شێعر و پەخشان

پردی رووخاو

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

جوانترین

درەختەکان

لە بیاباندا دەڕوێن

میهرەبانترین

مرۆڤەکانیش

لە دەروونی هەژارییەوە.

 

آرش آزرم

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

رووانین لە جۆرێکی تر

جوانترین

درەختەکان

لە بیاباندا دەڕوێن

 

جوانترین

گووڵەکان

لە قڵشی نێوان بەردەکان و

 

میهرەبانترین

مرۆڤەکانیش

لە دەروونی هەژارییەوە.

 

پردی رووخاو

کاتێک

بیرەوەرییەکانم بەسەردەکەمەوە

دەگەمە پردێکی رووخاو

کە ئیتر

کەسێک بەسەریا تێناپەرێ

 

جگە لە گەنجێک

بەفر بە سەر سەریا باریوە و

هەورەکانی هەموو دونیا

شەو و رۆژ

لە کوێستانی دڵیا چادریان لێداوە.