شێعر و پەخشان

سەد ئەفسووس

ڕۆستەم خامۆش

ئــــەی منــداڵانــی مـەمــلــەکـــەتـــی ژان

ئـەسـریـنـتـان لــە چـاو چـەشـنـی ئاونـگە

بــۆیــــە دەروونـــم لــــە تــــاو ئـــازارتـان

وا نـیـــگـــەران و پـــــڕ ئـێــــش و تـەنـگە


سەد ئەفسووس

ڕۆستەم خامۆش

ئـــــەی مـنــداڵانــی ڕۆح پـــاک و ســپـی

ئـێـوەن پـەپــوولـەو گـوڵـی جـوانــی باخ

کــە ئـێـوە دەگــریــن، بــۆ نان و بــۆ ئـاو

دەڵێم سەد ئەفسووس، هەڵدەکێشم ئاخ

 

ئــــەی منــداڵانــی بــێ بـــەرگ و بــرسی

بـــــۆ خــەمـــی ئـێــوە دڵ بـــە کـۆڤـانـم

کـــاتـــێ دەبــیــنــم، کــــە لــە کــاولاشن

تــک تــک دەچــۆڕێ ئـەشــکـی چـاوانـم

 

ئــــەی منــداڵانــی مـەمــلــەکـــەتـــی ژان

ئـەسـریـنـتـان لــە چـاو چـەشـنـی ئاونـگە

بــۆیــــە دەروونـــم لــــە تــــاو ئـــازارتـان

وا نـیـــگـــەران و پـــــڕ ئـێــــش و تـەنـگە