شێعر و پەخشان

دوو کورتە شیعر

رەسوڵ سەفەریانی

چاوم کردۆ خۆرم بینی

 کە ئاڵاوە  لە باڵای گوڵ

گوڵیش جەستەی رووت ونەرمی

لەگەڵ هەناسەی پڕ هەوەس

تێکەڵ بە ناز و ناڵە ناڵ

سپاردووە بە ماچی خۆر

 

دوو کورتە شێعر

رەسوڵ سەفەریانی

 

١

چاوم لە چاوی تۆ بڕی

چاوت چاومی یەکسەر دڕی

دڵ وەک کۆترلێی دەرپەڕی

لەسەر گۆی مەمکت نیشتەوە

هەر بە گمە و بە گۆرانی

بەدەم گوشینی مەمکەوە

دڵت دێنێتە سەر یاری و

تۆ خۆت دەدەی بەدەستەوە

 

  ٢

بەیانی زوو بە دەنگی گوڵ لە خەو هەستام

چاوم کردۆ خۆرم بینی

 کە ئاڵاوە  لە باڵای گوڵ

گوڵیش جەستەی رووت ونەرمی

لەگەڵ هەناسەی پڕ هەوەس

تێکەڵ بە ناز و ناڵە ناڵ

سپاردووە بە ماچی خۆر

بە پەنجەی پڕ لە سێحری تیشک

بۆ بەردەوامی  بوون و مان

بۆ مانەوەی ئەشق و ژیان

Bilderesultat for sol kunst