شێعر و پەخشان

ده‌ڵێن تۆ هێشتا خۆشت ده‌وێم

 و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

دەڵێن ئەوان
لە چێشتخانەیەكی براشتنی بەهاراندا
دوور لە شار
منیان لەگەڵ تۆدا دیوە  
تەنانەت
لە كۆنگرەی (پاریس)یش

 

شاعیری رووسی ڕفیدۆر سفارۆفسكی

ده‌ڵێن تۆ هێشتا خۆشت ده‌وێم

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

 

دەڵێن:

تۆ

هێشتا خۆشت دەوێم  

كە – لە ماڵ نابم

تۆ تەلەفۆنم بۆ دەكەی

بۆ ئەوەی تێم بگەی

كتێبەكانم دەخوێنیتەوە

هەندێ‌ جار چاودێریم دەكەی و

دەڵێن ئەوان

لە چێشتخانەیەكی براشتنی بەهاراندا

دوور لە شار

منیان لەگەڵ تۆدا دیوە  

تەنانەت

لە كۆنگرەی (پاریس)یش

منیان دیوە

لەگەڵت بووم

.............

.............

هه‌ر چه‌نده‌

من و تۆ

ساڵەهای ساڵە

قسەمان لەگەڵ یەك نەكردووە

..............

..............

دەتەوێ‌ بزانی بۆ؟

چونكە تۆ

لە ڕێدا بۆ (ڕیگا)

تێزماڵ تێزماڵ بووی

پەرت و بڵاوبوویەوە

لە بارستەیەكدا تێكەڵ بووی  ..

قژت

گۆشتت

ئێسقانت

تەنانەت سەریشت

تێكشكا

.............

بەوەی

من لە ڕێوڕەسمی

بە خاك سپاردن بووم و

بە چەپكێ‌ گوڵ دامپۆشی

..............

..............

بەڵام

ڕاستییەكی دی هەیە

بۆنی تۆ

هێشتا

لە ماڵەكەماندا ماوە

.............

.............

كە بەیانیان زوو

دەچمە ئاشپەزخانە

ئامانان دەبینم

سه‌رله‌به‌ریان شۆراون

دیسان

شیرینی هەمووی خوراوه‌.

بڕوانه‌:

http://ns1.almothaqaf.com/b/c3/916561