شێعر و پەخشان

چەند شیعر

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

لەپشت جامخانەی دووکانەکە

تۆم لەگەڵ بووکەشووشەیەکی بچووک دیت

ئاشقی چاوەکانی بووم

گۆچانەکەم کوا؟

 

چەند شیعر

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

حسین بازپور

 

جیهان

 

بێ تۆ

لەدڵما

هەموو رۆژێک

شەڕی

بێ جیهانییە!

 

ئاسمان

 

شتێک لە ئاسمان چاودادەگرێ

بانگم لێ بکە...

هەورەکان دەگرمێنن

کێو ناگاتە کێو!

 

گۆچان

 

لەپشت جامخانەی دووکانەکە

تۆم لەگەڵ بووکەشووشەیەکی بچووک دیت

ئاشقی چاوەکانی بووم

گۆچانەکەم کوا؟