ما 141 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم
روانگە
کێین و بەرەو کوێ
چیرۆک گێڕانەوەی نەهامەتییەکان، دژوارییەکان و خەونەکانی مرۆڤە. بۆیە کاتێک دەیخوێنینەوە دەبینین زیاتر بریتییە لە گێڕانەوەی ژیانی مرۆڤە ئاساییەکان، واتە ئەوانەی راستەوخۆ دەرگیری کێشەکانی ژیانن و خەونی دەربازبوونیانە لێیان.
ادامه مطلب...
رۆشنبیری ئاریستۆکرات
رۆشنبیریی مەرج نیە لە کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسیە و ئایدیۆلۆژییەکانی ناو کۆمەڵگادا لەپاڵ حیزب یان لایەنێکی رێکخراوی سیاسیدا راوەستابێ، بەڵام مەرجە کە لە ئاست ئەم کیشانەدا هەڵوێستی هەبێ، جا چ بە شێوازی نووسین و چ بە شێوازی کردە. ئەم هەڵوێستە پێش لە هەر شتێک بە هۆی هەڵوێستی رەخنەگرانەی رۆشنبیرییەوەیە کە بنەمای سەرەکیی پێناسەی ئەوە.
ادامه مطلب...
هەبوونی دەگمەن
رووداوەکانی ژیانی رۆژانە بەڕواڵەت ئاسایین. بۆ وێنە لەخەوهەڵدەستین، ناندەخۆین، دەچینە سەر کار،... دەگەڕێینەوە، ژەمی ئێوارە دەکەین، تەلەفزیۆن، یاخود میوانی و ئەوسا خەوتن. بەڵام داخۆ ژیان هەر ئەمەیە؟ ئایا بیرمان لەوە کردووەتەوە کە دەکرێ لە تەلەفزیۆن شتێک رووبدات، هەموو رەوتی ژیانی ئەو رۆژەمان لێ بکا بە جۆرێکی تر؟
ادامه مطلب...
دێوەزمە و فریشتە
نیچە دەڵێ لە بەرەنگاربوونەوەی دێوەزمەکان ئاگات لە خۆت بێت تۆیش نەبیتە دێوەزمە. ئەم رستەیە ئەو پرسیارە هەمیشەییە دەوروژێنێتەوە کە داخۆ دەکرێ لەشەڕ لەدژی خراپە خۆت خراپ نەبیت. پرسیارێکی گرینگ کە دۆزینەوەی وەڵامەکەی دژوارە.
ادامه مطلب...
چیرۆک و جیهانی ئاشنا
زەوی رەمز و رازی خۆی لەدەستداوە. نە دووڕگەیەکی دوور ماوەتەوە مرۆڤ خەیاڵی پێیەوە بڕوات، نە کێوێک و نە شار و نە وڵاتێکی نەدۆزراوەی تر. پشتەوەی هەورەکانیش چیتر دونیایەکی خەیاڵی نین. بە فڕۆکە هەموو ئان و ساتێک لەوێیش خەریکین تێدەپەڕین. مرۆڤ لە جیهانێکدا دەژی ئاشنا، بگرە بە جۆرێک دووپاتکراوەیش.
ادامه مطلب...
و: هاشم عەلی وەیسی
لە تەواوی هەرێمەكانی كوردستان ئوستورەگەلێكی نایاب بوونی هەیە كە ئەتوانێت كاكڵەی چیرۆكێكی بە هێز بێت. ژیانی كوردێك تێكەڵەیەك لە ئوستورە و عەشق و رقە. دەڵێن ئەمریكای لاتین دامەزرێنەی رئالیزمی جادوییە: خۆزگە چاوێكیشیان بە ئوستورەكانی ئەم ناوچەیەش دەخشاند. پێویستی، دایكی نوێگەرییە .
ئارام سدیق
رۆلان بارت قسهیهكی ههیه كه دهڵێت: خوێندنهوهی ههردهقێك واته چێژوهرگرتن لهو دهقه. واته بارت پێی وایه ئهگهر دهق بوونی ههبێت ئهوا پێویسته چێژ به خوێنهرهكهی ببهخشێت، بهڵام لهمڕۆدا و لهنێو دنیای كوردیدا دهیان و سهدان دهق ههیه كه ناتوانن چێژ به خوێنهر ببهخشن، بهڵام من دهمهوێت ئهوه بڵێم كه چێژێكی زۆرم لهم دهقه بینی بهشێوهیهك له خولقاندنی ئهم تێكستهی لێكهوتهوه .
ھاشم عەلی وەیسی
ئەی یەکەمینی پڕ لە ھەنار و نار
ئەی تیکدراوترین چرکەساتی تەنیایی
ئەی یار
سەربازی بەردەبازی لووتکەی ئاوڕدانەوە
چەماوەی دواھاتی نەھاتی و نەھاتی و نەھاتی...
گۆران رەئوف
شەوێک بەدیار تەماشاکردنی / گرتە سێکسییەکانی مۆنیکاوە / دەسپەڕ دەکەیت / بە شەکەتی دەنویت و / بەیانی دایکت وەخەبەرت دێنێ و / دەڵێیت: / بڕۆ بتڵی غازەکە بگۆرە و / وایەری پچڕاوی تەلەفۆنکە ببەستەوە و / پارەی کارەبای ئەم مانگەش ببە بۆ فەرمانگە! / تۆ باشتر نییە خۆت بکوژێت، باشتر نییە؟!
