هەواڵە هونەرییەکان

لەدایکبوونی شەش کتێب

سایتی قەلەم

لەم رۆژانەدا شەش کتێبی فەڕۆخ نێعمەتپوور لە ژێر چاپ دەرهاتن و پێیان نا نێو دونیای ئەدەب و چوونە بەردەم خوازیارانی کتێب و خوێنەرانی ئەدەبییات. ئەم نووسەرە بە هەوڵی بێ وچان خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەبیاتی کوردی کردوە و هەنگاوی زۆری بۆ دەوڵەمەندترکردنی کتێبخانەی کورد هەڵگرتووە. 

 

لەدایکبوونی شەش کتێب

سایتی قەلەم

لەدایکبوون هەمیشە جوانە. خولقاندن لە دایکبوون دێنێت. هەموو خولقاندن و لەدایک بوونێک باس لە بەرهەمی نوێ دەکات. لەدایک بوونی کتێب وەک لەدایکبوونی منداڵە. کاتی چاپ و بڵاوبوونەوەیان هەستی دایکانە و باوکانەت پێدەبەخشێت. هەموو کتێبێک دەتوانێت لە دڵی کۆمەڵگادا وەک تاکێکی زیندو رێگای خۆی بکاتەوە و دەشتوانێت تا بەرزترین لوتکەی کۆمەڵگا سەرکەوێت و لە وێدا بەردەوام و تا هەتایە بدرەوشێتەوە، یان لانیکەم وەک تاکێکی خاوەن ناونیشان تا ساڵەها بمێنێت و چەند بەرەش پاش نوسەرەکەی زیندوو بێت.

لەم رۆژانەدا شەش کتێبی فەڕۆخ نێعمەتپوور لە ژێر چاپ دەرهاتن و پێیان نا نێو دونیای ئەدەب و چوونە بەردەم خوازیارانی کتێب و خوێنەرانی ئەدەبییات. فەڕۆخ نێعمەتپوور بە هەوڵی بێ وچان خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەبیاتی کوردی کردوە و هەنگاوی زۆری بۆ دەوڵەمەندترکردنی کتێبخانەی کورد هەڵگرتووە. ئەم نووسەرە پێشتریش چەندین بەرهەمی لەم بوارەدا هاتوەتە بەردەستی خوێنەران و لایەنگرانی کتێب و ئەدەبیاتی کوردی. بۆیە ئێستا ناوێکی ناسراوە و لەم نوسراوەدا تەنیا وەک مزگێنی هەواڵی بڵاوبوونەوەی بەرهەمە نوێکانی بدەینە خوێنەردانی کتێب و بەرهەمە نوێکان.

کتێبە نوێکانی فەڕۆخ بریتین لە:

١ـ چیرۆکی شۆڕش (رۆمان)

٢ـ گوناهی گەورە (رۆمان)

٣ـ سەرۆک (کۆمەڵە چیرۆک)

٤ـ سێوە گڕاوییەکان (کۆمەڵە چیرۆک)

٥ـ پەڵەی لیخن (کۆمەڵە چیرۆک)

٦ـ دراکولا و سەفەر بۆ رۆژهەڵات (کۆمەڵە چیرۆک)