شرۆڤە

لە نێوان هابیتوس و ئیرۆسدا، مانایەک

 

ئەحمەد رەزا

ئەو دالانەی لەم دەقەدا هەن، وەک "ڕەنگ، ڕیتم، شوێن، زەینییەکان" هیچیان دەلالەت لە هەستی مردن ناکەن، تەواو بە پێچەوانەوە ڕێنوێنی ژیانێکی ئازادو دەستپێکردنەوەی نوێ ئەکەن.

(دێر)، یان (دێڕ) کاک ئاوات!

هەردی عەلی

بە هەرحاڵ من دەستخۆشی لە جیاواز نووسین و ڕوانینی شاعیرو شێوازی نووسینی شیعریی و هەروەها دەستپێشکەری کاک ئاوات دەکەم، بەڵام ئەم نووسینەی شاعیری خۆشەویست کاک ئاوات روویەکی نێگەتیڤیشی هەبوو کە ڕێی لە لێکۆڵەرەوان گرت ئەوان وەك پێویست تیشکێکی بخەنە سەرو ئەکادیمیتر لێی بدوێن. 

دەق و خوێندنەوە

عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا
ئیدەکان پارێزگارى لە بوێرى خود دەکەن و تواناى خود دەسەپێنن. لە پشت ئیدەکان کۆمەڵێک پێدراوى واقیعى ئامادەن، لە پشت شیعرییەت فەزایەکى نەبینراو هەیە، خودى شاعیر لەو دیمەنە رەخنەئامێزەدا هەست بە بۆشایى دەکات.

عادڵ قادری تیستێك!

رەئوف کانەبی
ئەو دەڵێت رەوتێکی بچوك هەیە لە ناو مەیدانی نووسین و ئەدەب و هونەری کوردیدا کە ستایڵی واقیعی جادوویی و سوریالیزم پەیڕەو دەکەن، بەڵام ئەمانیش زەربی سفر دەکاتەوە چونکە موخاتەبەی جەماوەر ناکەن و خوێنەری سادە لێیان تێناگات.

پارادۆکسە جێگیرەکان

ئەحمەد ڕەزا

بچوککردنەوەی ژیان لە پنتێکدا بۆ قۆستنەوەی دەرفەت لە پێناوی بەدەستهێنانی شتێکدا کە لێی بێبەش کراوە، جۆرێکە لە ڕۆچوون بە نامۆ بووندا.  ئازادیی لەم تێڕوانینەدا لەوێدا خۆی حەشارداوە، کە بۆ بەدەستهێنانی ئەو شمەکە، لە هەر ساتێکدا کۆتایی پێهێنانی ئەو ژیانە بچوککراوەی لێ چاوەڕوان ئەکرێت.

ئۆنتۆلۆژیای ژن/ کۆمەڵایەتی، لە کارێکی عومەر دەروێشدا

ئەحمەد ڕەزا

 کورسیی، وەک هێمای هەمیشەیی، ئەو پنتە بوونگەراییە دەرئەخات کە مرۆڤ هەیەتی، دروستکردنی زیندانێک لە کورسییەکەدا، ئاماژەیە بۆ مێژوویەکی گەورەی ستەمکاریی لە ژیانی ژناندا.

جودا روانین، جیاواز نووسین

ئاوات حه‌سه‌ن ئه‌مین
له‌ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و دوو نموونه‌یه‌ی پێشه‌وه‌، مه‌به‌ستم ڕاڤه‌ كردنی ده‌قه‌ شیعرییه‌كه‌ نییه‌، به‌ قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ ڕسته‌ی شیعری هه‌ست پێ بكه‌م، له‌میانه‌ی ده‌قێكدا كه‌ پێم وایه‌ شاعیره‌كه‌ی نه‌خشه‌ی بۆ داناوه‌ كه‌ جودا بنوسێت، هه‌روه‌ها جودا ڕوانین به‌رجه‌سته‌ بكات. له‌ دواجاریشدا ده‌قێك به‌رهه‌م بهێنیت، كه‌ ده‌قی خۆی بێت.

موفیدە بەلحودیی، شاعیرێکی یاخی

ئەحمەد ڕەزا 

موفیدە، لە تەکنیک و داڕشتن و وێناکردندا، جیاوازە لە شاعیرە باوەکانی عەرەب، خوێنەر بەرەو ئاسۆیەکی زۆر بەرفراوان ڕائەکێشێت و لەوێوە وەک بینەرێکی گەردوونیی بەشداریی پێ ئەکاتەوە لە داڕشتنەوەی مێژوودا. ئەو جیاواز لە گرنگیی پێدانە کۆمەڵایەتیی و دەرونییەکانی خود ئەنوسێت.

گەرم نەبوونەوە

  سەباح رەنجدەر

شیعری بەرھەمھاتووی دیدگای بەھێز، ھەوڵی گەیاندن و مانا دۆزینەوە بۆ لێکدانەوەی بارە ئاماژە بۆکراوەکان نادات، بگرە شەوق و تاسە و ئاماژە لە خاڵێکدا کار پێدەکات و دەیانباتە ناو بیرکردنەوە و زەین. واتە: شەوق و تاسە و ئاماژە لە نێوان دەربڕینەکاندا نامێنێتەوە.