دادگای دادپەروەرەوە قبوڵ نەکراوە.

 

دوو ڕۆژ لە ئەستەمبوڵ

 

نه ژاد عزیز سورمێ

 

 ئەستەمبوڵ

ئەو ئەستەمبوڵە نەبوو

(نالی) و (پیرەمێرد) و (حاجی) لێ بوو

ئەو شارەی ئێستا

بە باڵەخانەی بەرز و منارەی مزگەوتەکانی

لە نەخشی مافوور دەچێ

بە سام، بژوێن

گەش لە ڕەنگی ئاگر

ئینجانەکانی بەری ڕۆژئاوای

گوڵی ڕۆژهەڵاتی تیا دەدرەوشێنەوە .

 

ئێمە کۆمەڵێک بووین

ئەوانیش کۆمەڵێک

هۆڵی کۆبوونەوە

هۆڵێکی خۆش بوو

هەرچەندە بۆت نەبووجگەرەی لێ بکێشی

بەڵام ماسک و ڕووبەندی تێدا یاساغ نەبوو !

باسی مێژوویان کرد

باسی مێژوومان کرد

باسی جوغرافیامان کرد

باسی جوغرافیایان کرد

بە کەیفی ئێمە پەیڤین

کە گەڕاینەوە

ئەوەی لە بیرم نەچووبێتەوە

(باران)ی نەرمی ئێواران و

دیمەنی ئەو منداڵە کوردەی

سەرنووسەری (زەمان) لە تافی لاویدا بیستبووی

لەسەر ئەوەی لە خەودا بە کوردی قسەی کردووە

لەلایەن دادگای دادپەروەرەوە قبوڵ نەکراوە

بەداخەوە ئەمجارە

پێڕانەگەیشتین قەرەجە فاڵگرەوەکان ببینین

دوو ڕۆژ بوو

پێڕانەگەیشتین

بە دۆستەکانمان بڵێین

دڵ چاک دەکرێتەوە، پینە ناکرێ.

1812010

 Image result for istanbul kunst