بوونی مەجازی و گۆڕانی واقعی
لە دونیایەکدا ئێمەی تیا دەژین، نێت بووەتە شوێنی پەیوەندی گرتنی سەرەکیی نێوان مرۆڤەکان. کۆڵان و جادەکانی نێت بووەتە قاوەخانە، شوێنی پیاسە، گەڕانی مەجازی لەگەڵ یەکتری و تەنانەت ئەو گۆرانییانەی وا کاتی خۆی لە دانیشتنە راستەوخۆکانماندا بۆ یەکترمان دەگوت.
ادامه مطلب...
دەوڵەت و نەزم
ویل دورانت لە کتێبی 'مێژووی شارستانییەت'، بەرگی یەکەم، پێی وایە نیازی مرۆڤ بۆ سیستم لە پێناوی دابینکردنی خواردن، بنەمای پێکهێنانی دەوڵەت یاخود حکومەتە. ئەم نووسەرە 'خواردن' یاخود هەوڵدان بۆ دابینکردنی خواردن بە کاکڵی شارستانییەت لە قەڵەم دەدا.
ادامه مطلب...
باوەڕ و زانیاری
زۆر جار مرۆڤەکان بە ئایدیاکانیانەوە دەناسرێنەوە بە بێ ئەوەی بە تەواوی لە خودی ئایدیاکانیشیان گەیشتبن. موسوڵمان موسوڵمانە بە بێ ئەوەی قوڕئانی خوێندبێتەوە، مارکسیست مارکسیستە بە بێ ئەوەی هەموو دەقەکانی مارکسی خوێندبێتەوە، لیبرالیست لیبرالیستە بە بێ ئەوەی ئاگای لە دەقی هەموو بیرمەندە لیبرالیستەکان بێت!
ادامه مطلب...
راگواستنێکی هەڵە
لە سەردەمێکدا ئێمەی تیادەژین، کارتێکەرییە نێودەوڵەتییەکان هەتا دێت زیاتر پەرە دەستێنێ. بێگومان ئەمە دەبێتە هۆی پیاچوونەوە بە گەلێک روانگە و تێڕوانین، بەتایبەت لە سیاسەتدا. کاریگەرییەک کە شۆڕشگێڕانیش دەگرێتەوە. یەکێک لەم کارتێکەریانە داڕشتنەوەی پلانی شۆڕشە لەناو بەشێکی ئەواندا.
ادامه مطلب...
هونەری راگرتن
رەنگە راگرتنی دەستکەوتەکان یاخود بەردەوامبوون لە پاراستنیان لە گەیشتن بە خودی ئەوان گرینگتر بێت. لێرەدا هونەرێک خۆی پیشاندەدا کە جیاوازە لە هونەری پێ گەیشتن پێیان.
ادامه مطلب...