چیرۆک

کڵاوسوور

رەحمان سۆفی

چووينه ژوورێ. سەماوەر گيزەی دەھات. چای له دوای چایی. دوکەڵی سيگاربه با کردن و قسەی لێره و لەوێ. پێم سەير بوو! چۆن ئەمانه تا دوێنێ دانويان پێکەوه نەدەکوڵا يەک کەوﺗوون. ھەوڵم دا که له سەر خۆبم. مات و بێدەنگ گوێ بگرم. کڵاوسوور لە لای درگاکەوه دانيشت بوو.

 

کڵاو سوور

رەحمان سۆفی

     دەمەو ئێوارە، پاڵتۆکەم له خۆمەوە ئاڵان و ملمم ﺗوند داپێچا؛ کەوشم لەپێ کرد و وەدەرکەوﺗم.

     کزەبای پاييزی سەر و گوێلاکی مرۆڤی دەتەزاند. له نيوەی ڕێدا تازە پێحەسام که دەسکێشەکانم لە بير چووه. دەست و پەنەم وەها تەزی بوو ئەنگوستەکانم له گۆ کەوت بوون. به هەر لەونێک بوو، بە کوفەکوف و خۆم گەیاندە ئەنجمەنی ئەدەبی شار. خۆم کرد بە ساڵۆنەکەدا. بە کردنەوەی درگاکه باوشێکم سەرما لەگەڵ خۆم برده ژووێ. چاوێکم بە ساڵۆنەکەدا گێڕا. ڕوانيم وەستا ساڵه، خاڵه سەيد و يەک دوو ناسياوی دیکە که ئەوانيش وەکوو خۆم ھۆگری ئەدەبيات بوون؛ له وێ دانيشت بوون. وەستا ساڵه گوﺗﯽ«مامۆستا فەرموو وەره! لێره سەندەڵی بەتاڵی لێیە. چووم لە نزيک په نجێرەکه له پەنای ئەوانەوە دانيشتم. چەن کەسی ديش به ئاماژەی دەست و دەنگی بەرز به خێرھاﺗنيان کردم. منيش به سەر لەقاندن و دەست به سەينگەوە گرتن وڵامم دانەوه.

     کڵاوسوور هەڵيدايه و گوتی«مامۆستا هیچ دەزانی بەو باڵته و سەرکڵاوەتەوە ھەر له کۆنە ئاغا دەچی» دەمزانی کڵاوسوور کوێی دێشێ و له کوێوه دەدوێ. ھيچم نەکوت، ئەوه نەبێ؛ به ماناوه ڕوانيمه وەستا ساڵه ئەويش ڕووی کرده کڵاوسوور و بە پێکەنينەوە گوﺗﯽ «وەڵا بابە تۆ ڕاست دەفەرمووی، ھەر دەڵێ باباغای ڕەحمهﺗيته ﺗازه له ڕاوە کەو گەڕاوەتەوە» کڵاوسوور خۆی گرژکرد و به ﺗوڕەييەوه گوتی«جا، بۆ لاﺗاو داوێی؟» ئەوەی گوت و ڕووی کرده خاڵه سەيد و گوﺗﯽ«ئا، بێ زەحمەت خاڵه سەيد ئەو پەنجێرەيه بکەوە» کيژۆڵەيەکی لەچکه سەوز ناڕەزایی خۆی دەربڕی و گوتی«پەنجێرەی چی بکاتەوه! سارده، ڕەق دەبينەوه؛ ئەگەر زۆرت گەرمايه فەرموو بچۆ دەرێ». کڵاوسوور به تەوس و تانەوە گوﺗﯽ«خاتوون وادیارە ﺗازه کەپۆت نەشتەرکاری کردوه؛ به بۆن نازانی، ھەوای ئەم ساڵۆنه ئەوندە گەڕاوەتەوە ئۆکسیژن نییە، پياو دەخنکێنێ، بۆ تێناگەی؛ خۆزگه ڕۆژێک تێ دەگەيشتی!» کيژۆڵەی لەچکەسەوز کوﺗﯽ«بەڵێ ھەر ئاغا دەزانێ ئۆکسيژن چييه! بۆيه حاڵت زۆر خۆشه؛ بڕۆ بابه ﺗۆ کێی!» سەير ئەوە بوو کە خاڵه سەید هیچ خۆی شلوێ نەکرد. ھەر وەکوو لەگەڵ ئەويشيان نە بووبێ، سەری له سەر نووسراوەکەی ھەڵنەبڕی. کڵاوسوور ھاتەوە قسه گوﺗﯽ«وادیارە خاڵه سەید گوێی گرانه» خاڵه سەيد مۆڕەیکی لێکرد و گوتی «گوێم گران نييه، بەڵام ئەوکچانه سەرمايانه، ئەوەنييه ھاواريان لێ پەيدا بووە؛ بۆ خۆت نابينی؟» کڵاوسوور بە تووڕەییی و بە گوڕ تەکانی له خۆی دا و چوو پەنجێرەکەی کردەوه. چەن کەسێک که له نزيکی پەنجێرکه دانیشت بوون چوون به گژیدا. کيژۆڵه لەچکەسەوزەکه ھەستا و پەنجێرەکەی پێوه دا و گوتی «کاکی یاخی، هەوا ساردە، بۆ حاڵی نابی!» کڵاوسوور گوتی«خاتوون بۆ ئەوندە ناسک و نارنجيت، ڕفێقەکانی تۆ ئەوە له شاخين» کيژۆڵەکه کوﺗﯽ«ئەمڕۆ ڕۆژی زانسته؛ زانکۆ کاربردی له شاخ باشترە»

