دیمانە

وتووێژ لە گەڵ چیرۆکنووس "خەبات رەسوڵی"

ئامادەکردنی سایتی قەڵەم

نۆستالۆژیا لە چیرۆکەکانم دا زاڵترە. بەداخەوە منیش وەک زۆر کەسی دیکە بە ژیانێکی نۆرماڵدا تێنەپەڕیوم و، زۆر زوو لە بنەماڵەکەم دابڕام. ئەوە بووە هۆی ئەوەی لە نێو چیرۆکدا بە شوێن بنەماڵەکەمەوە بم و هەوڵ بدەم دیسان لە دەوری یەکتر کۆیان بکەمەوە

وتووێژ لە گەڵ شاعیر، نەژاد عەزیز سورمێ

ئامادەکردنی سایتی قەڵەم

نیگەرانى و خەمى وجوودى (وەک تۆ دەیڵێى) وام دێتە بەرچاو لێڕامانێکى نەختێک کۆن  بێ لە چاو  ئەو بارەى مرۆڤى هاوچەرخى تێکەوتووە. لێرە ناچارم ئاوڕێک لە (زەمەن) بدەمەوە کە لە پرسیارەکانى تۆدا (لە نێوان دوو کەوانەدا) خۆیان حەشارداوە.

وتووێژ لە گەڵ محەممەدئەمین مەجیدیان

ئامادەکردنی سایتی قەڵەم

چیرۆکەکانی ئەم کتێبە نووسینی نووسەرانی گەورەی ئەم جیهانەن، پڕن لە خەیاڵی ورد و بەهێز، لە شێوازی نووسین و بیروبۆچوونی جۆراوجۆر، خوێندنەوەی چەند دانەیەک لەم چیرۆکانە مەیلی کردنە کوردییان لە منا جووڵاند. 

وتووێژ لە گەڵ هاوڕێ نەهرۆ

ئامادەکردنی سایتی قەڵەم

ئەورووپا خەونەکانی مرۆڤی رۆژهەڵاتی ستەم لێکراو تا ڕادەیەک بە دی دێنێ، مرۆڤی رۆژهەڵاتی کاتی دەگاتە ئەورووپا وەک ئەوە وایە دەستی لە هەورو ئاسمان دا بێ و سەرچاوەی باران بارینی بە چاوی خۆی بینی بێ!

وتووێژ لەگەڵ جاناتان ئیشپەربێر

و: عەلیرەزا حەیدەری

رەخنەگرەکانی، مارکس بە تیۆریدانەرێکی تیرۆریسمی توتالیترانەی سەدەی بیست ناو دەبەن و، لایەنگرانی، ئەو بە پەیامهێنەری دیموکراسی دەزانن، رەنگە ئەگەر مارکس لە سەدەی هەژدەهەم نەژیابایە کێشەکانی ئێمە لەگەڵی  ئەوەندە قووڵ نەبوون.

وتووێژ لەگەڵ رادیو ئاورێشم

 وتووێژی رادیو رێگای ئاورێشم لە وڵاتی نۆروێژ لەسەر چەپ و گرینگیی ئەم چەمکە لە سەردەمی ئیمڕۆدا لەگەڵ فەروخ نێعمەتپوور

بۆ بیستنی وتووێژەکە ئێرە کلیک بکەن

 

وتووێژ لەگەڵ سوهەیلا مێهەمی

"خۆشەویستی" ئەگەر واتای گرێدراو بێت شتێکی بێهوودەیە چۆن ئێمە لە هەمووی ژیان لاواز دەکات و بەرەو فەنابوون دەمانبات زۆربەی خەڵک ئەو گرێدراو بوونە لە گەڵ خۆشەویستی بە هەڵە دەگرن بەڵام خۆشەویستی شتێکە کە دەبێتە هۆی بە هێز کردن و شاد بوونی مرۆڤ.خۆشەویستی دەبێ ببێتە گەشەی هزر و جیسم و رۆح.

وتووێژ لەگەڵ سوهەیلا مێهەمی

دژه‌باو بیركردنه‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ به‌ ئاسانی نه‌توانێت كه‌سانێكی دیكه‌ وا قبووڵی ئه‌وه‌ی ناكه‌ن رازی بكه‌یت تاكو وه‌كو ئه‌و بیر بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام نابێ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات خه‌ڵك وه‌كو ئه‌و بیر بكه‌نه‌وه‌ رازیكردنی هه‌موو كه‌س ده‌بێته‌ نهێنی دۆڕاندن، نهێنی هونه‌ر له‌وه‌دایه‌ هونه‌رمه‌ند ناتوانێ هه‌موو كه‌س له‌ خۆی رازی بكات.

وتووێژ لەگەڵ عەباس جەلیلیان

و: هاشم عەلی وەیسی

لە تەواوی هەرێمەكانی كوردستان ئوستورەگەلێكی نایاب بوونی هەیە كە ئەتوانێت كاكڵەی چیرۆكێكی بە هێز بێت. ژیانی كوردێك تێكەڵەیەك لە ئوستورە و عەشق و رقە. دەڵێن ئەمریكای لاتین دامەزرێنەی رئالیزمی جادوییە: خۆزگە چاوێكیشیان بە ئوستورەكانی ئەم ناوچەیەش دەخشاند. پێویستی، دایكی نوێگەرییە.