هەواڵی هونەری

بەسەرهاتەکانی شۆفێری تەکسی بڵاوکرایەوە

بەلام بۆ دواجار چیرۆكنووسیم هەڵبژارد چونكە كارێكە بە تەنیا ئەنجامی دەدەیت و لەناخم وردتر دەبمەوە كاری شانۆ و سینەما بە گروپ دەكرێت، لەم تەمەنەم تەنیایی پێ باشترە ئەم كتێبەی ئێستا (بەسەرهاتی شوفێری تەكسی) تەنزئامێزە.

 

بەسەرهاتەکانی شۆفێری تەکسی بڵاوکرایەوە

جەلال قادر لەدایكبووی ١٩٦٤ لە گەڕەکی رەحیماوای شاری كەركوکە. ئەم نووسەرە ئامادەیی تەواو كردووە، دوواتر لە كۆلیجی مامۆستایانی موصل وەرگیراو لەبەر نەبوونی بە بەعسی دەوامی نەیتوانیووە دەوام بکات. لە سەرەتای نەوەدەكانەوە خولیای نووسینی بووە. یەكەم و دووەم كورتە چیرۆکی لە گۆڤاری سروە بلاوكردۆتەوە، كۆرسی فۆتۆگرافی تەواو كردووە كاری لە تەلەفزیۆن مەحلی كردووە و لەپاش ٢٠٠٤ گەڕاوەتەوە كەركوک وەك مامۆستا سینارێۆ و فۆتۆگرافی لەبەشی بیستن و بینین. لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكان دامەزراوە و یەكەم ڕۆمان بەناوی (فەرهود) لەسەر ئەركی یەكیەتی نووسەرانی كەركوك چاپ كراوە. ناوەرۆكی رۆمانەكە باس لەسەدەمی ڕەشبگیری فەرهود كردنی كوردی كەركوك دەكات لە سالی ١٩٦٣.  بەلێن وایە دوبارە چاپبكرێتەوە. بۆ سالی نوێ نۆڤلێتی سەردەمی گەمژەكان ئەویش باسی دوای رووخانی ڕژێمی بەغدا واتە پاش ٢٠٠٣دەکا. كتێبی سێیەم (جوانترین چیرۆك) كۆمەلێ كورتە چیرۆكە. كتێبی چوارەم بەناونیشانی (پشیلەكەی بریژێت) بۆ خۆی دەڵێ بەردەوام كورتە چیرۆك و تەنز دەنووسمەوە چ لە گۆڤارەكان یان وێبسایتی میدیاكان سەرەڕای ئەوەی لە بواری شانۆ و سینەما و تەلەفزیۆن كارم كردوە، بەلام بۆ دواجار چیرۆكنووسیم هەڵبژارد چونكە كارێكە بە تەنیا ئەنجامی دەدەیت و لەناخم وردتر دەبمەوە كاری شانۆ و سینەما بە گروپ دەكرێت، لەم تەمەنەم تەنیایی پێ باشترە ئەم كتێبەی ئێستا (بەسەرهاتی شوفێری تەكسی) تەنزئامێزە ئەركی لەچاپدانی خانەی كولتورە بە بێ ئەوەی من هیچ قازانجی مادیم بەركەوێ تەنیا بۆ دەولەمەند كردنی كتێبخانەی كوردییە. هیوادارم پڕ فرۆش بێت خانەی كولتور دەستكەوتیان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە چالاكی دوا چالاكیشم نۆڤێلتێكی رومانسی دەبێت بەناوی (كەژاڵ).