شێعر و پەخشان

سەرمای شەو

To protect your privacy, remote images are blocked in this message. Display images

 

 رۆستەم خامۆش

 

دەبـێ ئەمشـەو 

مـن و شیعر پێكڕا بگرین 
بـــۆ منـاڵـی چـاو پـڕ ئـەسـریـن 
بـۆ هەژاری دڵ پڕ گـرین
 

 

 

سەرمای شەو

رۆستەم خامۆش

دەبـێ ئەمشـەو 
گڤەی ڕەشەبای سەر بەفـر
جەستەو ڕۆحـی 
چـەنـد مناڵی بێ بەرگ و نان 
بتـەزێنـێ؟

دەبـێ ئەمشـەو 
لەم نیشتمانەی ئێمەدا 
چەند هەژاری ئاشنا بە خـەم 
لەژێـر دەوار 
بەبێ پێخـەف 
هەتا سەحەر
بناڵێـنێ؟

دەبـێ ئەمشـەو 
مـن و شیعر پێكڕا بگرین 
بـــۆ منـاڵـی چـاو پـڕ ئـەسـریـن 
بـۆ هەژاری دڵ پڕ گـرین 

دەبـێ ئەمشـەو 
مـن پەنجەرەی ژوورەكەی خۆم 
بـۆ ڕەشـەبا
واڵا بكــەم 
بەڵكو سەرما بێتە ژوورێ 
هـەر بـەچەشـنی 
مناڵانی پەنـجە تـەزیـو 
سەرما بە نێو ڕۆحـم دابـێ
مـن وا دەكـــەم
دڵ بە گریان ئاشـنا دەكــەم .
  
Bilderesultat for ‫برف شب‬‎