شێعر و پەخشان

وڵاتى ناو دەنکە هەنار

نەژاد عزیز سورمێ

 

لە شەقامە سەرمەدییەکانى مێژوودا
پیاسەت دەکرد
ساڵى سێ زستان و
چوار زستان و
پێنج زستانت دى

وە شەرافەت

ئازاد سەیدئیبراهیمی(هۆگر)

 

تۆ لە تاڵان و لە کوشتن چەنە شاکەشگە دەبی! 

عەبووئاسا هەڵ‌ئەدەی داوی خەلافەت کە دەمێ

لە موسوڵمان و یەزیدی ومەسێحی دەکوژی

نیەسی لای ئەتۆ فەرق و تەوافەت کە دەمێ

شندڕ و بندڕە چی جەرگی ئەویندارە بە هەق 

دەر‌ئەهێنی کە چەقۆی ئەو چەمە جافەت کە دەمێ

وەرزی پێنجەمی خۆشەویستیی

کەزاڵ ابراهیم خدر

 

گەر ئەمجارە دیاریت بۆ کڕیم /کراسێکی شینم بۆ بکڕە /تا لەگەڵ ئاسمان ببمە هاوڕێ /بۆ دووەم جار /کراسێکی سەوزم بۆ بکڕە /تا سنەوبەر بە گەڵاکانی دامپۆشێ و /باخەکان ببنە دەستگیران /بەڵام هەرگیز نەکەی / کراسێکی رەشم بۆ بکڕی /چونکە من نامەوێ /جەستەم ببێتە شەوێکی گریاوی /بێوەژنێکی نیشتمان.

وەرینی ژنێك

هاوار تەیب
 
لەگەڵ هاتنی پاییز و
ڕووتبوونەوەی دارەکان
لەگەڵ کەوتنی هەر گەڵایەك
چیرۆکێك لەدایك دەبێ 

وەک ئاگر

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

ئەشق

واتە:

کاتێک نیت

چاوەکانم

لە پەنجەرەوە

لەسەر کۆڵان

قەتیس بمێنێ

وەڵامەکانی مەرگ

شەیدا عەلیخا

چووم بۆ لای:

 د. فه‌رهادو د. که‌مال

 هه‌ردووکیان

  به‌ ده‌سه‌وسانییه‌وه‌ وتیان:

 هیچمان پێناکرێت بۆ تۆ

ئێمه‌ش وه‌کو تۆین