     کچ و کوڕێکی لاو بە قەڵەم تەقەيان لە مێزەکەی بەردەستی خۆیان ھێنا. کچەکه به دەنگێکی نەرم و شاعيرانه کوﺗﯽ «ﺗکايه ھاوڕێيان بێدەنگ بن». کورەکەش ھاودەنگ به دوای ئەودا گوﺗﯽ«گەر ئيزن بدەن، با بەرنامەی ئەمڕۆمان دەس پێبکەين، خوشکه ﺗريفه فەرموو، چیرۆکەکەت بخوێنەوە!»

ﺗريفه دەفتەرێک به دەستەوه، چووه پێش ﺗريبۆنەکه. مقۆ مقۆيەکی کرد و لێوی بەزمانی دا ھێنا و گوﺗﯽ«ئەم چيرۆکەم ﺗازه نووسيوه بۆﺗان دەخوێنمەوە» ئەەمەی گوت و دەستی کرد به خوێندنەوه:"کاتێک شەڕ تەواو بوو مەمۆ گڕاوه بۆ زێدی خۆی. لای ئێواره بوو، لە برسان چووه کافه ڕەستورانی جامی؛ نانی خوارد. بە دزييەوه کەمێکی ويسکيش هەڵقوڕاند. له کافەکه دەرکەوت. ژنێک لێی نزيک بووه و گوتی«دێی لەگەڵم بڕۆين؟» مەمۆ گوتی«بڕۆ لاچۆ پیرەژن! دەمەوێ بچمەوە ماڵی خۆمان بۆ لای دەسگيرانەەم» ئەوەی گوت و پاڵی دا به دارچرابرقەکەی پيادەڕەوەکەوە. بەڵام بە دەنگی ژنەکەدا کەوت بووه گومانەوه. کەمێک له ژنەکە نزيک بووه و ڕوانی، قۆڵی گرت و ڕایوەشاند و گوتی «ئەوە تۆی؟» ژنەکه يەک بە خۆی قيژاندی.

