شێعر و پەخشان

کارتێکەریی ئەشق

اکرلیک کوبیسم - 100هنر

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

بمجووڵێنە بمجووڵێنە

ئەو دەستەی دات بە سەر شانمدا تەنیا بڵێسەیەک بوو

لە ژانی داڕمانی چکە چکەی من

 

کارتێکەریی ئەشق

سید علیرضا یزدانی

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

 

فرمێسکەکانم سەهۆڵیان بەست...

دەستەکانم بوونەتە دار...

ئیستا منم...

مرۆڤێکی بەفرینە

بوونی خۆمە کە لەم شەوە بەفرییەدا، لە ئاسمانەوە بەسەر سەرمدا دەبارێ و

بەم شێوەیە بە بزەوە

لە هیچ دەڕوانم بە بێ ئەوەی چاوێک لە روخسارمدا بێت...

 

مرۆڤەکان دەڕوانن

مرۆڤەکان پێدەکەنن

مرۆڤەکان فرمێسک دەڕێژن

منیش هەروەها...

بەڵام لە نێوان مرۆڤ و مرۆڤێکی بەفرینە گەلێک مەودایە...

 

بمجووڵێنە

بجووڵێنە ئەو مرۆڤەی جەستەی خۆی لە بەفر دروستکرد

بجووڵێنە ئەو مرۆڤەی کە دڵی لە ناو قەفەسی سەهۆڵە ئاگرینەکان زیندانی کردووە...

 

بمجووڵێنە بمجووڵێنە

ئەو دەستەی دات بە سەر شانمدا تەنیا بڵێسەیەک بوو

لە ژانی داڕمانی چکە چکەی من

بەڵێ من بە جووڵەی تۆ تەواودەبم...

کەواتە بمجووڵێنە ئەی ئەشق...