دیمانە

نووسین دەستەمۆکردنی ترسە

ئامادەکردنی: شاخەوان سدیق

نووسەر زیاتر چێژ لە نووسین وەردەگرێ تا خوێندنەوە. زۆر سادە بەو هۆکارەی کە نووسین پروسەی داهێنانە و نووسەر تێیدا خۆی وەک بوونێکی نوێ پێشکەش بە دونیای دەرەوە و بگرە پێشکەش بە خۆیشی دەکا. بە رای من نووسین گەورەترین چێژە. چێژێکی یەکجار ئینسانی، چونکە خۆتی تیا سەرلەنوێ درووست دەکەیتەوە و وەک خودا شتێکی دەخوڵقێنێ کە تا ساتێ لەوە پێش نەبووە.

وتووێژ لەگەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوور

سازدابی: شاخەوان سدیق

گێڕانەوە شێوازێک بووە بۆ ناسین و بۆ تێگەیشتن لە دونیا و رووداوەکانی. کەواتە چیرۆک میتۆدێکی ناسینە، رێک وەک زانست و فەلسەفە. سەیر ئەوەیە دوواتر بە هاتنە ئارای زانست و فەلسەفە و بە گشتی زانستە مرۆییەکان، قەت گێڕانەوە (بەمانای مودێڕنی خۆی چیرۆک) پاشەکشەی نەکرد و بەردەوام لە پاڵ ئەو جەمسەرانەی تردا رێگای بڕیوە. بگرە هەندێ جار لە هەندێ دۆخدا پشکی شێریشی بەرکەوتووە.

گفتوگۆ لەگەڵ رۆستەم خامۆش

ئامادەکردنی: سایتی قەڵەم

بە سادەیی شیعر دەنووسم، پێمخۆشە هەموو کەسێک لە شیعرەکانم تێبگا، واتە دەمەوێ بۆ هەموو ئاستەکان بنووسم، چونکە لە ڕێگەی شیعرەکانم دەمەوێ پەیامی خۆم بگەیەنم. ئەو پەیامەش دەبێ  بە زمانێکی سادە و ناسک و پاراو و شیرین بێ. نابێ زۆر قورس و ئاڵۆز و گرێی هەبێ، بۆ ئەوەی هەموو ئاستەکان لێی بگەن. کاتێ کەلێی تێگەشیتن، ئەو کات چێژی لێدەبینن.

تصویر خوبی از جهان امروز ندارم

اما برای خوانندگان کتاب، او مترجمی است که ترجمه‌هایش خواندنی است. «زندگی، جنگ و دیگر هیچ» شاهکار اوریانا فالاچی از نخستین کارهای او است که از دهه پنجاه تاکنون تجدید چاپ می‌شود. سال ۹۳ از سوی دولت فرانسه، جایزه شوالیه ادب و هنر فرانسه توسط سفیر این کشور در تهران به وی اهدا شد.

وتووێژ لەگەڵ سوهەیلا مێهەمی

دژه‌باو بیركردنه‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ به‌ ئاسانی نه‌توانێت كه‌سانێكی دیكه‌ وا قبووڵی ئه‌وه‌ی ناكه‌ن رازی بكه‌یت تاكو وه‌كو ئه‌و بیر بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام نابێ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات خه‌ڵك وه‌كو ئه‌و بیر بكه‌نه‌وه‌ رازیكردنی هه‌موو كه‌س ده‌بێته‌ نهێنی دۆڕاندن، نهێنی هونه‌ر له‌وه‌دایه‌ هونه‌رمه‌ند ناتوانێ هه‌موو كه‌س له‌ خۆی رازی بكات.

وتووێژ لەگەڵ سوهەیلا مێهەمی

"خۆشەویستی" ئەگەر واتای گرێدراو بێت شتێکی بێهوودەیە چۆن ئێمە لە هەمووی ژیان لاواز دەکات و بەرەو فەنابوون دەمانبات زۆربەی خەڵک ئەو گرێدراو بوونە لە گەڵ خۆشەویستی بە هەڵە دەگرن بەڵام خۆشەویستی شتێکە کە دەبێتە هۆی بە هێز کردن و شاد بوونی مرۆڤ.خۆشەویستی دەبێ ببێتە گەشەی هزر و جیسم و رۆح.

دایەڵۆگێک لەگەڵ عەبدوڵڵا سەڕاج دا

لەم دیمانەیەشدا، کە لە ماڵى دوکتۆر کاراى کوڕى مامۆستا عەبدوڵڵا سەڕاج، لە گوندى ئەڵمانى هەولێر، بە ئامادەیى هاوڕێى شاعیر سەباح ڕەنجدەر- کە بێگومان بە هاوبەشییەکەى دیمانەکەى دەوڵەمەندتر کرد- لە بەروارى 5ى حوزەیرانى 2013دا سازدراوە، وەڵامدانەوەکانى مامۆستا سەڕاجیش بەڕاستى گوزارشتێکى ڕاستەقینە...

چەپی کوردستان زیاتر لە پانزدە ساڵە لە بنبەستدا دەژی

سەرچاوە: ئاوێنە

 

بۆیه‌شه‌ پێویسته‌ ئێستا خه‌ڵك نه‌كه‌ونه‌ داوی‌ حه‌ماسه‌تی‌ ناسیۆنالیستی‌‌و ڕاسیستییه‌وه‌. ئه‌مه‌ بۆ ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ماناكانی‌ به‌ره‌نگاری‌. پێویسته‌ چه‌پیش خه‌باتێكی‌ لۆكاڵیی‌ كوردستانی‌ داڕێژێته‌وه‌ كه‌ مژده‌ باوه‌كانی‌ ناسیۆنالیزمی‌ كوردی‌ به‌ته‌واوی‌ به‌تاڵبكاته‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌، مرۆڤی‌ كوردیی‌ بچوككرده‌وه‌.

تەوەرى (چیرۆک)

 

گفتوگۆ لەگەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوور

من پێم وایە ژێرخانەکانی مەعریفە و سیاسەتی کوردی لەو ئاستەدا نین کە بە پان و بەرینی ئیزنی وەها شتێک بدەن. بۆیە دەبینین کە نووسەری کورد جاروبارە هەوڵدەدا هەندێ رەگەزی پۆستمودێڕنی بخاتە ناو چیرۆکەکانییەوە، بەڵام بەردەوام خەریکی گێڕانەوەی حەقایەتە گەورەکانە.