ما 47 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم
روانگە
ئازادی ، ناسنامەی مرۆڤ
مرۆڤ وەک تاک هەمیشە هەستی بەوە کردووە ئیرادە یاخود رەوتێکی بەهێزتر لەو لە دەرەوەی ئەو بڕیار لە سەر رەوتەکان و لەسەر ژیان دەدا و، ئەو وەک تاک دەبێ تەنیا بە شوێنیدا هەڵبێ و ملکەجی بێت. مرۆڤ وەک تاک هەمیشە لەبەرامبەر گشت هەست بە لاوازییەکی بنەڕەتی دەکا.
ادامه مطلب...
ئێمە و مانا
مرۆڤ تەنیا بوونەوەرێکی جەستەیی نیە و تەنیا بە دابینکردن و تەژی کردنی پێداویستی و حەزە مەتریالییەکانییەوە سەرقاڵ نیە، ئەگەرچی ئەم بەشە رەنگە گرینگترین بەشی بوونی بێت. مرۆڤ هاوکات بۆیشی گرینگە شوێن و پێناسەی خۆی لە دونیادا بدۆزێتەوە.
ادامه مطلب...
ئەتۆمیزمی 'بوون '
لەگەڵ دیاردەیەکی ترسناک لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووین، دیاردەیەک کە دەکرێ ناوی بنێین ئەتۆمیزمی 'بوون'. سەرەکیترین پێناسەی ئەم دیاردەیە ئەوەیە کە پنتە پێکهێنەرکانی گشت، ئەوەندە دەبن بە 'پنت' کە 'گشت' فەرامۆش دەکەن و ئیتر جۆرێک لە ئەتۆمیزم توندڕەو پێک دێت.
ادامه مطلب...
مەترسیی تیۆرەکان
تیۆر تەنیا هەڵگری زانیاری نیە، بەڵکو لە گەڵ خۆی هەڵگری شێوەی روانینیشە بۆ ژیان و بۆ دەورووبەر. واتە مرۆڤ لە رێگای تیۆرەوە تەنیا زانیاری وەرناگرێ، بەڵکو لە رێگای ئەو زانیاریەوە دەکرێ چوارچێوەیەکی تایبەت بۆ رووانینی سەبارەت بە ژیان و بە بوون پێک بێت.
ادامه مطلب...
ژیاننامەی شەهیدان و درۆ
شێوازی نووسینی ژیاننامەی شەهیدان، یەکێک لە دیاردە سەرنجڕاکێشەکانە. هەموومان بە شێوازێک لە شێوەکان بینیوومانە لە دووای شەهیدبوون، یان مردن و گیان بەختکردنی هاوڕێیەکی حیزبی، حیزبەکەی چۆن بۆی دەنووسێ و چلۆن وەسفی دەکا. لە راستیدا ژیاننامەکە دەبێ بە وەسفێکی پڕاوپڕ پوزیتیڤ و ئەرێنی لە ژیان و بەسەرهاتی هاوڕێی کۆچکردوو. وەسفێک تا ئەو پەڕی خۆی.
ادامه مطلب...
ئارشیڤ
هەروەها دەکرێ ئەم کتێبە سەرچاوێکی باشبێ بۆ رەخنەگران و قوتابیانی زانکۆ و خوێنەرانی رۆمان بە تایبەتی و کتێبخانەی کوردی بەگشتی، چۆن لەم چەند ساڵەی دواییدا خوێنەر بەلێشاو خووی داوەتە ڕۆمان خوێندنەوە، بەبێ ئەوەی ئاگاداری بنچینەی هونەری ڕۆمان و ڕۆمانی پۆست مۆدێرن بن .
محەمەد تەها حوسێن
بەغدا لەم ڕۆمانەدا هەم ڕاستیە و هەم بەکاربردنێکى میتافۆڕیانەشە، ڕاستیە چون عەشقێکى بێ ئاکامى تیا ڕوودەدات و کۆتاییەکەشى خۆکوشتن و خنکانێکە هەرگیز جارێکى تر نابنەوە ئەو دوو پەپوولەیەى دەست لە ملانێى یەکتر بوون.
یەکەمیان هەڵبژاردەیەکە لە جوانترین کورتە شیعری بیانیی و دووەمیان بریتییە لە هەڵبژاردەیەک لە شیعر و چیرۆک و کورتەی فەلسەفە و گفتوگۆکانی بیرمەند و عاریفی بەنگالی ڕابیندرانات تاگوور. تاگوور، یەکەم نووسەری ئاسیاییە کە خەڵاتی نۆبێڵی وەرگرتووە و کتێبەکانی بۆ نزیکەی سەرجەم زمانە زیندووەکانی جیهان وەرگێڕدراوە.
