ما 136 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم
روانگە
ئازادی ، ناسنامەی مرۆڤ
مرۆڤ وەک تاک هەمیشە هەستی بەوە کردووە ئیرادە یاخود رەوتێکی بەهێزتر لەو لە دەرەوەی ئەو بڕیار لە سەر رەوتەکان و لەسەر ژیان دەدا و، ئەو وەک تاک دەبێ تەنیا بە شوێنیدا هەڵبێ و ملکەجی بێت. مرۆڤ وەک تاک هەمیشە لەبەرامبەر گشت هەست بە لاوازییەکی بنەڕەتی دەکا.
ادامه مطلب...
ئێمە و مانا
مرۆڤ تەنیا بوونەوەرێکی جەستەیی نیە و تەنیا بە دابینکردن و تەژی کردنی پێداویستی و حەزە مەتریالییەکانییەوە سەرقاڵ نیە، ئەگەرچی ئەم بەشە رەنگە گرینگترین بەشی بوونی بێت. مرۆڤ هاوکات بۆیشی گرینگە شوێن و پێناسەی خۆی لە دونیادا بدۆزێتەوە.
ادامه مطلب...
ئەتۆمیزمی 'بوون '
لەگەڵ دیاردەیەکی ترسناک لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووین، دیاردەیەک کە دەکرێ ناوی بنێین ئەتۆمیزمی 'بوون'. سەرەکیترین پێناسەی ئەم دیاردەیە ئەوەیە کە پنتە پێکهێنەرکانی گشت، ئەوەندە دەبن بە 'پنت' کە 'گشت' فەرامۆش دەکەن و ئیتر جۆرێک لە ئەتۆمیزم توندڕەو پێک دێت.
ادامه مطلب...
مەترسیی تیۆرەکان
تیۆر تەنیا هەڵگری زانیاری نیە، بەڵکو لە گەڵ خۆی هەڵگری شێوەی روانینیشە بۆ ژیان و بۆ دەورووبەر. واتە مرۆڤ لە رێگای تیۆرەوە تەنیا زانیاری وەرناگرێ، بەڵکو لە رێگای ئەو زانیاریەوە دەکرێ چوارچێوەیەکی تایبەت بۆ رووانینی سەبارەت بە ژیان و بە بوون پێک بێت.
ادامه مطلب...
ژیاننامەی شەهیدان و درۆ
شێوازی نووسینی ژیاننامەی شەهیدان، یەکێک لە دیاردە سەرنجڕاکێشەکانە. هەموومان بە شێوازێک لە شێوەکان بینیوومانە لە دووای شەهیدبوون، یان مردن و گیان بەختکردنی هاوڕێیەکی حیزبی، حیزبەکەی چۆن بۆی دەنووسێ و چلۆن وەسفی دەکا. لە راستیدا ژیاننامەکە دەبێ بە وەسفێکی پڕاوپڕ پوزیتیڤ و ئەرێنی لە ژیان و بەسەرهاتی هاوڕێی کۆچکردوو. وەسفێک تا ئەو پەڕی خۆی.
ادامه مطلب...
ئارشیڤ
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
رۆزا وەک هاوڕییەکەی ئازا و بێباک نەبوو. ئەو زۆرتر حەزی لەو دنیا نەناسراوە بوو، دڵخۆش بوو بەوەی چەند ساتێک لەسەریەک لە بن ئەو دارە تەلگرافە دانیشێ و گوێ هەڵخا بۆ ئەو دەنگە سەیر و نائاساییەی لەو تەلانەوە هەڵئەستا و تێکەڵ بە سروەی ئەو بایە دەبوو کە لە نێو دڵی ئەو نزارەوە دەهات.
و: هاشم عەلی وەیسی
رئالیزم لە و بەرهەمانەدا دەتوانین بناسینەوە كە هونەرمەند لە ئاستی رواڵەتی بینراو سەروتر بڕوات، راستیگەلێك لە پێوەندیگەلی جۆراوجۆر و چروپڕی مرۆڤەكان لە گەڵ یەكتر و لە گەڵ ژینگەیان باس دەكات و بە شێوەی گشتی لە گەڵ مژاری "مرۆڤ چیە و دەتوانێت چی بێت؟" رووبەڕوو دەبێتەوە. نیگاركێشگەلێكی وەك "رامبراند"، "فرانسیسكۆ گۆیا، "وانگۆگ"، "پیكاسۆ"، "فرنان لێژە" و زۆر هونەرمەندی دیكە، بەرهەمگەلێكی واقعخوازانەیان ئافراندووە.
ئارام سدیق
نووسین جۆرێكه ههم له بهرپرسیارێتی و ههم له عهزاب. بهرپرسیارێتییه ئهوكاتهى زیاتر دهخوێنیتهوه و بهرامبهر پرۆسهی نووسین وشیارتر دهبیت، عهزابه بهوهی ههموو نووسینێكی ڕاستهقینه بهشێك له ڕۆحی نووسهرهكهی تێدا جێ دهمێنێت. ههركهس بیر له چێژی خوێندنهوه بكاتهوه، یان كهم دهنووسێت، یان كه نووسی بۆ ئهوه نانووسێت نووسهر بێت، بهڵكوو دیسان بۆ ئهو چێژه دهنووسێت، كه نووسین ههیهتی .
