شێعر و پەخشان

خۆشبەختیی ون

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

ئەوانەیکە

دڵێکی بریندار و

رۆحێکی پڕ لە ئازارایان هەیە

لە ئەدبیاتی تاڵ

تێدەگەن

 

خۆشبەختیی ون

عبداللە خسروی

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

رازی دڵت دەزانم

ونبووەکەت لە چاوە ماندووەکانت

دەخوێنمەوە

بەشوێن خۆشبەختیدا وێڵی

بێدەنگیت دەشکێنم

لێرە گڵۆپێک دەئایسێ

دڵم داوای درۆیەکی شیرین دەکا

تا لە حەقیقەتە تاڵەکان رزگاری ببێ

ماندووم

لە وشە باراناوییەکان و

ئەو رۆژە رەشانەی وا براوەن و

بە هێواشی تێدەپەڕن

هەوا هەمیشە هەوری نیە

حەقیقەتە تاڵەکان

ئاسمانێک دەکەنە باران

هەندێ جار ئاهی منداڵێکی هەتیو

دەفتەری شیعرێک تەڕ دەکا

ئەوانەیکە

دڵێکی بریندار و

رۆحێکی پڕ لە ئازارایان هەیە

لە ئەدبیاتی تاڵ

تێدەگەن

مرۆڤەکان ئەمرۆژانە

قسەیەکیان بۆ گوتن پێ نیە و

من

عادەتم گرتووە لە خەونەکانمدا

مۆتەکەی بێدەنگی ببینم

ئەگەرچی ژیان هەمیشە بەردەوامە و

پڕە لە شادییە ونەکان

بیردەکەمەوە

خۆشبەختی لەناو خەڵکی ئەم رۆژگارە

رووت بووەتەوە و

ئابڕووی نەماوە...