شێعر و پەخشان

خۆزگە

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

بەڵام گوێزەکانی ئەم درەختە

هێشتا بۆنی قژەکانی تۆ دەدەن...

خۆزگە

لەچکە جێماوەکەتم

لە باخچەکەدا

نەدەناشت...!

ژنبوون ئاسان نیە

لە فارسییەوە: نازدار بەهرامی

کە ژنبووی دەبێ بۆ رەزای دڵی ئەوانی تر بژی.

زۆر شت دەبێ بە تاوان.

بەرز پێکەنین... بەتەنیایی پیاسەکردن... تەک رەنگبوون... زۆر شتی تریش...

کە ژنبووی دەبێ بە بێ ئەملاولا بەگوێی باوکت بکەی.

ژان

رۆستەم خامۆش


بـۆيـە ئێستا بـە دڵ دەگريـم
نم نم دەڕژێ ئـەسـرينی مـن
لـە غـوربـەتـا بــێ هــاودەمم
پــڕ لـــە ژانـــە بــريـــنی مـن

شیعری نوێی ئەفغانی

و. نەژاز عەزیز سورمێ

هەناسەت

بۆ ڕێبوارانی ماندووی خۆرنشین  

چایەكی گەرمە

تۆ دەڕۆی

جوانیشت

لەسەر پەیژە دانیشتووە.

بەشی من

و. بەناز ئەحمەدی

هەمیشە بیرم دەکردەوە ئاشق بووم

باشییەکەی

تەنیا ئەوە بوو

شیعرم دەگوت

هەر ئەوەندە!

نیاز

و. نەژاد عەزیز سورمێ

ئه‌ی خۆری گه‌رم و ژیانبه‌خش!

له‌ ئامێزی تۆدا ده‌مرم

له‌ ئامێزی سپی پڕ به‌هاری تۆدا

له‌ ئامێزێ كه‌ ماته‌مینی لێ دووره‌

له‌ ئامێزێ مه‌مكی پاكی چاوگه‌ی نووره‌.

ئەستێرەناس

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

هەبوونی تۆ

خەونێکی خۆش بوو کە لەیاد دەرناچێ

چیرۆکی هەموو رۆژەکان

سەرسووڕماو لە تێگەیشتن و

لە رۆژژمێر

کە لە گوزەری زەمەندا ونبوو

هاوئامێزی

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

من لە رەگەزی شەوم

تۆ لەرەگەزی بەیان

بەیەک دەگەین

لە رەشایی سێبەرەکانمان

لە کاتی هاوئامێزیی دوو وەرز و

کۆتایی

قوڵپی هەینییەکان.

گرێ دەروونییەکان رووخێنەرن

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

ئادەم خاوەن مەزرایەکە

کە گوڵەگەنمەکانی

لە باڵای تۆ بڵیندتر دەبن

بە بڵیندایی ئەبولهەولیش

داوەڵێکی لە ناوەراستی مەزراکەی چاندووە

تا وەرزی دروێنە بگات.