هەواڵە هونەرییەکان

لە خانوچکەکەی ماڵی پوورە خونچێمەوە

کتێبێک بە شێوازێکی نوێ کە دەکرێت هەم شێعر بێت هەم پەخشان، یان تێکەڵاوێک لە هەردووکیان.  'پێشەوا کاکە'ی لە رێگەی وشەکانەوە دەمانباتەوە نێو کۆڵانەکانی منداڵی خۆی و بە تۆپە لاستیکیەکەی یاریمان لەگەڵ دەکات. وشەکانی پێشەوا تامی مناڵی و چێژی پوختەیی دەبەخشنە خوێنەر. پێشەوا لە دونیایەکدا دەچێتەوە کۆڵانەکانی  مناڵی و ماڵی پورە خونچەی کە ئیتر وەک جاران تامی ژیان و عەتری گەرمی ئەوسەردەمانە زار پڕناکات.

 

لە خانوچکەکەی ماڵی پوورە خونچێمەوە. بۆ کەلاوەکەی سەعیدییان

 

کتێبێک بە شێوازێکی نوێ کە دەکرێت هەم شێعر بێت هەم پەخشان، یان تێکەڵاوێک لە هەردووکیان. 'پێشەوا کاکە'ی لە رێگەی وشەکانەوە دەمانباتەوە نێو کۆڵانەکانی منداڵیی خۆی و بە تۆپە لاستیکیەکەی یاریمان لەگەڵ دەکات. وشەکانی پێشەوا، تامی مناڵی و چێژی پوختەیی دەبەخشنە خوێنەر. پێشەوا لە دونیایەکدا دەچێتەوە کۆڵانەکانی مناڵی و ماڵی پورە خونچەی کە ئیتر وەک جاران تامی ژیان و عەتری گەرمی ئەوسەردەمانە زار پڕناکات. ئەو لە گەڵ مەرگ دەدوێت و مەرگ و تامی مەرگ لە هەموو لایێکەوە هەست پێدەکات. ئەمەش رەنگدانەوەی دونیای دەوروبەری شاعیرە لە سەر وشەکان و شێعرەکانی. دونیایێک کە لە هەموو لایەکەوە سێبەر و تامی مەرگ وەک بۆکزی سوتان پرژ و بڵاوە. پێشەوا دونیایێکی بە وشە خولقاندوە کە وەک فیلمێک گوزارشت لە دەرونی هەستیاری شاعرێک دەدات کە خۆی لە چوارچێوەی قاڵبە کۆنەکاندا نەبەستوەتەوە و زنجیری "ئەبێ و نابێی" ی  دیاریکراوی دەسەڵاتدارانی ئەدەبی بچراندوە و رەها بەس دەنوسێت، دەنوسێت بۆ دڵی نەک بۆ "ئەبێ و نابێ".
کتێبی 'لە خانووچکەکەی ماڵی پوورە خونچێمەوە' بەرهەمی شاعیر 'پێشەوا کاکەیی' لە تیراژی هەزار دانە بە نرخی ٣٠٠٠ دینار لە لایەن چاپخانەی 'کارۆ' لە سلێمانی چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئێمە وەک سایتی قەڵەم پیرۆزبایی لە نووسەری ئازیز کاک پێشەوا کاکەیی دەکەین و هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین. 

Bilderesultat for nostalgia kunst