شێعر و پەخشان

ئاوابوون و هەڵهاتنی هیوا

جەمال موکریانی

دەقێکی شیعریی خشتەیی کە وەک مەرجی دانراو لە سێ وشە و سێ رستە پێک هاتووە. هەر جۆرێک بیخوێنیتەوە مانا دەبەخشێت، هەڵبەت دەکرێ ئەم جۆر خۆێندنەوەیەیش گۆڕانی بەسەردابێت.

با...وا...ن --> نا...وا...ب

جەمال موکریانی

زمان ئاوها ناشکێ، بــــا
واااان...
ئەم راستیە لە کوێ دەبیستی؟
گەر بشگەڕێی لە خانێوە
هەتا وان!

شیعری ڕابندرانات تاگوور

لە عەرەبییەوە: نەژاد عزیز سورمێ

من تینووى
شتە دوورە بەدینەهاتووەکانم
ڕۆحم هەڵپەیەتى
بەسۆزە بۆ گرتنى مەوداى تاریک
ئاى، ئەى ترسى دوورى ئەودیو ئاسۆ!

ژیانی دووبارەی ئادەم

سەباح ڕەنجدەر

دێم و دەچم
ئاسمان دەبارێنێت
لەگەڵ هەر دابارینێکدا
ترسی بوڕکان لە هەناوی زەوی کەمتر دەبێتەوە
ڕوخساری مەحاڵ دەبێتە ئاوێنە بۆ بەرانبەر
لۆچی ڕوخساری زەوی پاڵاوگەی ئاوی نەمریییە

کۆچێکى بێ سەروشوێن

سەڵاح شوان

 

لە قوژبنێکى تاریکى

مەیخانەیەکى بەغدادا

دەخۆمەوە و باست دەکەم

باست دەکەم و دەگریم و دەخۆمەوە

تا لە بیرم دەچێتەوە

دوو شیعرى جەلالى میرزا کەریم

جەلالى میرزا کەریم 

لە قووڵایی ئاسمانێکا

لە ئاهى چەند شاوانێکا

مانگى ڕووى دایک ئەبینرا

مات و بێدەنگ

فرمێسکى مەنگ

نم نم لە چاوى ئەڕژا 

جەنگ لە بێستانى تەماتە سپییەکاندا

نەژاد عزیز سورمێ

من بەتەنێم
پاڵم بە دارگوێزێک داوە
نەوتیان بە بندا کردووە
ئەمڕۆ زانیم
ئاوى ژێر دارگوێزى پەلک وەریو
بێ ڕەنگ و تام و بۆن نییە

دوا شوێن

 

سەباح ڕەنجدەر

لە مردنیش

لە هەردوو جیهاندا شادمانم

مەوداى بینینى چاوى خۆم و تیشکى دوا چراشم ناسیوە

هەردووکیان هەر ئەشقن

ئەشقى بە حەفت شار و حەفت ئاسماندا گەڕاو

گەواهی ئەدەم کە ئافرەت نیە جگە لە تۆ نەبیت

لە عەرەبییەوە: هاوڕێ نەهرۆ

گەواهی ئەدەم کە ئافرەتیک نەبوو
مامەڵەی لەگەڵ کردم وەک ساوایەکی دوو مانگان
تەنیا تۆی
شیری بولبولت پیشکەش کردم