شێعر و پەخشان

نیگەرانیی

رۆستەم خامۆش

وەلێ ئەفسـووس كەس ناپرسێ
لــە ســــووتـان و لـــە تـەنـيـاييم
بـــە کــوڵ دەگــريـم لـە نـاخـەوە
بـــۆ نـامـۆيـی و  بـێ ئـاشـنـاييم

نیگەرانیی

رۆستەم خامۆش

ئـەمشــەو خـەمێک لەگـەڵـمـايـە
بــۆيــــە ڕۆحـــم  نـيــگـــەرانـــە
ژانـــی زامـێــک لـە ســـيـنـــەمـە
بــۆيــــە دڵـــــم  پــەرێــشـــانـــە

چـەشــــنـی بـولـبـول  دەنـاڵێـنـم
لــە نێـو بـــاخـــی گــوڵــی ژاکـاو
بـۆ غــوربــەتـی و فيـراقــی ئـەو
دەبـارێـنـــم فـرمێــســـکــی چـاو

وەلێ ئەفسـووس كەس ناپرسێ
لــە ســــووتـان و لـــە تـەنـيـاييم
بـــە کــوڵ دەگــريـم لـە نـاخـەوە
بـــۆ نـامـۆيـی و  بـێ ئـاشـنـاييم