وتارەکان

گووى شەیتان

امتیاز کاربران

ستاره غیر فعالستاره غیر فعالستاره غیر فعالستاره غیر فعالستاره غیر فعال
 

 

محەمەد تەها حوسێن

دەسەڵاتدارە شەهوەتبازەکانمان هەڵگرى ئایدێکى هەڵاوساون و جگە لە خواردن و خواردنەوە و سێکسى بوهیمى چیتریان بەلاوە گرنگ نیە، ئەى ئەوە نیە وتێلەکانیان هێماى خەوتن و داکەندن و ئەستێرەى پێنجەمن و مۆڵەکانیان هێماى خواردن و لەبەرکردن و هەوەسى کڕین و بەرخۆرین و بورجەکانیشیان سیمبولى نێرینەیى ساختەن. 

 

 گووى شەیتان

محەمەد تەها حوسێن

{"کاتێ هەست بە دڵنیایى دەکەم ئامادەم مل لەبەر ملى هەرچى شەیتان هەیە بنێم"

"ئەو زێڕەى شەیتان دەیداتە قوربانیەکانى ئەوەندەى پێناچێ دەبێتە گوو"}

لە وتەکانى دەروونزانێکى گەورە

 

لە دڵنیاییدا عەقڵ بەخەبەرە و کە ئەویش بە ئاگا بوو ئیدى شەیتانەکان ون دەبن و بە بیسمیللاى عەقڵ پەرتەوازە دەبن و بوارى خەڵەتاندنى قوربانیەکانیان نامێنێ، شەیتان لە دەروونشیکاریدا میتافۆڕ یا خوازە و چەمکێکى گونجاوە بۆ مەرگ و شەڕانگێزى و هەر کاتێ کەسێک لەگەڵى کەوتە هاوپەیمانیەوە ئەوا خەنى دەکات لە خواردن و سێکس و حەسانەوەى بێسنوور و لە بەڵایەکانى عەقڵیش!! دەیپارێزێ.

بەڵاى عەقڵ جگە لە بیرکردنەوە و ماندووبوونى هۆش چیتر نیە، عەقڵ منە هوشیارەکەیە و شەیتان هەرگیز ناتوانێ و ناوێرێ لە خشتەى بەرێ، هەر بۆیە کە عەقڵ لە جووڵە و ئیشدا بوو کەس دەتوانێ ڕووبەڕووى هەرچى شەیتان و شەیتان شێوە و ناوەرۆک هەیە بێتەوە، شەیتانەکان بەرچاو و وهۆشى موریدەکانیان بە شەهوەت و شەهوانیەت دەگرن و لەبەر ئەوەشە سیمبولە شەیتانیەکان تاقەتى بیرکردنەوە و جوڵەیان لە چەلاوخۆرەکانیان بڕیوە و خستوویاننەتە دۆخێکى هەڵچووى شڵەژاوو و سۆزاویەوە بەردەوام لەبەر سکیانەوە بوونە ئاژەڵییەکانیان بۆ دنیا دەخەنە ڕوو.

شەیتان بە گوو بژێویى موریدەکانى دابین دەکات و ئەوەى دەیانداتێ لە پیسایى خۆى زیاتر چیتر نیە و هەر بۆیەش ئەوەى لە پاشەڵى شەیتان دێتە دەر و لاى موریدەکانى دەبێتە متفەڕک و ئەوەندە ناخایەنێ نامێنێ و ناچار لەبەر دەرکى شەیتان زنجیرە دەبەستن و داواى بەشە خۆراکى خۆیان دەکەنەوە.

