شێعر و پەخشان

هەستی من و تۆ

عەلی ساڵح ئاریانی
 
چاوی تۆ ڕەشە و چاوی من نادیارە
ڕێگاکانی تۆ دەچێتەوە سەر ڕێگاکانی من 
ڕێگاکانی من دەچێتەوە سەر خەیاڵەکان و بیرەکانی تۆ

 

هەستی من و تۆ
 
 
 
هەستی من ڕووناکییە و هەستی تۆ خۆری ئەوینە
هەستی من خوناوی بەرەبەیانە هەستی تۆ گەڵاکان
هەستی من شیعرە بۆ ڕووپەڕی گۆنا و چاوەکانت
هەستی تۆ کاتە لە سەر مانگ بە هێواشی دەڕوا و من هەر بە گەنجی دەهێڵێتەوە.
هەستی من یەك ڕەنگە و تۆش ڕەنگاوڕەنگی دەکەی
هەستی تۆ خۆشەویستی و هەستی من گرینگی پێدانە
چاوی تۆ ڕەشە و چاوی من نادیارە
ڕێگاکانی تۆ دەچێتەوە سەر ڕێگاکانی من 
ڕێگاکانی من دەچێتەوە سەر خەیاڵەکان و بیرەکانی تۆ
هەستی من چییایەکانە کاتێك کەسێك دەیەوێ بگاتە لوتکەکەی ناتوانێ.!! بەڵام هەستی تۆ چییایەکە من دەمەوێ هەمیشە پێیدا گوزەر بکەم.
هەستی تۆ ئەو دێرە هۆنراوەیە هەمیشە دەیڵێمەوە
هەستی منیش ئەو شیعرەی منە کە تۆ هەمیشە دەیخوێنیتەوە.
هەستی تۆ تا کۆتایی گەردوون بەستراوەتەوە بە هەستی من.