چیرۆک

شەوان بێداری

هێمن ئەمینی

لە نێو شەوەزەنگی فکر و خەیاڵاتی ئاشنا؛ تاقە ساڕێژ، ڕەنگە ڕووناکی تەسویرێک بێ. ئەوەی لەم دونیایەدا هەر تەنها بە ئەمر و دەستووری تۆیە دادەییسێ. دەست و چاوت دێنە مەیدان! چەندە سڕکەرە ئەو هەستەی کە لە جیلوەی ئاسمانی ئینسانێکی ئازا و ڕەهادا، تووند لە باوشی خۆی دەتگرێ! دەقە و چرکە تا دەڕوا بە نێو خۆیدا داتدەگرژێنێ.

سووتووگر

لە سویدییەوە: بەکر ئەحمەد

ئاخر کابرایەکی سووتووگر چی دەزانێ؟ ئەوەی کە لە هەمووان دەسەلاتی زیاتر بوو، نازانم ناوەکەی چی بوو، وتبووی باش تێکچووە و دەبوایە بنێردرایە بۆ شێتخانە. بەلام دوکتۆر زۆر بڕیاردەرانە وتی کە یاش نابێ لە شوێنی خۆی بگوێزرێتەوە.

دارستانی داربەڕوو

فەڕۆخ نێعمەتپوور

نا،... نایڵێم. من دیسان وەک ئەو رۆژە شوێنی دەکەومەوە. لە جەستەی مێردمنداڵیکدا، بە شانە لاوازەکانمەوە تەژی لە حەزی بارانێکی ناوەخت. بە خۆشییەوە تا گوند زۆرمان نەماوە. رەنگە لەوێ هەموو شتێ بگۆڕدرێ. رەنگە لەوێ هەتا ساڵی شەست و پێنج تا ئەو پاییزە نفرینکراوە بەردەوام شەش ساڵی مابێ،...

پلانەکانی کۆتایی هەفتە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کریستینە بە رەزامەندییەوە وەڵامی دایەوە: "هەر زۆر باشە! ئەگەر رۆژی هەینی تەلەفۆنم بۆ نەکردی ئەوا مایلێکم بۆ بنێرە. ئەگەر وەڵامم نەدایەوە دیسان تەلەفۆنم بۆ بکە، ئەگەر هەڵم نەگرت... ئاە،... با هەر ئیستا پلان دابڕێژین! من ئیستاکە بۆ داڕشتنی پلان بۆ رۆژانی داهاتوو یەکجار سەرم قاڵە!"

سەعید قەومانی

تاهیر سیوەیل

وتم: ئیدی وایە، لەمڕۆماندا مەسڵەحەت لە کوێ بوو مرۆڤەکانیش لەوێ دەبن، جارێك لە رووداو جارێکی تر لە کوردستانی نوێ یان لە ژیان یان سەردەم... ئیشی هەر وا چەپگەردە ژیان. بەڵام هەرگیز ئەو فەوزاو ژاوەژاوە ناتوانێت کاری ئەدەبی و هونەری رەسەن داپۆشێت

ون و دۆزراو

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

جۆن جانتای پیکنیکەکە، چەترەکە و جانتای کەناردەریاکە دەخاتە ناو ماشینەکەوە. هەروەها کەرەسەی ماسیگرتنەکەیشی بەسەردەکاتەوە. ئەوانیش دەخاتە تەنیشت جانتای پیکنیکەکەوە. سەگەکەیان 'دایزی' بازدەداتە  دوواوەی ماشینەکەوە. حەزی بە چوونە قەراغ دەریایە! جۆن ئامادەیە بۆ رۆیشتن،... بەڵام دۆنا لە کوێیە؟

جوانترین دڵی دونیا

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کوڕە گەنجەکە دەستی کرد بە پێکەنین و گوتی: "ئەی پیاوە پیرەکە، داخۆ شێت بووی؟ بڕوانە دڵی من! بڕوانە چەندە جوان و بێ عەیبە. تۆ ناتوانی بچووکترین هەڵەی تیا بدۆزیتەوە. بەڵام سەیری ئەوەی خۆت بکە! شەقار شەقار و پڕ لە پەڵە و زامار. جا چۆن دەتوانی بڵێی دڵی تۆ جوانترین دڵی جیهانە؟"

ژوورێ پڕ لە مێش

فەڕۆخ نێعمەتپوور

کە مێشکووژەکە رادەوەشێنم، مێشەکان هەڵدەفڕن و وەک پەڵەیەکی رش بە هۆی فڕینیانەوە ژوورەکە تاریک دادێنن. دەنگی ویزەویزیان پێم دەڵێ تا ئەوان هەبن من هێشتا لە بێتاقەتیی موتڵەق زۆر دوورم. لەبەر خۆمەوە دەڵێم "بەس نیە من ئەمانەم هەیە." هەموو ساتەکانی من پڕن لە مێش و لە مێشکووژ.

بەڵێنی نامە

فەڕۆخ نێعمەتپوور

لە دەرەوە زەمەن وەک هەمیشە خێرا دەگوزەرێ. ژوورەکان و دیمەنی بەر پەنجەرەکە، کە هەمانن، ناهێڵن ئەو زۆر ئاگای لەم تێپەڕینە بێت. ئەو بە هۆی خەیاڵەوە زۆر ئاگایشی لە جەستەی خۆی نیە کە چلۆن ساڵەکان لەگەڵ خۆیان دەیبەن. هەموو شتێک لێرە لەم ژوورانە و لەم دیمەنە و لە ناو ئەم خەیاڵەدا چەند راوەستاو و نەگۆڕ دەنوێنێ.