وتارەکان

زایەڵەی شەقامەکانی تورکیا

ستاره غیر فعالستاره غیر فعالستاره غیر فعالستاره غیر فعالستاره غیر فعال
 

هاوڕێ نەهرۆ

رێژەیەکی زۆری هاوڵاتیان خانەنشینن و مووچەکەیان دوو هەزارو دوو سەد لیرەیە، ئەم بڕە پارەیە ژیانی رۆژانەی خێزانێک پێ هەڵناسۆڕێ، کەم کەس هەیە لەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن کە لایەنگری ئەردوغان و (ئە کە پە) بێ، تەنیا ئەوانەی لایەنگیری دەکەن کە پروژەی ئیسلامی سیاسی لە مێشکیان دایە.

 

 

زایەڵەی شەقامەکانی تورکیا

هاوڕێ نەهرۆ    

     

ریپۆرتاژی شەقام چەند دەزگاییەکی تەلەفزیونی پێ هەڵدەسن لەوانە ئیلاڤ تیڤی و ئا خەبەر بەردەوام رۆژانە چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵکی هەمەجۆرە ئەکەن سەبارەت بە لێدوانی پیاوانی دەسەڵات و دواگورانکارییەکان لەسەر گۆڕەپانی سیاسی تورکیا، بە پێ چاودێری کردنی بەردەوام و رۆژانە بۆ بەرنامەی ریپۆرتاژی شەقام دەردەکەوێ لە تورکیا تاڕادەیەک دیموکراسیەت هەیە لایەنی کەم دیموکراسیەتی قسە کردن و رەخنە گرتن لە دەسەڵات بە مەرجی حەقارت و جنێوی تیا نەبێ وێرای ئەمەش هەندێ خەڵک دەڵین دەترسین ڕازی دڵی خۆمان بڵێین! هەروا هاولاتیانی تورکیا لە تورک وچەرکەس و لازار و سنی وعەلەوی و کورد تا ڕادەیەکی باش رۆشنبیری ئاخافتن ودیالۆگیان هەیە، بەدرێژایی ئەو ماوەیە من موتابعەی دەکەم دەمە قاڵی روو ئەدا لە نێوان کەسەکان بەڵام ناچن بە گژ یەکدا سنوور و رێزی ئاخافتن ڕائەگرن، ئەو پرسیارانەی پروگرام لێدەرەکان ئاراستەی خەڵکی دەکەن بریتی یە لە چەند نموونەیەک لەوانە بەم دواییە ئەردوغان پینج ملیون دۆلار یارمەتی وڵاتی تونسی داوە هەروا سێ ملیون و نێو یارمەتی سوماڵی داوە بەم دواییەش گوایا ٥ ملیار دولار پاڵپشت و دەستەک و یارمەتی عیراقی کردوو لە دوا سەردانی کازمی بۆ تورکیا، لە وەڵام دا خەڵکەکە هەر یەکەو بە جۆرێک نارەزایی  خۆی دەردەبرێ، پوختی بیروراکانی خەڵک ئەمەیە کە دەڵێن خەڵک برسی یە، سیکتەرەکانی کشتوکاڵ و مەروماڵات لاواز بووە بەرهەمی خۆماڵی دابەزیوە، بێ کاری وهەژاری هەیە بەپێ ئامارەکان بیست و دوو ملیون بێ کار هەیە لە تورکیا بەڵام دەسەڵات دەڵی شیوەی کارەکە بەدڵیان نییە ئەگینا کار هەیە! لایەنی کەمی مووچە کە دوو هەزارو دوو سەد لیرەیە بەشی گوزەراندنی ژیان ناکا تەنانەت لەم دواییەدا چەندین کەس خۆیان کوشتووە بەهۆی گرانی و قات وقڕییەوە، هاوڵاتیان ڕایان وایە دەبێ حکومەت جیاوازی نەکا لە نێوان پێکهاتەکان هەروا ئاوەڕ لە ژیانی هاوڵاتیان بداتەوە بە واتایەکی تر داوا ئەکەن حکومەت خۆی بکاتە خاوەنی خەڵک، چەندین خەڵک لە هەڵبژاردنی پێشوودا دەنگیان بە (ئە کە پە) و ئەردوغان داوە ئێستا پەنجەی پەشیمانی ئەگەزن و بە دڵنیاییەوە دەڵین جاریکی دیکە دەنگیان پێ نادەین.

