چیرۆک

ورچە بۆر و مام رێوی

لە ئینگلیزییەوە: موحەممەد ئەمین مەجیدیان

مام رێوی لە نزیک دەروازەکەوە، خۆی لەبەر هەتاو هەڵخستبوو، گوێی لەم قسانەوە بوو، هەستا و چووە  نێو یەک لە کونەکانیەوە. ماڵیپاردوس پڕ بوو لە کونی پڕ پێچ و پڵووچ  و سەیر، لەم کونانەوە ئەو دەیتوانی لە کاتی مەترسیدا خۆی لە مەترسی دەرباز بکا، یان بچێ بۆ راوی نێچیران، لەوێ تاوێک لە گەڵ خۆیا کەوتە رامان کە، چلۆن بتوانێ پیلانی مام ورچی بەرپەرچ بداتەوە و شەرمەزاری بکا.

باخەوانی پیر

فەڕۆخ نێعمەتپوور

 

لەوێ، جاری وابوو لە ناو باغەکاندا مابووەوە. خۆی حەشاردابوو. لەوێ زۆر هەستی بە باغەکان نەکردبوو. هەموو نیگاکان و هەستەکان شتێک بوون وەک ئاراستەیەک بۆ دەرەوەی باغ،... بۆ دەرەوەی خۆی. لەوێ، لە دەرەوە شتێک هەبوو کە دەهات و تۆی قوت دەدا. بۆیە نیگاکان و هەستەکان تەنیا لەو دوورانەوە دەگەڕان. ئەو لەوێ قەت نەیتووانیبوو لە هیچ باغێکدا بیر لە باغ بکاتەوە.

تەڵقینی شێواو

فەڕۆخ نێعمەتپوور

 

کات گوزەرا. چوار کەسەکە زۆر بە سۆزەوە تەڵقینیان دادەدا. وەها کە چاوساخەکە پێی وابوو کاتی زیادی بە کاردەبەن. ویستی چەند جارێک لێیان نزیک بکەوێتەوە و پێیان بڵێ کە ئەمڕۆ شێوازی کاریان بگۆڕن بۆ ئەوەی فریان قەبری زیاتر بکەون. چاوساخەکە لەوێوە ئاگای لەو حافزانەی تر بوو وا دەستە دەستە دەگەیشتن. نەدەبا کات بە فیڕۆ بدەن. شتی وا قەت هەڵنەدەکەوتەوە!

چیرۆکی سووزاننا

لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان

 

واڕێکه‌وت ڕۆژێ له‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ده‌ر‌فه‌تێکی له‌بار بوون، سووزاننا له‌ ته‌ک دوو خزمه‌تکاریدا چوونه‌ نێو باخه‌که‌. ڕۆژێکی گه‌رم بوو، سووزاننا گه‌ره‌کی بوو خۆی بشوا. که‌س له‌ باخه‌که‌دا نه‌بوو بێجگه‌ له‌و دوو پیاوه‌ دادوه‌ره‌. ئه‌وانیش له‌ شوێنێکا خۆیان حه‌شاردابوو و چاوه‌دێری سووزاننایان ده‌کرد.

تووڕەیی

                                               

لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان

 کاتێک پاش دوو کاتژمێر سەوڵ لێدان گەیشتنە کەنداوی کاپری، ئانتۆنیۆ کەشیشەکەی بە باوەش هەڵگرت و لە نێو دوا وردەشەپۆلەکانی ئەو تەنکاوەدا بردی تا بەرێزەوە پای بخاتە بان وشکانی. بەڵام لاوریللا چاوەروانی ئانتۆنیۆ نەمایەوە، بگەڕێتەوە ئەویش وەپەڕێنێ. کراسەکەی هەڵکرد، پێڵاوە دارینەکانی بە دەستێکییەوە گرت و بوخچە چکۆلەکەشی بە دەستەکەی تری بە شڵپەی یەک دوو هەنگاوان خۆی گەیاندە قەراخ ئاوەکە.

گوڵە رێواس

فەڕۆخ نێعمەتپوور

 

بە جوانی دیمەنی ئاوابوونی ئەوڕۆی ئەوانی لەو سەر دۆڵەکە لە بەر چاودایە. ئەو جەستانەی هەتا دوور دەکەوتنەوە زیاتر دەبوون بە هاوڕێی سێبەر و گومان و وەهم. ئەم کە لە ژیانیدا بە وەهمیش راهاتبوو، بۆ یەکەم جار چاوەڕوانیی وەک وەهم هاتە بەر چاو. لە دەروونەوە ترسا. لە گوڵە رێواسەکەی رووانی و بە ئاستەم بە پەنجە نەوازشی کرد.

چیرۆکێکی کۆنی میسری

لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان

سەری سنووقە ئاسنەکەی هەڵدایەوە، سنووقێکی بڕۆنز لە نێویدا بوو، ئەویشی کردەوە؛ لە نێویدا سنووقێکی لە داری چنار تێدا بوو، ئەویشی کردەوە؛ سنووقێک لە سەدەف و دارخەیزەران لە نێو ئەمیشدا بوو، ئەمیشی کە کردەوە، سنووقیکی زیوی لە نێو بوو؛ لە نێو ئەم سنووقە زیوەشدا سنووقێکی زێڕ هەبوو؛ کتێبەکەی لە نێو ئەم سنووقە زێڕەدا دۆزییەوە.

 

سەرلەبەری مێژووی ئاڵمان و ژاپۆن


ریچارد براتیگان
لەئینگلیزیەوە: عەتا میرەکی

حەفتەی یەکەم و دووەم کە لەو مۆتێلەدا بووین زۆر ئازاردەر بوو. دەنگی ناڵەیان دەبووە هۆی بێزاری، بەڵام دوایی لەگەڵی راهاتم وەکوو هەر دەنگێکی تر: نەغمەی باڵندەیەک لەسەر دارێک یان فیکەی بانگهێشت بۆ خواردنی نەهار یان دەنگی رادیۆ یان دەنگی تێپەڕینی لۆرییەک یان دەنگی ئینسان یان کاتی بۆ خواردنی شام بانگت دەکەن، یان هەر دەنگێکی تر.

 

دیژاڤو

فەڕۆخ نێعمەتپوور

 بەڵام کاتێک بە دەریا گەیشت، ئەو دەریایەی یەکەم جار بوو لە ژیانیدا راستەوخۆ دەیدیت، دڵی راچڵەکا. دەریا تاساندی، وڕی کرد، لە خۆی پێچا، نیگاکانی خوارد، لە گەڵ خۆی رایژەند و بردی،... دوور دوور. لە بەر خۆیەوە گوتی دیسان دووپات بووەوە! ئەم دیمەنەی لەوە پێش بینیبوو. دانیشتە سەر چۆک. ئەم دیژاڤویە لە گەڵ ئەوانەی تر جیاواز بوو،... یەکجار. شتێکی تەم و مژاوی تیا بوو، شتێک کە بە جوانی نەدەخوێندرایەوە.