گووى شەیتان پەینێکە چەندە بیبەشێتەوە بەسەر زەوى مورید و پەیڕەوکارانیدا ئەوەندە بەرى گەندەڵى و بڕکە گورگەییەکان زیاد دەبن و ڕەگیان بەڕەگى عەقڵ و هزریندا دەبەستنەوە و تاقەتى دەرکەوتن و باڵاگرتنیان لێدەبڕن، دەسکەوتێک بێ لە نەوت بێ و نەوتیش بۆ ئێمە جگە لە گووى شەیتان چیتر نەبێ و تەنها ئیبلیسەکان بخاتە سرووتى شەهەوەتبازیەوە ئەوە نوقمى گووى خۆیانن و بەو پاشەرۆیەش قەتاوقەت نە حکومەتدارى و نە دەوڵەتدارى و نە کوردایەتیە سەیرو سەمەرەکە دەکرێ.

دەسەڵاتدارە شەهوەتبازەکانمان هەڵگرى ئایدێکى هەڵاوساون و جگە لە خواردن و خواردنەوە و سێکسى بوهیمى چیتریان بەلاوە گرنگ نیە، ئەى ئەوە نیە وتێلەکانیان هێماى خەوتن و داکەندن و ئەستێرەى پێنجەمن و مۆڵەکانیان هێماى خواردن و لەبەرکردن و هەوەسى کڕین و بەرخۆرین و بورجەکانیشیان سیمبولى نێرینەیى ساختەن. ئەوان لە دۆخێکى ئۆدیپى نەپساوە دان و ئەوەندە قەبزن پیسایى خۆشیان دەیانهێنێتە هەلەکەسەماى سێکسیەوە، قرچۆکى ئۆدیپیان کردوونیەتە ئەو پیسکانەى تا دەمرن دڵیان نایە پیسایى خۆشیان خەسارکەن، ئەوان دڵیان لە گووى خۆیان نابێتەوە چۆن غیرەتى ئەوە دەکەن سامانى بەتاڵان براوى کۆمەڵگە و نەتەوە بدەنەوە خاوەنەکانى خۆى؟!.

هەمیشە حەزە هەڵاوساوەکانیان بەستۆتەوە بە منێکى باڵاى فوودراوەوە، شەیتانەکان شەرم لە منە باڵاکانى ئەوان ناکەن، منى باڵاکانیان بەردەوام خواروخێچیەکانیان بۆ پینە دەکەن و لە چوارچێوەى یاسا ساویلکەییەکانیان لە چوارچێوەى دەگرن، ئایدە هەڵاوساوەکانى شەیتانەکان لەگەڵ منە باڵا فوودراوەکان کەوتوونەتە نێو هاوپەیمانێتیەکى ساختەچیانەوە موویان بە نێوانەوە ناچێ.

 

لە نێوانى ئەم دوو بوونە دەروونیە ساختە و هەوکردووەدا منێکى عاقڵى زیندوو و هوشیار ونە و شەیتان و پیاوچاکان بەهەردوو لایان لەوەتەى هەن و هەتا هەشبن بوارى سەردەرهێنانى ئەو (من)ە عاقڵە نادەن، شەیتانەکان ئێستا ڕادەبوێرن و بە بوونى نموونە ئایدیاڵە باڵاکان حەساونەتەوە و ئیشیان نە بە مرۆڤسازیە و نە بە کۆمەڵگەیەکى هاوسەنگ، ئەى ئەوە نیە ڕازین بەو بێ پەروەردەیى و  بە زەقى سووکایەتى بە سیمبوول و ئۆرگانە پەروەردەیى و مەعریفیەکان دەکەن؟ ئەى ئەوە نیە بەردەوام کێشە بۆ هەر هەوڵێک دەنێنەوە بیر لە سیستم و ڕێکخستن بکاتەوە؟ ئەى ئەوە نیە پەروەردە و فێربوون هەڵدەدەنە دەرەوەى پێویستیەکان و بە هاوار دەڵێن: شتێک نیە ناوى پێویستیە عەقڵى و مەعریفیەکان بێ و تەنها سک و بەر سک ناوە ناوە تێر بن بەسە؟ ئەوان پێویستیە بیۆدەروونیەکانى تاکەکانیش بە لایانەوە گرنگ نیە تەنها ئەوەندەیان پێ بەسە تاک وەک گیسکەکەى هەیاس ببینن.   

Image result for satan kunst