شێعر و پەخشان

رەزبەر

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

وەرە لەسەر کەللا شووشەکان دەنگ لەیەک دابڕین

لەسەر تۆپە پلاستیکییەکان

لەسەر کەرەسە بێ گیانەکانی یاریمان

وەرە یاری بکەین

لە ناو خۆڵەکانی بەری لە خۆبایی بوون

لە کۆڵانەکانی قەراقەرا

 

رەزبەر

عەلی حەیدەری

لەفارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

قەت بەم رۆژانە رانەهاتم

من رابردووم دەوێ

من مشتێک سەرنجم دەوێ

وەرە بگەڕێینەوە

بگەڕێینەوە بۆ ئەو شوێنەی منت خۆش دەویست

بۆ کتێبە رەنگ هەڵبزرکاوەکانی دەستی رۆژگار

بۆ چارەنووسی ناساز

بۆ خەوی شەوبۆکانی قوتار لەدەستی خەیاڵی سبەی

وەرە بگەڕێینەوە

بۆ ئەوجی شیعر بۆ قووڵایی داستان

بۆ دەنگی کەنینی منداڵی

بۆ نەزمی نازمی بێ نەزم

بۆ یەکەمی رەزبەر

وەرە بگەڕێینەوە بۆ نوقتەی منداڵی

لە کۆڵانەکانی زستان منداڵیم پیردەکەم

بۆ جێگایەک کە دەستی بەخششی زەوی ئەژنۆکانم برینداردەکەن

بمگەڕێنەوە

من بگەڕێنەوە بۆ شوێنێک ئاگام لەخۆم نیە

وەرە لەسەر کەللا شووشەکان دەنگ لەیەک دابڕین

لەسەر تۆپە پلاستیکییەکان

لەسەر کەرەسە بێ گیانەکانی یاریمان

وەرە یاری بکەین

لە ناو خۆڵەکانی بەری لە خۆبایی بوون

لە کۆڵانەکانی قەراقەرا

وەرە بگەڕێینەوە چرکەساتی هەڵبژاردن

بۆ لای دۆستانی غەریب

بۆ لای ئەو دڵەی دەیزانی وەفا چییە

ئاە، چەندە حەزدەکەم دووبارە سنووری مێزەکان دەستنیشان بکەمەوە

 

Bilderesultat for ‫نوستالژیای کودکی‬‎