هاوڵاتیان دەڵین ئەردوغان کارخانەکانی فروشتوە بە ولاتی قەتەرو ئیسرائیل لەوانە کارخانەی جگەرەو شەکر و چیمەنتۆ لە هەژدە ساڵی رابوردوودا (ئە کە پە) چەند پروژەیەک ئەنجام داوە لەوانە چاککردنی رێگاو بان و دروستکردنی پردو کوپری و فروکە خانە و خەستەخانە، وەک کاردانەوەیەک هاوڵاتیان دەڵین دەبوایە لە بری ئەو پروژانە بایەخ بە گوزەرانی رۆژانەی خەڵک بدایە، ئینفلاسیونی ئابوری هەیە، نرخی لیرە رۆژ بە رۆژ لە دابەزین دایە بەرانبەر بە دۆلار، لە بەرانبەر ئەم قەیرانە زاواکەی ئەردوغان کە وەزیری ئیکۆنۆمی بوو دەستی لە کار کێشایەوە، ئاکام خەڵکەکە زۆر پێ خۆش بوو دەیانگووت خۆزگە ئەردوغانیش دەستی لە کار دەکشایەوە، لە چەند مانگی پێشوو دا ئەردوغان ساختمانی  ئایا سوفیای کرد بە مزگەوت لە بەرانبەر ئەمە دا خەڵک زۆر نارەزایی دەربڕی و دەیانگووت، چ زۆرە مزگەوت زۆرە لە تورکیا هەر مزگەوتیکیش تەنیا چوار کەس نویژی تیا دەکا شایانی باسە چوار ملیون ئیمام مزگەوت هەیە لە تورکیا مووچەی هەر یەکەیان چوار هەزار لیرەیە! لیرەدا بە پیویستی دەزانم ئاگاداری خوێنەر بکەم کە مووچەکەی ئەردوغان ٨٨ هەزار لیرەیە.

بە کورتی خەڵک زۆر نارازیە لە سیاسەتەکانی ئەردوغان بە ئاشکرا پالپشتی ئاوارە سوریەکان دەکا شایانی باسە زیاتر لە چوار ملیون سوری لە تورکیا دەژین ئەمەش بۆتە نارەزایی چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵ لەبەر ئەوەی هەڵی کارکردن بە بۆنەی بوونی سوریەکانەوە لە کیسیان دەچێت، هاوڵاتیان پێیان وایە هاوردنی سوریەکان بەشیکە لە پەیرەوکردنی شەریعەت لە ئایندەی تورکیا لە لایەن ئەردوغانەوە، سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا خەڵکی زۆر نارازین بە تایبەتی دەستیوەردان و ناردنی سوپا بۆ لیبیاو سوریاو سوماڵ و ئازربایجان، هاوڵاتیان دەڵین ئەردوغان لە باتی ئەوەی رۆژێک ڕا ئەکا بۆ ئەمریکاو رۆژێک ڕا ئەکا بۆ روسیا با ئاوەر بداتەوە لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی خۆی، وەک ئاشکرایە سوپای داگیرکەری تورکیا لەو وڵاتانە پیویستی بەخەرجێکی گرانبەهایە ئەمە خەرجیەش لەسەر حیسابی گیرفانی هاوڵاتیانی تورکیایە کە بەردەوام بەدەست (زام) بەرزبوونەوەی نرخی گازی سرۆشتی و کارەباو ئاوو ئەنتەرنێتەوە، لەکاتی گفتوگۆ هاوڵاتیان تورکیا عادەتێکیان هەیە بە بەرانبەر دەڵین چەندت پێیە ؟ زۆربەی جار بیست یان سی لیرە لە گیرفانیان دایە کە ناکاتە چوار دۆلار.

رێژەیەکی زۆری هاوڵاتیان خانەنشینن و مووچەکەیان دوو هەزارو دوو سەد لیرەیە، ئەم بڕە پارەیە ژیانی رۆژانەی خێزانێک پێ هەڵناسۆڕێ، کەم کەس هەیە لەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن کە لایەنگری ئەردوغان و (ئە کە پە) بێ، تەنیا ئەوانەی لایەنگیری دەکەن کە پروژەی ئیسلامی سیاسی لە مێشکیان دایە بە هەنگاوەکانی ئەردوغان فریویان خواردووە.

ئەردوغان لە لیداوانێکدا گووتی نان بۆ خەڵکی ناهینم. کەواتە خەڵک دەبێ خۆی هەوڵ بدا لە لێداوانێکی تری گووتی باخەڵکی تورکیا پەنجەرەکانیان بکەنەوە چایی خۆشی (کەیف) بنووشن.

ئەم قسانە نارەزاییەکی زۆر لە نێو جەماوەر لێکەوتەوە خەڵکی گووتیان ئەو لە سەرای دانیشتووەو و مورتاحە با ئەو چایی کەیف بخواتەوە، لەوەڵامی ئەوەی نان بۆ خەڵک ناهێنین، خەڵک دەیانگووت بۆ ئینسان تەنیا بە نان دەژێ. پیویستی بە پەنیرو زەیتون وگۆشت هەتا دوایی.

وەک ئاشکرایە ئێستا ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستانبولە ئینسانێکی زۆر شەفاف و ئەکتیڤە سەر بە (جە هە پە) خۆشەویستە لە نێو خەڵک هەر بۆیە خەڵک ئۆمیدی بە ئەکرەمە لە دوا رۆژ ببێتە سەرۆکی تورکیا و خەڵک لەم بوحران و قەیران و قریزە قورتار بکا.