      زۆريان چەپڵه بۆ ﺗريفه لێدا. وەستا ساڵه زۆری ئافەریم پێکوت، دڵگەرمی دایە و تەشویقی کرد. کڵاوسوورهەڵیدایە و گوتی«حەح جا ئەوه کەی چيرۆکە چيرۆک ئەوەی کافکايه. پياوەکه ئێواره دەخەوێ به بەيانی لە خەوھەڵدەستی دەبێتە قالۆنچه». هەموو پێکه نين. وەستا ساڵه ڕووی کرده خاڵه سەید و پرسی«ئەرێ خاڵه سەيد جەنابت چەن کراست له ئێمه زياﺗردڕاندووه، ﺗا ئێستا ديوتە مرۆڤ ئێواره بخەوێ و بەيانی لە خەو ھەستێ ببێته "قالۆنچه"». خاڵه سەيد کوﺗﯽ«ناوەڵڵا، من به عومری خۆم نەم ديوه مرۆڤ بووبێته"قالۆنچه" بەڵام خوێڕييە پياوم ديوه کە گۆیا ڕۆژێ لە ڕۆژان شۆڕشگێڕ بووە، کەچی پیسترین خاين و خۆفرۆی لێ دەرچووە» کڵاوسوور و ھاوبيرەکانی کرديانه ھەرا و هوریا و پەنجێرەيان کردەوه، سەندەڵيان شکاند؛ و درگايان پێکدا دا. ھەرچەند وەستا ساڵه و خاڵه سەيد ھەوڵيان دا ئەھۆنيان کەنەوه؛ بەڵام فايدەی نەبوو. کۆڕ و کۆبونەوه يان شێواند به سەريەکدا. کڵاوسوور دروشمی ئەدا و دەیگوت«هەر دەبێ سەرنخون بێ، تەنيا ڕێچاره ھەر ئەوەیە و هیچی دی»

     ﺗۆ مەزانه که له نێوخۆوه ڕاپۆرﺗيان دابوو. زۆری پێ نەچوو کە سياپۆشی باﺗوم بەدەست و سەر و چاو داپێچراو گەيشتنێ. دڕيان به خەڵکه که دا. کڵاوسوور و چەن کەسی ديکەيان قۆڵبەست کرد. خەڵکەکەشيان وەدەرنا و درگای ساڵۆنەکەيان قفڵ کرد.

***

     ئێمەش به ناچار به ﺗوڕەی و دڵپەرۆشييەوە وەدەر کەوﺗين. ويستم ماڵاوای بکەم و بڕۆم. بەڵام وەستا ساڵه نەيھێشت. باڵی من و خاڵه سەیدی گرت و کێشامانی و گوﺗﯽ«ئەگەر قەناعەت بکەن، دەچينەوه ماڵی ئێمه. هەرچييەکمان ھەبوو پێکەوه دەيخۆين. شەوی پاييز درێژه دا دەنيشين و دەردە دڵ دەکەین» خاڵه سەيد بيانوی ھێناوه که خێزانی نەخۆشه، و کەسيشيان لەماڵ نييه ناﺗوانی. داوی لێبوردنی کرد؛ ئەو ماڵاوایی کرد و ڕۆیی. من به دڵ و نابەدڵ لەگەڵ وەستا ساڵە ڕێکەوﺗم.

     ﺗازه شێومان خوارد بوو کە لە زەنگی درگايان دا خێزانی وەستا ساڵه به شەله شەل و بۆڵه بۆڵ، چوو بزانێ کێي، گوێم لێبوو کەسێک گوﺗﯽ«ببەخشه بەم شەوه درگام پێگرﺗوون، وەستا ساڵه لە ماڵه؟» ئەويش له جوابدا گوﺗﯽ«سەلاموعلێکم خات ھەنار گيان فەرموو»

     وەستا ساڵه ترسا، دڵی داخورپا، تەواو شڵژا، لە پەنجێرەکەوه تەماشای کرد. ھەرکه دنگی خات هەناری ھاتەگوێ له بەر خۆيەوه گوﺗﯽ "خێر بێ، ﺗۆ بڵێی بۆچی ھاﺗبێ"

