ما 577 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم
روانگە
جیاوازیی گفتوگۆ و ئاخاوتن
گفتوگۆ وەک هەموو شتێکی تر خاوەن شێواز و لۆژیکی تایبەت بە خۆیەتی. مەبەست لە گفتوگۆ هەمیشە ئەوە بووە لایەنەکان بتوانن تێیدا جوان بۆچوونەکانی خۆیان شی بکەنەوە و خاڵی کۆتایی مەبەستەکەیان پێشکەش بە لایەنی بەرامبەر بکەن. لە راستیدا مەبەستی سەرەکی لەم رەوتە ئەوەیە کە لایەنەکان بە لێکگەیشتنی هاوبەش لانیکەم لە هەندێ بواردا بگەن.
ادامه مطلب...
چیرۆک ، دەروازەی مەعریفە
دەگوترێ چیرۆک یەکەمین فۆڕمی تەعبیری مرۆڤە لە بوون. مرۆڤ سەرەتا بۆ ئەوەی بزانێ چی لە دەورووبەری دەگوزەرێ وەک چیرۆک دەیگێڕایەوە. تەنانەت کاتێک کەسەکانی دەمردن و لە ژیان ماڵئاواییان دەکرد، ئەوە تەنیا لە قەوارەی چیرۆکدا بوو هەوڵیدەدا لە مردنەکەیان بگا و پاشان هەر لە چیرۆکدا بوو سەر لە نوێ دەیهێنانەوە ناو ژیانی راستەقینە.
ادامه مطلب...
هومێدێک کە لە گەڵماندایە
یەکێک لە دژوارترین دیاردەکانی ژیان شکستی هومێدە و لە هەمان کاتدا یەکێک لە دژوارترین ئەرکەکەنیش راگرتنی هومێدە لە ناو شکەستەکاندا. ئێمە پێویستمان بەمەیە لەبەر ئەوەی بە بێ هومێد ژیان لە مۆمێکی کوژاوە دەچێت.
ادامه مطلب...
چیرۆک و شار
بێگومان هەتا مرۆڤەکان زیاتر بن و چڕتر پێکەوە بکەونە هەڵسوکەوت و پێوەندییەوە، ئەوا رادەی چیرۆکەکانیش زیاتر دەبن. لە شارێکدا لە چاو گوندێک چیرۆک و بەسەرهاتی گەلێک زیاتری تیا دەستدەکەوێ. لە خۆوە نیە گەنجەکان ئەوەندە حەزیان بە ژیانی شارنشینیە و پیر و بەتەمەنەکان حەزیان بە شوێنە تەریکەکانە. بە واتایەکی تر ئێمە جاری وایە لە دەست چیرۆک و بەسەرهاتەکان رادەکەین.
ادامه مطلب...
ئازاد رەحیمی
له كاتێدا كه له مێدیاكانی سهرانسهری وڵاتانی جههان، باس له قهیرانی شانۆگهری و ڕادهی بینهری شانۆیی دێته ئارا، بهرچاو بوونی ڕادهی بینهر له كۆڵان و شهقامهكانی شارهكانی كوردستان به گشتی و شاری مهریوان وهك پێتهختی مێهرهجانی شانۆی سەرشەقام نێونهتهوهئى له ئێران ئهمه ئهسهڵمێنێت كه بینهری شانۆ به هۆشیاریهوه له دیارده نههێنیهكانی كۆمهڵگای خۆی ئاورئهداتهوه.
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئیستاکە ئازاد سوبحی نەماوە و بۆ هەمیشە بە جێی هێشتوین. لە ئێوارەیەکی درەنگ وەختدا لە کاتێکدا دانیشتووم و ئەم دێڕانە دەنووسم، بیری دەکەم،... بە ناو پەیجی فەیسبووکەکەیدا بە دڵی پڕ کەیلەوە دەگەڕێم و یادی دەکەم. یادێکی ئەرخەوانی. یادی مرۆڤێک کە ویستی خۆی بێت، بە بێ هیچ پەنایەکی درۆیین. هاوڕێ گیان! بنوو،... بنوو. جیهان قەت نەبوو بەو شوێنەی خەونت پێیەوە دەبینی.
لە رۆژگارێکدا کە زۆر ئەستەمە وەک خۆت بژیت و بە چەندان دۆخی نەخوازراو دەوریان داوی بۆ ئەوەی خۆت لە بیر خۆت بەرنەوە و وەک خۆیانت لێبکەن، ئازاد سوبحی یەکێک لەو دەگمەن کەسانە بوو هومێدی وەک خۆمانەوەی دەبەخشی. مرۆڤێک کە وەک مرۆڤ ژیا.