هاشم علی ویسی
ئەوکاتەی تەنیاتر لە رۆحی خۆت بە ناو بادا پیاسە دەکەیت تازە پێوەنەکانت لێنابنەوە لە رابردوودا شتێک هەڵیواسیویت بە خۆت و چیدی نازانی داخۆ حەقیقەت لە چاوانی ژووری بی رەنگی رۆحت دەبنەوە سەردەمانێک پێم دەگوت کوڕی خۆم خەم مەخۆ چارەی من و تۆ تازە قەتیس مانەوەیە لە غوربەتەکانی چاوانی ئێوارانی بێ چاویلکە و پردی ئاوێزان و هەڵواسراو بە غوربەتی نوقسانی ماڵێکی داڕوخاو .
محمد علی دستمالی
ای چشمه ی تاریک !
ای آب اندوه !
دل تنگ من،
خاموش تر از سنگ های بستر توست .
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لادەکاتەوە و لە بە ناو دەروازەکە دەڕوانێتەوە. کچەکە دەبینێ کە ئیستا پاش و پاش دەڕوا و بە دەنگی بەرز قسە دەکا. لە بەرامبەریدا پیاوێکی سپیی باڵابەرز. هەردووکیان بە زمانێکی تر قسە دەکەن. وشە خێراکان دەڵێن عەرەبییە. ئەوسا دەیوید دەبینێ بە دوو مەترێک لە دووای کابراوە. قسەکان زۆر ناخایەنن. قەحبەکە هەوڵ دەدا بە پێڵاوە پاژنە بەرزەکانییەوە هەڵبێ. وەها کە قوتاری ببێ. پێڵاوەکان ناهێڵن. سەرەنگردەدا. ئەوسا ئەم دەمانچەکە دەبینێ.
از: آلیس شواتزر روزنامهنگار آلمانی
زنان در عمل استثمارشدگانی از نوع بهخصوص هستند. این مسئله ربطی به کارگران ندارد و استثمار آنان هم شبیه استثمار کارگران نیست. کارگر به طرز خاصی استثمار میشود و زن به طریقه دیگری؛ حتی اگر آنها زن کارگر هم نباشند! نه شکل این استثمار با آن دیگری شبیه است و نه حد و مرز آن .
محەمەد محەمەدمرادی
نووسەری ئەم دێڕانەش چواردە کتێبی لە ئۆشۆ وەرگێڕاوە و سەردەمانێک بەشێک بووە لەو شاڕلاتانیزمە. هەرچەند ئەو کتێبانە لە ساڵەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣دا چاپ کراون بەڵام لەڕاستیدا کاری وەرگێران و ئامادەکردنیان زۆر پێشتر ئەنجام دراوە و دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمانێک کە لەپێشدا وەک خوێنەرێکی گەنج کە پێشتریش ئاماژەم پێ دا باوەڕی تەواوم بە ئەندێشەکانی ئۆشۆ هەبوو .
فەڕۆخ نێعمەتپوور
مرۆڤ بوونەوەری ناو گەمە سروشتی و ناسروشتییەکانە. جاری وایە دەگاتە یاریی "سەرکەوتن ـ سەرکەوتن" بۆ هەر دوو لا، بەڵام زۆربەی کات لە یاریی "سەرکەوتن ـ شکست" دا دێت و دەڕوا. وەک گوترا دەبێ بەم حاڵەتە رابێین. راهاتن بە شکست دەتوانێ هەوێنی ورەی دووبارە هەستانەوە بێت و، هەر بۆیە شکست ببێ بە هەوێنی شادی. ژیان خەڵاتێکە بەم تایبەتمەندییانەوە.
و: هاشم عەلی وەیسی
لە تەواوی هەرێمەكانی كوردستان ئوستورەگەلێكی نایاب بوونی هەیە كە ئەتوانێت كاكڵەی چیرۆكێكی بە هێز بێت. ژیانی كوردێك تێكەڵەیەك لە ئوستورە و عەشق و رقە. دەڵێن ئەمریكای لاتین دامەزرێنەی رئالیزمی جادوییە: خۆزگە چاوێكیشیان بە ئوستورەكانی ئەم ناوچەیەش دەخشاند. پێویستی، دایكی نوێگەرییە .
ئارام سدیق
رۆلان بارت قسهیهكی ههیه كه دهڵێت: خوێندنهوهی ههردهقێك واته چێژوهرگرتن لهو دهقه. واته بارت پێی وایه ئهگهر دهق بوونی ههبێت ئهوا پێویسته چێژ به خوێنهرهكهی ببهخشێت، بهڵام لهمڕۆدا و لهنێو دنیای كوردیدا دهیان و سهدان دهق ههیه كه ناتوانن چێژ به خوێنهر ببهخشن، بهڵام من دهمهوێت ئهوه بڵێم كه چێژێكی زۆرم لهم دهقه بینی بهشێوهیهك له خولقاندنی ئهم تێكستهی لێكهوتهوه .
ھاشم عەلی وەیسی
ئەی یەکەمینی پڕ لە ھەنار و نار
ئەی تیکدراوترین چرکەساتی تەنیایی
ئەی یار
سەربازی بەردەبازی لووتکەی ئاوڕدانەوە
چەماوەی دواھاتی نەھاتی و نەھاتی و نەھاتی...
اطلاعات اضافی
تیشک بابەت
کۆمەڵگا دوواکەوتووەکان، سەلمێنەری پۆستمۆدێڕنەکان!
کۆمەڵگا دوواکەوتووەکان ، سەلمێنەری پۆستمۆدێڕنەکان !
کاتی خۆی نووسەر و بیرمەندە پۆستمۆدێڕنەکان، بە تێر و تەسەلی مۆدێرنیسم و ئایدیاکانی بیرمەندانی سەردەمی رۆشنگەریان دایە بەر رەخنە. رەخنەیەک کە بەردەوامە و، ئیستایش بە گەرم و گوڕی هەندێ کەس دەیهێننەوە گۆڕێ.
ادامه مطلب...