شێعر و پەخشان

قەسیدەیەک لە شاعیرى ئەفغانى

و. نەژاد عزیز سورمێ

سێ مانگ دەبێ

لە مۆتەکەکانمدا

پێم لەسەر مشکاندا دەنێم ...

خەون دەبینم شارەکەم

لەسەر شارەمێروولەیەک هەڵنراوە!

گوێم لەدەنگی تەورە

دڵم بۆ باخچه‌ ده‌سووتێت

و. سەلاح بەهرامی

من بیر ده‌که‌مه‌وه‌... و
دڵی باخچه‌ له‌ ژێر هه‌تاودا ماسیوه‌ و
 فکری باخچه‌ ورده‌ ورده‌
له‌ بیره‌وه‌ری سه‌وز به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌.

حافز

و. سەلاح بەهرامی

گەر یار کەسێکی دیکەی ویست چ باک

حرامم بێ گەر یارێ جگە لەو ببینم
بولبل وتی هەستن، لە کوێیت ئەی ساقی
کە خەونی دوێنێ تێکیداوە سەرینم

چەند قەسیدەیەکى شاعیر قاسم سعودى

و: نەژاد عزیز سورمێ

ژنانى خەمبارى گەڕەک

هەر کاتێ سەریان وێک دێتەوە

دەچنە ژوورى داپیرەم

نەختێک پێبکەنن

مەرگ لە بسفۆردا

 

و. نەژاد عزیز سورمێ

بەرەو قوڵایی شۆڕدەبیەوە

بەڵام نقوم نابى
داخۆ لە تاراوگەدا
بەرەو سوڵتانخانى عەشق
بەسەر هەورێکى سەوزەوە گەڕایتەوە؟

ڕێبواری نامۆ

 

لە فارسییەوە: سەلاح بەهرامی

عەشقێک بەدیناکەم ڕزگارکەر  لە ئێرە

دوورە زەریا لە زەلکاو سەیرە
 ئێستا کلیلی شاری عەشقە لە ناو دەستم
دەمەوێت هەردەم  عاشق بم و بتپەرستم

گوڵ و مۆم

گه‌شه‌ جاف

مۆمەکان چەند نازدارن 
پرشنگیان،
ڕووناکیان و
کونجە تارەکان 
لە هەرشوێنێ بن ڕووناکی دەکەن 

 

زه‌رده‌ له‌ سه‌ران بێ

 

نه‌ژاد عزیز سورمێ

ڕه‌نگه‌كان

كه‌ شه‌ویان به‌سه‌ر دادراوه‌
به‌ به‌نده‌ری سۆزدا بگه‌ڕێنێته‌وه‌
كژێك دا بێ
نیشتمان
به‌ چاوی كوێریشه‌وه‌ ببینرێ.

شاری من

سەلاح بەهرامی

تۆ کە گەر کاتێ دڵتەنگ دەبووین، مەیدانەکانت ئامێزی دەکردەوە

گەر کاتێ دڵخۆش دەبووین، شەقامە تەسکەکان دەمانیگوشی

شاری من، بیرت دەکەم