رزگار لوتفی
وامدەزانی رابوردوو فەرامۆش دەکرێ و دەتوانرێ لە یاد ببردرێتەوە؛ بەڵام ئێستا دەزانم و بڕواشم هێناوە رابوردوو بە چنگەکڕێش بێ رێگای خۆی لە ئێستاو داهاتووشدا دەکاتەوە و بەهەر لەونێک بووە لە قۆناغێکدا بوونی متافیزیای خۆی دەسەپێنێت.
محمود خوشنام
احمد شاملو، شاعری که کمتر از تاثیر کسی بر خود سخن گفته است، می گوید با کیوان برحسب تصادف آشنا شده ولی از همان اولین روز آشنایی انگار صد سال بوده که یکدیگر را می شناسند: "من از او بسیار چیزها آموختم. مرتضی برای من واقعا یک انسان نمونه بود. یک انسان فوق العاده ."
عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
كێشە ئەوە نییە باوەڕمان بە ئەقڵ هەبێت یان نا، باوەڕمان بە زانست هەبێت یان نا، باوەڕمان بە تەكنۆلۆجیا هەبێت یات نا، بەڵكو كێشە لەوێدایە كە ئەو باوەڕانەمان وەك دوا حەقیقەت و دوا تەفسیر و دوا فۆرمی ئەقڵانی بخەینە روو.
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین حیکایەتە گەورەکان دەتوانن لە دۆخی باو رامانپسکێنن، بەڵام ناتوانن بمانگەیەننە شوێنی مەبەست. وەها دۆخێک دەبێتە دۆخێکی بەرزەخی، واتە نە دوواوە و نە پێشەوە. ئیدی دەبینە بوونەوەرەکانی ناو "ئیستا" و بەس.
گەشبیر ئەحمەد
بە بڕوای من خاڵی بەهێزی ئەم ڕۆمانە ئەوەیە کە نووسەر بارتەقای فراوانی ئاسمان بابەتی هەست ی اری ورووژاندووە پرسیارگەلێکی زۆر دروست کردووە و وەڵامەکانی بۆ خوێنەر بەجێ هێشتووە، وات لێدەکات کە تۆش ببیت بە فیگۆرێک لەم ڕۆمانەدا و ڕۆڵێکی کاریگەریت هەبێت.
محەمەد نەبى
سەردەمى پۆستمۆدێرنە سەردەمى ئاوابوونى حەکایەتە گەورەکانە، سەردەمى رێژەگەراییە بە سێنتەربوونى پلورالیزمییەت و ئاوابوونى گیانى تاکماناییە، تەنانەت زانستیش ئەبستراکتییەتى خۆى لەدەستداوە و جۆرێک لە تێپەراندن و گەشەکردن و رەتکردنەوەى میتۆدیى بەخۆیەوە بینیوە.
آلیسون فینی هارت
به معجزه وار بودن هر آنچه که عادی و معمولی است احترام بگذارید. آنچه ما اکیدا باید به آن توجه کنیم این است که بسیاری از موضوعاتی که در اطراف ما روی می دهند خارق العاده، جالب، بی همتا، عمیق و شگفت انگیزاند.
د. مهسعوود بینهنده
له بهرھهمی «کراسێ نهماوه دووریتی تێدا نهگریم»ی شاعیری سنهیی، شوعهیب میرزاییدا ھهوڵێک له چهشنی ئهم رێبازه نوێباوه بۆ رووبهڕووبوونهوه و بهرهوپێشبردنی «پرسگری ئاوارته و ئاڵۆزی ئێستا» له ئارادایه .
رەسول سەفەریانی
پەنجەرەکەی بەرەو باشور/ قەت ناوێرم بیکەمەوە
دوکەڵێکی تۆخی رەشی چڵکنی کۆن / بە هەیکەلی ئینسانێکی ترسناکەوە
راوەستاوە و هەوڵیش ئەدات بێتە ژوورۆ
اطلاعات اضافی
تیشک بابەت
شیعرێک لە چارڵز بوکۆفسکی
لە فارسییەوە. نازدار ئەحمەدی
پیری هەموو شتێک لە مرۆڤ دەستێنێ
لە توانای یادەوە تا هێزی جنسی
دەزانی کە ئیتر لە کۆتایی رێگادای
فرمانەکانت هەمووی دەبنە رابردوو
ادامه مطلب...