شێعر و پەخشان

بۆ سبەی

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

ئێـمە ئەمڕۆمان بۆ سبەیەکی روون سووتان و سبەی بۆ سبەی و سبەی بۆ سبەی

کەواتە لە کوێیە؟

کەی و لە کام سبەی دا دەبێ بژین؟

ژیان درۆیەکی گەورەیە بۆ فریودانی من و تۆ

بۆ شەهیدانی ژینگە و سروشت

 

سوهەیلا مەیهەمی

ئاسمانی کپکراوەی ئێرە
بە تەمەنی پیری تینوەتییدا
هەورێکی "شەریف"ی پێویستە
دەسپێکی سروودی باران لە پەنجەکانییدا

بۆ کۆچی دووایی کەریم کابان

تەمەنی پر ئەسرینی دوایین هەنگاویشی نا و، مۆمی ژیانی کوژایەوە و کێلێکیش بە قەد باڵای شەم لە ژور سەری نرا. کۆچی کرد و چووە پاڵ وەلی دێوانە و شریتی گۆرانییەکانیشی لەسەر دیوانەکەی وەلی دێوانە لە دوای خۆی جێ هێشت و بوو بە فرمێسکێک و لە چاوی کوردستان نیشت و، هەستی شێعری شاعیرانی بزواند.

 

بۆ لارا

هاوار تەیب

ئه‌ی کچی به‌فر
دڵت!
له‌گه‌ڵ دڵی ماڵه‌ ئه‌نفالکراوه‌کاندایه‌
جه‌سته‌شت
له‌شه‌وی یه‌ڵدادایه‌
وه‌ك شه‌ماڵێک له‌وه‌رزی به‌فردا
خۆی ده‌کات به‌ماڵی په‌پووله‌دا

بۆرژان

ئومێد قەرەنی

بەسەر خاچی ڕابردووەوە

باڵەکانی ڕاخستووە

لەنیو پەراسوی مێژووت

شانمداوە بەسوپایەکی بەفرین،

بە نەختێک گۆرانی غەمگینەوە

بیری ژەنگاوڵە

سوەیلا مەیهەمی

پرتەقاڵی سنەوبەر چ رووبارە،
بەبزووتنەوەی ڕەشايی
لە تونی نووستن ڕاچڵەکن...
بەیت و حەیران ڕاگوێزرا بەتەوەسدا.

بێپەروایى

نەژاد عزیز سورمێ

لەشەوى ئەم ڕۆژگارەدا
هەموو شتێک وەکو یەکە
مرۆڤ لە چۆلەکە دەکا
چۆلەکەیش وەک مرۆڤ وایە

بێدەنگ!

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

بڵیندگۆکان

درۆدەکەن

راستی

بێدەنگیی منە

پاسەوانەکانى ناخ

نەژاد عزیز سورمێ

ئەوانەى ڕۆیشتن
ئاسوودە لە سپێدەى ئاژاوە
ئاسوودە لە چاوەڕوانى
نهێنییان بۆ ئێمە جێ نەهێشت
دیماهیان بەسەرابی
بڕست و پەندگۆیی و پیرۆزگرى هێنا.