شێعر و پەخشان

وە شەرافەت

ئازاد سەیدئیبراهیمی(هۆگر)

 

تۆ لە تاڵان و لە کوشتن چەنە شاکەشگە دەبی! 

عەبووئاسا هەڵ‌ئەدەی داوی خەلافەت کە دەمێ

لە موسوڵمان و یەزیدی ومەسێحی دەکوژی

نیەسی لای ئەتۆ فەرق و تەوافەت کە دەمێ

شندڕ و بندڕە چی جەرگی ئەویندارە بە هەق 

دەر‌ئەهێنی کە چەقۆی ئەو چەمە جافەت کە دەمێ

من دەڕوانم

سیگبیورن ئوبێستفێلدەر (1866- 1900)

دەڕوانمە پیاوە شیک پۆشەکان

دەڕوانمە خانمە بزە لە سەر لێوەکان

دەڕوانمە ئەسپە زەلامەکان

ئەو شوێنەی هەورە شینە خۆڵەمێشییەکان قورس دەبن

دەڕوانم و دەڕوانم...

من پێم ناوەتە هەسارەیەکی هەڵەوە

ئێرە زۆر سەیرە...

من نامە

 

 

 

شعری از غمگین بولی
ترجمه: رزكار جبارى

هان هيچكس بە جای من، 
من نباشد.
حتى منی ديگرهم!
هان هيچ کس بە جای من،
دروغ نگويد.
حتى راستى گفتن هم!
هان هيچكس بە جای من،
 حرف نزند.
حتى پس از مردن هم!

ئێرە

 

یونس حوسەینی

تا بینەقاقام پێکه‌نین لۆچ که‌وتووه و

کرێچی که‌وشه‌کانمم و

که‌س و شارێ ڕام ئه‌ده‌ن

غه‌ریبی ئێسکی خۆیانن!

له کام ده‌روازه‌ی بیانووا

ئاسوده‌ییت شپرزه‌ییم رسوا ئه‌کا

له کام شه‌پۆلی تیشکتا

مناڵیم گه‌رم ئه‌که‌یته‌وه!  

ژینگە

 

عەبدوڵا ناسری

 

ئيستا نابينی دو باڵدار به جووت

ئاسمان تەنهايه و زەوی رووت و قووت

تەنانه ت كۆتر بە هەموو زۆری

تاك تاك ئەبينی با ببیسی قومری

كوا سەدان پولي بالندەی كوچەر

 باشور و باكور رێی ئەگرته بەر

دووکەڵ

 

رەسول  سەفەریانی

پەنجەرەکەی بەرەو باشور/ قەت ناوێرم بیکەمەوە

دوکەڵێکی  تۆخی رەشی چڵکنی کۆن / بە هەیکەلی ئینسانێکی ترسناکەوە

راوەستاوە و هەوڵیش ئەدات بێتە ژوورۆ

جە‌نگ

فەریدوون ئەرشەدی

داده‌بێژێ ئارامیم / به‌ قاقای بێشه‌رمانه‌ی تفەنگ و /که‌ڵوه‌ له ‌خاك ڕۆده‌کا / بێباک /دەڕوێنێ بە چواردەورما مەرگ / جەنگ، /هەمیشە جەنگ.

six hours ago

فەرهاد پیرباڵ

بادە و بەڵا و بەخت و با ڕەنگکردن / تانە و تەڵا و تەخت و تاج، "بێ بەها" / بەناو سەدان واتای تێشیان / نەگات کەس  /بەناو ئاگردا هەر کێ دەردی بێ دەوا بوو بردن: / ئەگەر هەتیو ئەگەر باز!