     درگاکه کراوه و خات ھەنار وەژوورکەوت. وەستا ساڵه چووه پێشوازی و گوﺗﯽ«نار! ئەوه چۆنه ڕێت لێ ون بووه؟» خات ھەنار گوﺗﯽ«وەستا ساڵە گیان ياخوا ھيچ کەس، وەک منی لێ نەقەومێ. نازانم بڵێم چی، خۆت دەزانی؛ باوکيان بەو جۆره ڕۆیی که ڕۆیی. ئەو دوانەی ديکەشم بوونه دەسته چيلەی ئاگری شەڕی بەچکەئاغا و خۆخۆری. که چی ئەوانه وا شەڕيان هەڵگرساند ئەوهﺗا خۆيان قيت قيت له بەغدا و له ئۆرۆپا خۆشترين ژيانيان ھەيه و کەیفی بۆدەکەن. ئەوەتا منی کۆسکەوﺗوش داماو؛ نه تەنيا من ھەزاران دايکی دڵ سوﺗاوی وەکوو من کۆسکەوﺗوو و داماوين. خەڵکی ئەم شاره ھەموو دەزانن که ڕۆژێک ﺗێرم و دوو ڕۆژ برسيم. تەنيا ئەم پاشەبەرم بۆماوه تەوه ئەوەتا ئەويش سەری له گێچەڵ دەخورێ؛ ھەر ڕۆژەی بەزمێکم بۆ دەنێتەوه. به دەستيەوە داماوم» وەستا ساڵه ئاخێکی هەڵکێشا و کوﺗﯽ«خەفەت مەخۆ؛ ھەر ﺗۆ لێتنەقەوماوه. من ھەر چيەکم له دەست بێ به سەر ھەر دوو چاوەکانم دەفەرمووی چ بکەين؟» خات ھەنار گوﺗﯽ«منیش ﺗێداماوم؛ نازانم چبکەم هەر بۆیە پەنام بۆ تۆ هێناوە» وەستا ساڵه چاوی له سەريەک دانا و ﺗێڕاما؛ دوای پشوێک گوﺗﯽ«کەسێک ناناسی بيکەينه ﺗکاکار؟ خات ھەنار ئاخێکی ھەڵکێشا و هەندێک مات بوو گوﺗﯽ «ناوەڵڵا، ھيچ کەس شکنابەم مەگەر ھەر خۆت مشوورمان بخۆی و تەگبيرێکمان بۆ بکەی»

وەستا ساڵه کوﺗﯽ«سەبرکه بزانم بيرێکی لێ دەکەينەوه. خەم مەخۆ دڵنيابه، ئەم دنيايه ھەر ئاوا نامێنێ؛ با جارێ چايەکی بخۆينەوە». خێزانی وەستا ساڵه چای ھێنا و چوو له تەنيشت خات ھەنار دانيشت. دڵخۆشی دەداوه. لە هەمان کاﺗدا لە خات هەناری پرسی«ئەرێ هەنار گيان شێوت خواردوه؟ دەبا نانت بۆ بێنم، ماڵی خۆتە»

خات ھەنار گوﺗﯽ«ئەرێ به قوربانت بم، من ئێواران زوو نان دەخۆم، بەڵام له ناخەوه خۆی دەخواردەوه. سينگی دەکوتا ونزای دەکرد، خوا چاکيان بۆ نەکا» وه وەستا ساڵه چايکی خواردەوه و سيگارێکی داگرساند چەن مژی له سيگارەکەی دا و له بەرخۆيەوه دەی گوﺗﯽ «ئەگەر پياو چاری ناچاربێ مەجبووره به جولەکەش بڵێ به ڕيشی مەبارەکت قەسەم» ئاخێکی له ناخەوه ھەڵکێشا، و ڕووی له خات ھەنار کرد و گوﺗﯽ«سته! با بچين بۆلای ئيمام جومعه؛ بەڵکو ئەو ﺗکايەکمان بۆ بکا» ئەوان هەستان و ڕۆیشتن. منيش ئيزنم خواست و لەگەڵ ئەوان وەدرکەوﺗم. له کۆڵان ماڵاواييم له وان کرد و بەرەوماڵ بوومەوه.

     دەڕۆيم، و بيرم له ڕووداوەی ئێواره و چيرۆک ده دەکردەوه. چقەوما! بۆ له برچی؟ پريسار مێشکمی ئاڵۆز کرد بوو. شەو خەوم لێ شێوا بوو، له سەر جێگاکەم گێنگڵم ئەدا و خەوم لێنه دەکەوت.

***

     ڕۆژی دوايه لای ئێواره؛ وەستا ساڵه لەگەڵ چەن ھاوڕێی دێرين لێم پەيدا بوون. بڵێی نەڵێی ﺗۆزيک ترسام، ھەر چەند فەرمووم کردن کە بێنه ماڵەوه نه نەھاﺗنە، ژوورێ. وەستا ساڵه گوﺗﯽ «هەسته با بڕۆين» پرسیم «بۆ کوێ؟» گوﺗﯽ«تۆ هەسته! دوايه پێت دەڵێم» هیچ فايدەی نەبوو، له گەڵيان وەڕێکەوﺗم. له ڕێگا به ڕاوێژی قسه کردنی ئەواندا ﺗێگەيم که بۆ کوێم دەبەن. به پياسه و قسه کردن گەيشتينه بەر درگای ماڵی خات ھەنار. وەستا ساڵه له زەنگی دا. خات ھەنار خۆی ھات له حەوشەوه  دەنگی هات پەرسی «کێيه؟ هاتم» درگای کرده. فەرموو، فەرموو.