فەڕۆخ نێعمەتپوور
راستییەکەی ئەوە بوو شوانەکە هاتبووە سەر ئەو رایەی کە ژیان بریتییە لە هەندێک بڕیار و بەس. ئەو بڕیارانەی وا تەنیا جیاوازییان لەوەدایە هەندێکیان دەگەنە ژیانێکی درێژ و هەندێکێان ژیانی کورت. هەندێ دەبنە مانگا قەشان و هەندێ گوێرەکە.
دیوانی سەباح رەنجدەر لە دوو بەرگدا
بەرگی یەکەم
بەرگی دووهەم
هاوبیر هەورامی
گەر لای هەندێك فەیسبوك هۆکارێکی مان بێت و لەوێوە هەناسە بدات و بەرهەمەکانی پەخش بکات و لە زۆرانبازیە جیاوازەکانی ژیاندا بڵێت ئەوە منم و هێشتا ماوم و ئەمەش راو بەرهەمەکانمە، ئەوا بۆ هەندێکی تر زیاتر خاوەندارێتی و شانازی و جوانکاری و خۆنواندنە.
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
شەو، سەعاتی حەوت مێرخاسەکە گوێی لێبوو کەسێک لە دەرگا دەدا. خاوەن ماڵ دەرگای کردەوە و ئەوسا کەسێکی بینی بە جل و بەرگی دەوڵەمەندانەوە خۆی کرد بە ژوورێدا و داوای کرد خاوەن ماڵ قەرزەکانی بداتەوە.
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بە پێچەوانەی دێڕەکەی مام هێمن، چاویلکەکە یارمەتی چاوەکە دەکا بۆ ئەوەی بتوانێ باشتر بڕوانێ و چاوە جوانەکان بە پێچەوانەی کزبوونی چاوی پیریی تەمەن ببینێ! بەڵام شاعیر بۆ هێنانەوی قافیە، راستی و درووستیی مانا لەبیردەکا و گوێی ناداتێ!
محەمەد تەها حوسێن
دەسەڵاتدارە شەهوەتبازەکانمان هەڵگرى ئای د ێکى هەڵاوساون و جگە لە خواردن و خواردنەوە و سێکسى بوهیمى چیتریان بەلاوە گرنگ نیە، ئەى ئەوە نیە وتێلەکانیان هێماى خەوتن و داکەندن و ئەستێرەى پێنجەمن و مۆڵەکانیان هێماى خواردن و لەبەرکردن و هەوەسى کڕین و بەرخۆرین و بورجەکانیشیان سیمبولى نێرینەیى ساختەن.
لەتیف بێوار
ئەم شاعیرە ئێستاش هەر لە خەیاڵی شیعری لیریکی و رۆمانسیدا دەژی و بیر دەکاتەوە، بۆیە لای ئەو ئێستاش لە دوای سەردەمی پۆستمۆدێرنی شیعرەوە وەزن و قافیە مەرجێکی سەرەکی شیعری باشە.
سەباح رەنجدەر
خوداوەندەکان مژدەن و دێنە لام و باسی وەفاى دەریام بۆ دەکەن
چەند میهرەبانانە سەوڵ دەکاتە دەستى منداڵێکى تازە لەدایکبوو
بەشێک لە کۆمەڵە شێعری فروغی فەروخزاد بە کوردی. وەرگێڕ سەلاحی بەهرامی. ئەم کتێبە بەم زوانە دێتە کتێب فرۆشییەکان و خوێنەران و خوازیارانی دەتوانن بە کوردی بیخوێننەوە .
لێرە بیخوێنەوە
اطلاعات اضافی
تیشک بابەت
خۆویستی و ئایین
خۆویستی و ئایین یەکێک لەو فاکتۆرانەی بە وتەی 'هیوم' فیلسوفی سکۆتلەندی، دەتوانێ کۆمەڵگا بخاتە بەر هەڕەشەوە، 'خۆویستی' یە، واتە .(egoisme) خۆویستی دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ یان کۆمەڵێک کەس تەنیا خۆیان لافەڕز بێت و هەرچی هەیە تەنیا بە خۆیان رەوا ببینن. لەم تیۆرەدا 'ئەوانی تر' رەچاوناکرێن و گەر هەیشن تەنیا بۆ کەڵک لێوەرگرتنن.
ادامه مطلب...