شێعر و پەخشان

ئەمشەو

ڕۆستەم خامۆش  

ئەمشەو دەسـووتێـم لـە تـاو جودایی
دەڕێــژم ئـەشــکی ســـووری تەنیایی
لـە خـاکـی غـوربـەت لـە نێـو تارمایی
شەکەت بـووم هێندە بـۆ بێ ئاشنایی

 

 

ئەمشەو

ڕۆستەم خامۆش  

ئەمشەو لـە غوربەت دەڕژێ ئەسرینم
گـــڕ دەگــرێ  دڵــی  پـــڕ  لـــە ئەوینم
بێ ئاشنا دەگـریـ  ، غەریب و تەنیام
ئـارەزووی جوانیـی ســاتـێـکـی نیگام

ئەمشەو دەسـووتێـم لـە تـاو جودایی
دەڕێــژم ئـەشــکی ســـووری تەنیایی
لـە خـاکـی غـوربـەت لـە نێـو تارمایی
شەکەت بـووم هێندە بـۆ بێ ئاشنایی

ئەمشەو بـێ هــاودەم ڕۆح نـیگەرانـم
دەنـگـێ نـابیسـتـم بـۆ ئۆقرەی گیانـم
چــەشـــنـی بولبـولـی وێـرانــە مــاڵـم
بــۆیــە غـەمـگــیـنـم  نــامــۆ دەنــاڵـم

Image result for natt kunst