شێعر و پەخشان

ڕیتا و تفەنگ

و. ئازاد کەریمی

من ڕیتام دێتەوە یاد
هەر وەک چۆلەکە وا دەنگی خۆی لە بیرە
ئاخ... ڕیتا
نێوانمان ملیۆن چۆلەکە و چێرە و
 قەول و بڕیاری زۆر هەن

 

ڕیتا و تفەنگ

هۆنراوەی مەحمود دەروێش

و. ئازاد کەریمی

 

نێوان ڕیتاو چاوانم تفەنگە

ئەوەی ڕیتا دەناسێ، دەنووشتێتەوەو

نوێژی بۆ دەکات

بۆ خواوەندی خاوەن چاوی کاڵ و!

من ڕیتام خۆشویست

ئەو دەمەی بچکۆلە بوو و

 دێتەوە بیرم چۆن بە من گەییشت  و

 دەست و زەندم هەستی بە خۆشی کرد و

من ڕیتام دێتەوە یاد

هەر وەک چۆلەکە وا دەنگی خۆی لە بیرە

ئاخ... ڕیتا

نێوانمان ملیۆن چۆلەکە و چێرە و

 قەول و بڕیاری زۆر هەن

تیرم تێگرتن... بە تفەنگ

ناوی ڕیتا جەژن بوو لە زارمدا

جەستەی ڕیتا داوەتێک بوو لە خوێنمداو

دابڕام لە ڕیتا...دوو ساڵ و

نووست لە سەر باسکم دووساڵ

پەیمانمان لە جامێکدا بەست و سووتاین

لە شەرابی لێواندا و

 لەدایک بووینەوە دیسان

ئاخ ...ڕیتا

چ شتێک چاوەکانت لە دیدەم بزر دەکات

لە خەوەنووچکەم دا و

مژی خاوی ڕەنگی کاڵی چاوت

پێش ئەم تفەنگە

هەبوو، نەبوو

ئەی بێدەنگیی لای ئێواران

مانگم کۆچی کرد بۆ سپێدەیەکی دوور

لە چاوانی کاڵ دا و

 شار

گشت گۆرانیبێژانی ڕا دا و ڕیتا

نێوان ڕیتا و چاوانم، تفەنگ

................................................................

محمود دەروێش

۱۳ی ئاداری۱۹٤۱ لە گوندی ئەلبەروە سەر بە شاری عەکا لە سەردەمی حوکمی بریتانیا لە ئیسراییل و فەلەستین لە دایک بووە و لە ۹ی مانگی ئاب ۲٠٠۸لە هووستۆن لە ویلایەتی تێکزاسی ئەمریکا کۆچی دوایی کردوە وشاعێر و نووسەری خەڵکی فەلەستین بوو.نازناوی شاعێری گەلی فەلەستین ی پێبەخشرا بوو.

دەرویش لە پرۆژەی ''دەوڵەتی فەلەستین لە تەنیشت دەوڵەتی ئیسراییل'' بەرگری دەکرد... پیاوێکی نیشتمانپەروەر بوو وا دژی دەمارگرژی و زیادەڕۆیی و دژایەتی کردنی جوولەکە بوو، ڕێز و حورمەتی بۆ کولتور و وێژەی ئیسراییل هەبوو... نووسراوەکانی مەحموود دەرویش هەموو کات لە ئیسراییل دا بڵاو دەبوونەوە. ئەم شاعێرە عەرەبە فەلەستینیە زمانی عێبری دەزانی و جوان قسەی پێدەکرد... مەحموود دەرویش لە ئیسراییل دا دۆست و ڕەفیقی زۆری هەبوو.ڕیتا کچێکی جوولەکە بوو کە لەگەڵ محمود درویش پێکەوە گەورە ببوون و ئەوینی ژیانی ئەم شاعێرە بوو.

 

ئەم هەڵبەستەی مەحموود دەروێش لە لایەن هونەرمەندی لوبنانی ''مارسێل خەلیفە'' کراوە بە گۆرانی.

Image result for motstand kunst