هەڵبژاردنی ساختە

 

هەڵبژاردنی ساختە
یەکێک لە مەرجەکانی هەڵبژاردنی دیمۆکراسیانە ئەوەیە دەوڵەت دەبێ مڵکی هیچ حیزب و لایەنێک نەبێ. واتە دەوڵەت وەک دامەزراوەیەک، خاوەن دام و دەزگای خۆی بێت لە دەرەوەی دەسەڵاتی حیزب و ئەوسا حیزبەکانی ناو گۆڕەپانی کۆمەڵگا لە رەوتی هەلبژاردندا رقابەت بکەن لەسەر ئەوەی کێ بۆ ماوەی چوارساڵی تر دەستی بەسەردا بگرێ و بەڕێوەی ببات. لەو وڵاتانەی جیاوازییەک لە نێوان دەزگای دەوڵەتی و حیزب دا نیە، لە راستیدا هەڵبژاردن، هەڵبژاردن نیە و تەنیا دەگاتەوە دووپاتکردنەوەی بەردەوامیی دەسەڵاتی پێشوو.
جۆرێکی تر لەم شیوازە هەیە کە تێیدا لە راستیدا دەوڵەت بوونی نیە، بەڵام حیزب خۆی رۆڵی دەوڵەت دەگێڕێ و لە رێگای قۆرخکردنی هەموو دام و دەزگاکان (بۆ وێنە هێزە چەکدارەکان و کارمەندەکان) دیسان لە رێگای هەڵبژارندەوە دەسەڵاتی خۆی بەرهەم دێنێتەوە.
رەنگە بپرسین بۆچی وەها حیزبگەلێک دەچنەوە ناو پرۆسەی هەڵبژاردن؟ وەڵام ئاسانە، چونکە بە گوێرەی مێژوو و قسەکانیان گوایا ملکەچی وەها پرەنسیپێکن. کەواتە بە رواڵەت ملکەجی رەوتی هەڵبژاردن دەبن، بەڵام بە ناوڕۆک نا. هەربۆیە وڵات بە تووش رەوتێکەوە دەبێ لە کۆمێدیای هەڵبژادن.
ئەمانە لە دیکتاتۆرەکان دیکتاتۆرترن. لە بەر ئەوەی، لە ناوەوە رەوەتەکە لە مانا بەتاڵ دەکەن.

 

سایتی قەڵەم

 

٢٠ مەی ٢٠١٨

Image result for diktatur  kunst