پێشبینی
فەڕۆخ نێعمەتپوور
یەکەمین پێشبینی ئەو ئەوە بوو کە هاوین، یەعنی چوار مانگ دووای زیندانی کردنەکەی لە ژێرخانەکە، میوانی تریان لە هەمان شارەوە بۆ دێ و ئەمجارە دەچن بۆ پارکی شار. لەوێ باوکی بەناچاری دەبێ بەستەنی بۆ میوانەکان و بۆ ئەمیش، کە ئەو رۆژە لە رووداوێکی سەیرو سەمەرەدا لەگەڵیان دەبێ، بکڕێ. ئەم کە یەکەم جارە لە ژیانیدا ئایسکرێم دەخوا، ئەوەندەی پێ خۆش دەبێ و ئەوەندەی پێ گەشکە دەبێ کە جورئەت دەکا داوای دانەیەکی تر بکا. دیسان لە دووای لێدانێکی باش بۆ ئێوارە دەیخەنەوە هەمان ژێرخان کە تیایا توانای پیشبینی کردنی داهاتوو تێیدا سەری هەڵدابوو.
هەڵەی لۆژیکی نیوتن
دڵشاد کاوانى
هەموو تەنەکان کاریگەری هێزی دەرەکییان لەسەر نییە، کێشەکە ئەوەیە کە هەڵسوکەوتی تەنەکە بە هۆی کاریگەریی هێزی دەرەکییەوە دەگۆڕێت، بۆ نمونە بایەکی بچووک پەڕەیەکی کاغەز دەهەژێنێت بەڵام ناتوانێت تۆپێک یان تانکییەک فڕێ بدات، یەکێکی هاوشێوە یاسا ئەوەیە کە هەموو شتەکان کاغەزن. وەک نەبینراو، بچووککردنەوەی هەموو شتەکان بۆ فۆڕمی میکانیکی ماددە دەمانباتە سەر لۆژیکێک کە من پێی دەڵێم خودا ."
دو داستان از پاولینا ماروین
از یونانی: یانیس گوماس، رامیار حسینی
خانم لی و آقای لی با تمام توانشان میدویدند و در تلاش بودند کە بە هم نزدیک شوند. از پایین، آبهای جاری و متلاطم دست بە اعتراض زدند و بادهای مملو از گردوخاک عزم خود را جزم کردەبودند کە آنها را از هم جدا نگه دارند. آقای لی با نفس نفس زنان گفت "ببخشید" و فریاد کشید: "شکم دلم مقصر است کە سیری ناپذیر است". قبل از اینکە پل غرق شود آقای لی دستهایش را آنقدر کە توانست روبە بالا دراز کرد تا بتواند دستبند بابونە را بە خانم لی نشان بدهد.
دوگمە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
شەو خەو بە نیگابانەکەی کۆشکی کرێملینەوە دەبینم. لەکاتی تێپەڕینی سەرۆکدا بە دزییەوە قۆپچەیەک لێدەکاتەوە و بۆمی فڕێدەدا. چ گەنجێکی جوان و قۆزە! دوگمەکەیش، بەپێچەوانەی هەواڵەکانی دوێ شەو، وەک ئەوەی خۆم قاوەییە. بەحەواوە بەدەم پێچ و لوولخواردندا لەبەر تیشکی چرا کلاسیک و گران بەهاکانی سەقفەکەدا دەدرەوشێتەوە. بەدەم بزەیەکی شێتانەوە خۆم هەڵدەدەم بیگرمەوە کە هەڵدەکەوم. قۆپچە قاوەیی و گران بەهاکەی کۆشکی کرێملینیشم لێ وندەبێ. خوایە من چ بەدبەختم! من چ بەدشانسم!
بۆ هەشتی مارس
سوهەیلا مێهەمی
لە بەتاڵەتی دوێنێ
نەوەستاوە من
درەختم، چاوت لە لقەکانمە؟
ئاسمانێک شین ئەدوێ
چاوم تاسەمەندی بەژنی دولبەر
ئیلهام مورادی
صفحه1 از414