     چووينه ژوورێ. سەماوەر گيزەی دەھات. چای له دوای چایی. دوکەڵی سيگاربه با کردن و قسەی لێره و لەوێ. پێم سەير بوو! چۆن ئەمانه تا دوێنێ دانويان پێکەوه نەدەکوڵا يەک کەوﺗوون. ھەوڵم دا که له سەر خۆبم. مات و بێدەنگ گوێ بگرم. کڵاوسوور لە لای درگاکەوه دانيشت بوو. خات ھەنار چايکی بۆ ھێنام و

گوتی«يا خو بەخێر بێی؛ گەورت کردینم. ئەمشەو ژنی دووباره له دايک بوونی پاشەبەرەکەمه؛ بۆيه دۆستان جەمعيان جەمه»

وەستا ساڵه گوتی«کوڕی چاکه، خوا پێت بێڵێ. ئەگەر کارێکی بۆ پەیدا کەین،ئەودەم خۆم بۆی دەچمە خوازبێنی»

خات هەنارگوﺗﯽ«دەی خوا لە دەمت ببیسێ وەستا ساڵە گیان،ئاواتی منیش هەر ئەوەیە»

وەستا ساڵه له سەر قسەکانی بەردەوام بوو و گوﺗﯽ «بەڵام شەرﺗﯽ ھەيه، شەرﺗﯽ ئەوەيه که ئەويش له قسەی دايکی دەرنەچێ. خۆی دەزانێ که من قەباڵەی خانووه  کەمم له بەر خاﺗری دايکی له بارمتەداناوه. ئيمام جمعه ڕي سپی له گرێو ناوه. جا، پياوی پياو ئەوەيه که وەڵامی پياوهﺗﯽ و چاکه به چاکه  بداەوه»

سەیر ئەوە بوو کە کڵاوسوور کە پاڵی دابوو بە دیوارەکەوە، ھيچی نەده گوت. خات ھەنار گوﺗﯽ«ئەی قسەی دڵی منت کرد وەستا ساڵه گيان. خۆی دەبێ بزانێ چەندم شەونخونی لە سەر کێشاون.ئيدی ھيچم به  به ، بۆ کێشاون. ئەویش دەبێ ئەمەگی دایکی بداتەوە. تا که چاو به گريان و ھەناسه سارد بم. خەڵکی لە ھەموو دەسگايەکدا دەستيان ھەيه، چ خەميانه، ھەر منداڵی ئێمه مانان بەدبەخت دەبن» ستاساڵه گوﺗﯽ هەڵبه تە مەسەله ئەوەيه کە ئێمە بە چ شێوەيەک و چۆن مافی خۆ مان بە دەست بێنين. گرينگ ئەوەيه که يەکگرو بین، قسەی یەک قەبوڵ کەین و ھەوڵ بدەين لێک نزيک بينەوه. ھيچ نەبێ بتوانين خاڵی ھاوبەشمان بدۆزينەوه. يەک لايەنه نەڕوانينه مەسايل

کڵاوسوور ڕووی کرد من گوتی لەخزمەتدام، وەستا ساڵه من لە خزمەت ئێوەدام. گوﺗﯽ ﺗکاری ئێوه بەم «بەڵام لەدڵی خۆیدا و له ژێر لچەوه دەيگوت "دەبێ سەر نوخن بێ؛ تەنيا ڕێچاره ھەر ئەوەيه"

خات ھەنار به خۆشەويستييەوه سەرنجێکی کورەکەی دا و ئاخێکی ھەڵکێشا. چاوه کزەکانی پڕ بوون له  فرمێسک. ڕووی قسەی لە من وەستا ساڵە کرد و گوتی وەستا ساڵە، مامۆستا گيان! چاکه و پياوەتی ئێوەم قەت لە بیر ناچێ، مەمنونی هەمووتانم»

وەستاساڵه به ڕووخۆشييەوە گوﺗﯽ«کوڕینە شەو درەنگە با بیکەین بەشەو. سبەینێ کارمان هەیە»