ما 329 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم
چیرۆک
- توضیحات
-
تاریخ ایجاد در شنبه, 10 اسفند 1398 20:14
-
بازدید: 384

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
جۆن جانتای پیکنیکەکە، چەترەکە و جانتای کەناردەریاکە دەخاتە ناو ماشینەکەوە. هەروەها کەرەسەی ماسیگرتنەکەیشی بەسەردەکاتەوە. ئەوانیش دەخاتە تەنیشت جانتای پیکنیکەکەوە. سەگەکەیان 'دایزی' بازدەداتە دوواوەی ماشینەکەوە. حەزی بە چوونە قەراغ دەریایە! جۆن ئامادەیە بۆ رۆیشتن،... بەڵام دۆنا لە کوێیە؟
- توضیحات
-
تاریخ ایجاد در دوشنبه, 28 بهمن 1398 23:11
-
بازدید: 346

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
کوڕە گەنجەکە دەستی کرد بە پێکەنین و گوتی: "ئەی پیاوە پیرەکە، داخۆ شێت بووی؟ بڕوانە دڵی من! بڕوانە چەندە جوان و بێ عەیبە. تۆ ناتوانی بچووکترین هەڵەی تیا بدۆزیتەوە. بەڵام سەیری ئەوەی خۆت بکە! شەقار شەقار و پڕ لە پەڵە و زامار. جا چۆن دەتوانی بڵێی دڵی تۆ جوانترین دڵی جیهانە؟"
- توضیحات
-
تاریخ ایجاد در یکشنبه, 20 بهمن 1398 02:44
-
بازدید: 377

فەڕۆخ نێعمەتپوور
کە مێشکووژەکە رادەوەشێنم، مێشەکان هەڵدەفڕن و وەک پەڵەیەکی رش بە هۆی فڕینیانەوە ژوورەکە تاریک دادێنن. دەنگی ویزەویزیان پێم دەڵێ تا ئەوان هەبن من هێشتا لە بێتاقەتیی موتڵەق زۆر دوورم. لەبەر خۆمەوە دەڵێم "بەس نیە من ئەمانەم هەیە." هەموو ساتەکانی من پڕن لە مێش و لە مێشکووژ.
- توضیحات
-
تاریخ ایجاد در چهارشنبه, 16 بهمن 1398 00:44
-
بازدید: 509

فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە دەرەوە زەمەن وەک هەمیشە خێرا دەگوزەرێ. ژوورەکان و دیمەنی بەر پەنجەرەکە، کە هەمانن، ناهێڵن ئەو زۆر ئاگای لەم تێپەڕینە بێت. ئەو بە هۆی خەیاڵەوە زۆر ئاگایشی لە جەستەی خۆی نیە کە چلۆن ساڵەکان لەگەڵ خۆیان دەیبەن. هەموو شتێک لێرە لەم ژوورانە و لەم دیمەنە و لە ناو ئەم خەیاڵەدا چەند راوەستاو و نەگۆڕ دەنوێنێ.
- توضیحات
-
تاریخ ایجاد در پنج شنبه, 10 بهمن 1398 22:05
-
بازدید: 390

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
تەنیا ئەوەی دەتوانێ تەنیا بێت، دەتوانێ هەڵگری ئەشق بێت. دونیای تەنیایی دونیای ئەشقە. رەنگە ئەمە سەیر بێتە بەرچاو، بەڵام لە راستیدا وانیە. ئەمە راستییەکی وجوودییە... تەنیا ئەو کەسانەی توانای تەنیاییان هەیە دەتوانن توانای ئەشق، توانای بەشکردن و قووڵبوونەوە لە کرۆکی کەسانی تریان هەیە
- توضیحات
-
تاریخ ایجاد در چهارشنبه, 02 بهمن 1398 16:08
-
بازدید: 519

فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەچمە داڵان. پەردەکە بە ئاستەم لادەدەم و سەیری حەوشەی پشتەوە دەکەم. حەوشەیەکی سپی بە ژوورە مێژووییەکەوە. پەردەکە دادەدەمەوە. پێم وابێ پەیژەکەیشم بینی. ئەو پەیژەیەی وا وەک تاقەدرەختەکە سپی سپی ببوو. بەخۆم دەڵێم "گەواد وانابێ!" بەڵام بێسوودە. قاچەکانم گوێیان لێ نیە. ئەوان بەرەو ژووری نووستنەکە دەمبەنەوە. دڵۆپێکی تریش زیادی کردووە.
- توضیحات
-
تاریخ ایجاد در جمعه, 27 دی 1398 00:00
-
بازدید: 421

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
نیک بە سەرسوڕمانەوە بینی باوکی ئێوارەیەکیان لە ماڵەوە بوو. روویکردە باوکی و گوتی "چەند لام سەیرە لە ماڵەوەی باوکە." باوکی گوتی "وایە کوڕم، کۆبوونەوەیەکم هەبوو نەمانگرت. بۆیە ئیستا لە ماڵەوەم، بەڵام دوو کاتژمێری تر دەبێ بچم بۆ فڕۆکەخانە."
- توضیحات
-
تاریخ ایجاد در یکشنبه, 22 دی 1398 22:38
-
بازدید: 590

لە فارسییەوە: شاهۆ حەسەنپوور
مەرگ بە ساردی سپاسی کرد و جارێکی دیکە ملی رێگای گرتەوە. بەدەم رۆیشتنەوە دەیڕوانییە کێڵگەکان، بەڵام کەسی نەدەدی. تەنیا لەکلەکەکان دیاربوون. ئەوجار پرچەکانی لە ژێر کڵاوەکە دەرهێنا و بە توورەییەوە گوتی: "پیرێژنەی سیحرباز لە کوێ خۆت شاردۆتەوە؟" و بە بێ ئەوەی بزانێ بەرەو کوێ دەروا هەنگاوی دەنان.
- توضیحات
-
تاریخ ایجاد در یکشنبه, 22 دی 1398 09:02
-
بازدید: 513

فەڕۆخ نێعمەتپوور
من چەند حەزم لە شەوانی پاییزە. شەوانی دوورودرێژی،... شەوانی دیوارەکان و غەریبیی دونیای پشت پەنجەرەکانی. لە حەوشەوە بۆنی دایک و باوکم دەکەم. بۆنی خۆشی بوون و مانەوە. درەختە رووتەڵەکان بن باڵم دەگرن و تا ژوورەوە بەڕێم دەکەن. سوپاس کە ئەوان هێشتا هەن. دایک و باوکم دەڵێم،... دایک و باوکە پاییزییەکانم.