شێعر و پەخشان

خه‌وێکی سوریال

شەیدا

 

لێره...‌

له‌وێ ...

له‌ هه‌موو شوێنێ

 له‌ خه‌ونیشدا...

ئێمه‌ نامۆین

 

خه‌وێکی سوریال

شه‌یدا

 

لێره...‌

له‌وێ ...

له‌ هه‌موو شوێنێ

 له‌ خه‌ونیشدا...

ئێمه‌ نامۆین

*

وا دلاوه‌ر ره‌حیمی

گوریسێکی له‌ خۆ ئاڵاندووه‌و

 له‌سه‌ر شاخێكی به‌رزه‌وه‌

خۆ ده‌هاوێته‌ نێو ده‌ریا

سه‌دایه‌کیش ئاوها ده‌ڵێ:

- تۆیش به‌ دوایدا ...

*

ده‌ریا بووه‌ زه‌وی و

له‌ سه‌ر شه‌قامێک

له‌ بیری ئه‌وه‌دای

گیرفانه‌کانت خاڵی بکه‌ی

له‌ ورده‌ی  وڵاتێکی نه‌فرینیی

که‌ ره‌گه‌کانی وشك کردی‌

تا نه‌زانن  له‌ کوێ هاتووی

به‌ڵکو له‌ سپارتا

مافی په‌نابه‌ری وه‌رگری

*

ره‌نگه‌ له‌وێ

 بۆنی ره‌سه‌نیی:

شته‌کان...

        ژیان...      

           مرۆڤه‌کان...

فه‌لسه‌فه‌و مێژوو...

نه‌مامی هیواکان

جارێکی تر

سه‌ر له‌ نوێ

 بگه‌شێنێته‌وه‌!

*

له‌ ناکاو

قاقایه‌کی ناقۆڵای بڵند

له‌ قولایی شه‌وه‌وه‌

به‌رزبووه‌وه‌

نه‌مزانی

جنێوی پێشه‌وکان بوو

پێمان به‌ کوردی

یان به‌ تورکی و فارسی عه‌ره‌بی

یان هه‌ر ته‌نێ فلاشباکی

ئازاره‌کان بووووووووو......