شێعر و پەخشان

سروشت

رۆستەم خامۆش

ســــەراپـا زەميـن  ئێـســتــا  گـوڵشــەنـە
خەم لە دڵ دەركە و  هــەڵســە و پێكەنـە
باڵنـدەی دەنگخـۆش لــە وەرزی جـوانيی
دەخـوێـنــێ ئــــاواز، دەچــڕێ گــۆرانيی

 

                 سروشت
 
من، بە دڵ شەيدای جوانيی سروشـتـم
بـۆيـە ئـارەزووی  ســەيـران و  گەشـتـم
پێم خۆشـە، وەک مەل بچمـە گوڵستان
هــەڵـمـژم شـــنـەی شــەمـاڵـی كوێستان

ســــەراپـا زەميـن  ئێـســتــا  گـوڵشــەنـە
خەم لە دڵ دەركە و  هــەڵســە و پێكەنـە
باڵنـدەی دەنگخـۆش لــە وەرزی جـوانيی
دەخـوێـنــێ ئــــاواز، دەچــڕێ گــۆرانيی

سـەيری دەشت و كێو هەمووی هەرگوڵە
نـــەورۆزە و  بـــەهـــار، شــــادی نێـو دڵە
قـەشــــەنـگ و جــوانـە نيـشـتـمـانـی مـن
هــــەر ڕازاوە بــــێ كــوردســـــتـانـی مـن