رۆشنبیری ئاریستۆکرات
رۆشنبیریی مەرج نیە لە کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسیە و ئایدیۆلۆژییەکانی ناو کۆمەڵگادا لەپاڵ حیزب یان لایەنێکی رێکخراوی سیاسیدا راوەستابێ، بەڵام مەرجە کە لە ئاست ئەم کیشانەدا هەڵوێستی هەبێ، جا چ بە شێوازی نووسین و چ بە شێوازی کردە. ئەم هەڵوێستە پێش لە هەر شتێک بە هۆی هەڵوێستی رەخنەگرانەی رۆشنبیرییەوەیە کە بنەمای سەرەکیی پێناسەی ئەوە.
ادامه مطلب...
هەبوونی دەگمەن
رووداوەکانی ژیانی رۆژانە بەڕواڵەت ئاسایین. بۆ وێنە لەخەوهەڵدەستین، ناندەخۆین، دەچینە سەر کار،... دەگەڕێینەوە، ژەمی ئێوارە دەکەین، تەلەفزیۆن، یاخود میوانی و ئەوسا خەوتن. بەڵام داخۆ ژیان هەر ئەمەیە؟ ئایا بیرمان لەوە کردووەتەوە کە دەکرێ لە تەلەفزیۆن شتێک رووبدات، هەموو رەوتی ژیانی ئەو رۆژەمان لێ بکا بە جۆرێکی تر؟
ادامه مطلب...
دێوەزمە و فریشتە
نیچە دەڵێ لە بەرەنگاربوونەوەی دێوەزمەکان ئاگات لە خۆت بێت تۆیش نەبیتە دێوەزمە. ئەم رستەیە ئەو پرسیارە هەمیشەییە دەوروژێنێتەوە کە داخۆ دەکرێ لەشەڕ لەدژی خراپە خۆت خراپ نەبیت. پرسیارێکی گرینگ کە دۆزینەوەی وەڵامەکەی دژوارە.
ادامه مطلب...
چیرۆک و جیهانی ئاشنا
زەوی رەمز و رازی خۆی لەدەستداوە. نە دووڕگەیەکی دوور ماوەتەوە مرۆڤ خەیاڵی پێیەوە بڕوات، نە کێوێک و نە شار و نە وڵاتێکی نەدۆزراوەی تر. پشتەوەی هەورەکانیش چیتر دونیایەکی خەیاڵی نین. بە فڕۆکە هەموو ئان و ساتێک لەوێیش خەریکین تێدەپەڕین. مرۆڤ لە جیهانێکدا دەژی ئاشنا، بگرە بە جۆرێک دووپاتکراوەیش.
ادامه مطلب...
بوونێکی بەربڵاو
زەمەن بەخێرایی تێدەپەڕێ و مرۆڤ زۆرجار ئاگای لە چۆنیەتی رووداوەکان نیە. ئێمە لە ژیانی ئاساییدا زۆرتر چاومان لە داهاتووە و بۆ ئەوەی بتوانین هەرچی زووتر بە ئامانجەکانمان بگەین. حەزی ئێمە بۆ تێپەڕینی خێراتر، کاریگەری لەسەر هەستی تێپەڕینی کات دەکا. بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە لەم ئاستەدا بۆ هەمیشە رادەوەستین.
ادامه مطلب...