شێعر و پەخشان

سەمفۆنی

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

دەبمە دەریا

رەنگە لە مندا

بیتە بووکی دەریایی

ماسییەکان ئاشقت بن!

 

سەمفۆنی

مرتضی سنجری

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

 

خودا

تەنیایی تایبەتی خودایە

ئەم رۆژانە

لەگەڵ خۆم بیردەکەمەوە بوومەتە خودا!

 

بووکی دەریایی

دەبمە دەریا

رەنگە لە مندا

بیتە بووکی دەریایی

ماسییەکان ئاشقت بن!

 

سەمفۆنی

دەنگت میلۆدییەکی رێکە

بۆ پەڕەسێلکە کۆچکردووەکان

بۆ کەنار پەنجەرەی زستان

وەرە کە

لە چاوەڕوانیی هەنگاوەکانی

سەمفۆنیی بەهار دانیشتوون!