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەوەی ئەدەب دەیکا تەنیا لێک ئاڵانی وشە ئابستراکەکان نیە لە گەڵ یەکتر، بەڵکوو هەم وشە کۆنکرێتەکان لێک دەئاڵێنێ و هەم وشە کۆنکرێت و ئابستراکتەکانیش لە گەڵ یەکتر. لەم گەمە زمانییەدایە کە بەرهەم دەخوڵقێ. بەو جیاوازییەوە کە لە هەندێ بەرهەم دا بە هۆی حوزوری وشە و رستەی ئابستراک، فەزا زۆرتر خەیاڵی و دوورەدەست دەبێتەوە.
و: هاشم عەلی وەیسی
هونەری پەیكەرسازی هونەرێكی گشتی یە، هونەرێكە كە ئەتوانێت شوناسێكی مرۆیی بە شارێك و كۆمەڵگەیەك ببەخشێت. ئێمە لە گرنگترین شارەكانی جیهان پەیكەرگەلێك بە دیی دەكەین كە نێوبانگی جیهانیان دەر كردوە و وەكوو هێما و نیشانەی ئەو شار و یان تەنانەت وڵاتە ناسراون. لە كرماشانیش دەبێ پۆرترەی كەسانی ناودار و كەسایەتگەلی بلیمەت، وەكوو هێمایەك لەم شارە لە بەرچاوی سەرجەم هاوڵاتیان دا بێت.
ئهم کتێبه که لهبهردهستتان دایه له زمانی سویدییهوه کردوومه به کوردی. کتێبهکه به زمانێکی ساده نووسراوه؛ ئهوه لهگهڵ ئهوهیدا گهلێ تیۆری دهربارهی چۆنییەتی هاندانی حهز و ئارهزووی خوێندنەوەی منداڵان و گەنجان له دووتوێی ئهم کتێبه ههیه. باسهکانی ئهم کتێبه تێکهڵێکه له بۆچوونی پرۆفیسۆری پێداگۆگ، مامۆستایان، زمانزانان و ئهزموونی دایک و باوکان و منداڵان و گهنجان.
وەرگێڕان و ئامادە کردن: هاشم عەلی وەیسی
شانامەی کوردی بۆ ئێمە ئەم گرنگایەتییەی هەیە کە دەتوانین بێژین لە ئەدەبیاتی بەرخۆدانی کە وەکوو یەک لە کۆنترین شێوازەکان و ژانرەکانی مرۆڤایەتییە، ئێمەش لەم بوارەدا بەرهەم هێنانمان هەیە کە بێگومان ئەمە شانازییەکی گەورەیە. ئەو بایەخەی هەیە کە بزانین ئەدەبیاتی سەردەمانی پێش خۆمان بە چ شێوازێک بووە و چ پرۆسەیەکی هەبووە و پێیدا تێپەڕیوە.
شعر سیاسی او به ویژه در ارتباط با جنبش ضداستعماری اهمیت زیادی پیدا کرد. او از اوایل دهه ۱۹۷۰ به شهرت و اعتبار زیادی رسید و به یکی از چهرههای اصلی شعر مدرن عرب بدل شد . شعر او در بسیاری از کشورهای عربی، از سوریه و عراق تا مصر و لیبی، به کتابهای درسی راه یافت، خوانندگان بسیاری شعر او را به آواز خواندند و کتابها و مقالات زیادی در تحلیل آثار او منتشر شد .
بو كوردی: هاشم عەلی وەیسی
رەخنەگر بە بۆچوونی من كەسێكە كە بتوانێت لە سەر بابەتێك كە زانیاری تەواوی لە بارەیەوە هەیە لە چوارچێوەیەك كە بە راستی رەخنە تێیدا مانا و بایەخی خۆی هەیە گەڵاڵە بكات. بەداخەوە لە وڵاتی ئێمە رەخنە قەت نەیتوانیوە جێ بكەوێت. زۆربەی كەسانێك كە رەخنە دەنووسن یان بۆ ئەوەیە كە كەسێك خراپ بكەن یان بۆ ئەوەی دەستخۆشانەی لێ بكەن.
میران ئابراهام
زۆرێک له نوسهره ناودارهکان، له کاتو شوێندا دهستگیرۆیی دهکهن، زۆر کات به ڕوداو دهست پێدهکهنو پێشبینی یان بنهما خۆشکردن بۆ هۆکاری ڕوداو فهرامۆش دهکهن، بهم تهکنیکه دهتوانرێت دهستگیرۆیی له کاتو شوێندا بکرێت، بێگومان له زۆرینهی چیررۆکی مۆدێرندا شیکاریو هۆنینهوهی باسو خواستی چۆنیهتی بهرپا بوونی ڕوداوێک درێژهی ئهوتوی پێنادرێت .
فەڕۆخ نێعمەتپوور
خولە لەو رۆژەوە نەک تەنیا بۆی مەعلوم نەبوو کە داخۆ ئەوانەی سەعاتی چواری بەیانیان دەمردن، لە فرۆشتنی ئاوەکەی ئەو خۆشحاڵ بوون یان نا، بەڵکوو پەشیمان لەوەی کە شوێن وەها پرسیارێکیش کەوتبوو، ئیستا لە پشت پەنجەرەکەیان بە غەمگینی دادەنیشێ و چاوەڕوانی کەرەبەڕەڵڵایەکی تری ناو بیابانە. ئەو کەرەی کە تەنیا ئەو دەزانێ تاقە کانیی ناو بیابان لە ساڵانی وشکە ساڵیدا لە کوێدایە.
اطلاعات اضافی
تیشک بابەت
فەزای عیشق
هاوار تەیب
یەقینیش لەڕێڕ وڕەسمی ئەو بەری بێدەنگیدا...
دەبێتە موسافیری ماڵی بەیەکگەشتن و
ئەدرەسی فانی ژیانیش پێناسەی سەرەتایەك لەکۆتایی من و تۆ
ادامه مطلب...