شێعر و پەخشان

بكوژی باران

عەزیز سورمێ

 

/ ڕێژنه‌یه‌ك/ له‌/ نیوه‌شه‌ودا/ خه‌ونی/

/ له‌بیر/ بردمه‌وه‌/ نمه‌یه‌ك/ به‌بیری/ هێنامه‌وه‌/

/ له‌نێوان/ له‌ بیرچوونه‌وه‌و/ وه‌بیرهاتنه‌وه‌دا/ له‌گه‌ڵ/

/ ئاوازه‌/ شه‌كه‌ته‌كانی/ سرووشتدا/ تێكه‌ڵ/ بووم/

بڵێسه‌ی یاخی

و. سەلاح بەهرامی

بۆ به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی هاواری دڵم

ڕوو ده‌که‌مه‌ خه‌ڵوه‌ت و ته‌نیایی

به‌ دوای چی ده‌گه‌ڕێن ئه‌ی رێبوارانی ماندوو

له‌م سه‌رده‌ ئێواره‌یه‌دا بۆ لێی ده‌گه‌ڕێن

به‌ ژیان بڵێن: با ئیتر سڵاو نه‌كات

 

گۆران ڕه‌ئوف

ترسی من له‌ ئاست ژیاندا 
ترسێكی زۆر ساده‌یه‌
ترسێك، 
تا ڕاده‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ژیان، 
 نائومێدم ده‌كات.

به‌ گۆچانی ده‌ستم

و. عەزیز نەژاد سورمێ
حه‌فت چیای سه‌ركه‌شم بڕین
له‌ حه‌فت ده‌ریای قووڵدا په‌ڕیمه‌وه‌...
هه‌موو شتێكم له‌ده‌ست دا
سواڵكه‌رێكی غه‌ریب، له‌م وڵاته‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵات
به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئاكام
به‌ پێیان ده‌گه‌مه‌وه‌ وڵاته‌كه‌م

به‌رپابوونه‌وه‌ی شه‌و

نەژاد عزیز سورمێ

 

تا چاو بڕ ده‌كا شه‌وه
به‌یانى شه‌و
نیوه‌ڕۆ شه‌و
ئێواره‌ شه‌و
شه‌ویش هه‌ر شه‌و.

به‌رپابوونه‌وه‌ی شه‌و

نەژاد عزیز سورمێ 

له‌ شه‌وێكى سپیدا بینیم
پێیان گوتم :
ئێمه‌
مرۆڤ
پێویستیمان به‌ كه‌شتییه‌كى دیكه‌ هه‌یه‌.

به‌یستانی ئه‌وین

رەسوڵ سەفەریانی

وتم که‌ باخی سینه‌ت، به‌یستانی ئه‌وینه‌

وتی که‌ په‌نجه‌کانت، باخه‌وانێ ئه‌مینه‌
وتم مه‌زرای قژی تۆ چوار وه‌رزە جۆزه‌ردانه‌
دڵم زڕه‌که‌وێکه‌، تێدا ده‌کات هێلانه‌

بەخێربێى شەهلاى شووشەیی

نەژاد عزیز سورمێ  

بەخێر بێی دنیای خەمۆکى بێدەنگ 
میوانى تاراپۆش
تۆسەیرى،
کۆترى حەوشەى خانەقا چەند شادن

بەراییەکانی فەرامۆشی

ئومێد قەرەنی

ھێشتا دایکم لەچیاکانە،
دڵی لەشمشاڵێکی قامیشدا
ھێدی ھێدی لێدەدا 
بە نێو کێڵگەی مینەکان
بەپێ دزکێ دێت و دەچێت 
تەڵە بۆ خۆشبەختی دەنێتەوە !