هەواڵی هونەری

وشەکانیش بریندارن

وشەکانیش بریندارن ناونیشانی نوێترین کتێبی شیعریی 'گۆران ڕەئوف'ە کە لەلایەن ماڵی وەفاییەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەم کتێبە کۆمەڵێک شیعر لە خۆدەگرێت، کە سەرجەمیان لەڕووی تەکنیک و زمان و فەزا و جیهانبینیی و کەرەستەی شیعرییەوە هەڵێنجراوی ئەم زەمەنەن، زەمەنێک کە بۆنی جەنگ و تەنیایی و برین و پارچە پارچەبوونی ڕۆحی مرۆڤی لێدێت. 

 

وشەکانیش بریندارن

وشەکانیش بریندارن ناونیشانی نوێترین کتێبی شیعریی 'گۆران ڕەئوف'ە کە لەلایەن ماڵی وەفاییەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەم کتێبە کۆمەڵێک شیعر لە خۆدەگرێت، کە سەرجەمیان لەڕووی تەکنیک و زمان و فەزا و جیهانبینیی و کەرەستەی شیعرییەوە هەڵێنجراوی ئەم زەمەنەن، زەمەنێک کە بۆنی جەنگ و تەنیایی و برین و پارچە پارچەبوونی ڕۆحی مرۆڤی لێدێت. جێی ئاماژەیە ئەم کتێبە لە بەرگێکی قەشەنگدایە و لە دووتوێی ۱۳۰ لاپەڕەدایە، هاوکات گۆران ڕەئوف جیا لەم کتێبە خاوەنی چەندین کتێبی دیکەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە وەک: ڕاستییە درۆزنەکان، ڕۆمان ۲۰۰۹. عەشق نائومێدییەکی خۆشە، شیعر، ۲۰۱۳ خانەی ڕۆنان، قەفەزێک لە ناخی باڵندەیەکدا، چیرۆک، ۲۰۱٦، چاپ و پەخشی سەردەم.